رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی فلیپین دەڵێن، لە ئەنجامی زریان و لافاو لانیکەم 82 کەس لەو وڵاتەی ئاسیا گیانیان لەدەستداوە، 320 هەزار کەسی دیکەش ناچار بە چۆڵکردنی خانوو و شوێنی مانەوەیان کراون.
رۆژی چوارشەممە 23-09-2024 ئاژانسی کەشوهەوای فلیپین بڵاویکردەوە، زریانێک کە خێرایی باکەی 95 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا، باکووری وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زەوی؛ ئەمڕۆ خێرایی با گەیشتە 410 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
زریانەکە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و ئەویش کاریگەریی لەسەر 2.6 ملیۆن کەس دروستکردووە.
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی فلیپین، لانیکەم 82 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 26 کەسیان دانیشتووی یەک گوند بوون؛ هەروەها 27 کەسیش بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ هەینی 25-10-2024 پۆلیس رایگەیاند، تەنیا ئەمڕۆ لە ناوچەی بەتانگاس لە باشووری شاری مانێلای پایتەخت 49 کەس لە ئەنجامی رۆچوونی زەوی گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی زریانەکەوە 36 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە.
دۆخەکە بووە هۆی ئەوەی حکومەت بۆ سێ رۆژ پشووی قوتابخانەکان رابگەیێنێت.
فلیپین دەکەوێتە نێوان زەریای هێمن و دەریای باشووری چین و ساڵانە نزیکەی 20 زریان وڵاتەکە دەگرنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ