فەوزییە مەرجی ئەوەی هەبوو کچ هەڤپەیڤینەکەی لەگەڵ بکات. ئەوە بوو لە 13-09-2022 لە رێگەی کچێکی نووسینگەکەمانەوە هەڤپەیڤینێکی کورتمان لەگەڵ کرد و گوتی، ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان
لە گوندێکی سنووری ناحیەی مانگێشکێ سەر بە قەزای ئامێدی پیاوێک لە ماڵەکەیدا تەقە لە هاوژینەکەی و سێ منداڵی خۆی دەکات. پۆلیسی دهۆک دەڵێت، ژنەکە گیانی لەدەستداوە و سێ منداڵەکەی بریندارکردوون.
لە ماوەی شەش رۆژی نمایشی شانۆگەریی داستانی کوردستاندا لە دهۆک، رۆژانە هۆڵی شانۆگەرییەکە پڕدەبوو لە هەوادارانی شانۆ و زیاتر لە سێ هەزار کەس شانۆکەیان بینیوە. دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە دەڵێت، پێشبینیان نەدەکرد بەم شێوەیە پێشوازى لە بەرهەمەکەیان بکرێت.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە کۆمەڵگەی تەناهی سەر بە قەزای سێمێل گەنجێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ پێنج کەس دەرکردووە، بەڵام هێشتا دەستگیر نەکراون
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە دهۆک؛ لە نمایشی تایبەتی 'شانۆگەریی داستانى کوردستان' بەشداری دەکات و پاشان ژمارەیەک کۆبوونەوە دەکات.
ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستى بەکاتى دهۆک تایبەت بوو بە زیادبوونی بەرهەمی خۆماڵیی ترێ و هەنگوین و نەبوونی بازاڕ بۆ ساخکردنەوەی ئەو بەرهەمانە، محەممەد سەلیم بەربهارى یەکێک لە جووتیارە نموونەییەکانی دهۆکە و دەڵێت: "لە حەفتایەکانی سەدەی رابردوو بەرهەمى ترێی دهۆک رەوانەیى بەغدا و شارەکانى دیکەی باشوورى عێراق دەکرا، ئەوکات تەنیا دوو جۆری ترێ لە دهۆک هەبوون، دوای راپەڕین دەیان جۆری دیکەی ترێ پەیدابووە و ئێستا بەرهەمی ترێ زۆر بووە، شەش جۆری ترێ هەن، کە بۆ کەشوهەوای دهۆک گونجاون و ساڵانە بەرهەمێکی زۆریان هەیە".
زۆربوونی ژمارەی سەگی بێلانە لە دهۆک بووەتە کێشە، بەگوتەی سەرۆکی شارەوانیی دهۆک رۆژانە نزیکەی 10 کەس لەلایەن سەگی بێلانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، لەپێناو چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، بەم زووانە پەناگەیەک دەکرێتەوە.
ئاگر لە دەوروبەری گوندی کەندیی سنووری ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخان کەوتووەتەوە و هۆکاری ئاگرەکە نادیارە.
بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د. نووری عوسمان شنگالی، بە سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.
کوفان دایکی سێ منداڵ بوو، تەمەنی 35 ساڵ بوو و لە گەڕەکی مالتا لە دهۆک نیشتەجێ بوو کە دەکەوێتە سەنتەری شارەکەوە.
لە سەنتەری شاری دهۆک گەنجێک دوای لێدان لە خوشکەکەی، ئاگری لە جەستەیشی بەرداوە. پۆلیسی شارەکە گەنجەکەیان دەستگیرکردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە، جەستەی خوشکەکەیشی "80%ی سووتاوە."
هێزەکانی تورکیا لە دووڕییانی گوندەکانی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەکانی بامەڕنی و کانی ماسی زاڵگەیان داناوە و داوای ناسنامە لە هاونیشتمانییان دەکەن.
دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە کۆمەڵگەی شاریای دهۆک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت: "پێدەچێت بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدابێت."
خاوەنی خواردنگەیەکی دهۆک دەڵێت، بەهۆی دەستنەکەوتنی شێف و کاپتنی خۆماڵی، بوونەتە دیلی دەستی شێفی بیانی. دەشڵێت، "ئەوان [شێفە بیانییەکان] هەر خواردنگەیەکیان مەبەست بێت، دەتوانن شکستی پێ بهێنن".
بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە، ئاگر لە زەویی گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتین لە ئامێدی کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
لە گوندی سیارەتووکای سنووری ناحیەی چەمانکێ لە ئامێدی ئاگر کەوتەوە و پێنج گەشتیاری عەرەب بەوهۆیەوە دەستگیر کران.
لە یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا، گەنجێکی دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا. هاوڕێیەکی گەنجەکە دەڵێت، دەیویست بۆ کات بەسەربردن بچێتە سەر رووباری خازر، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بووە
دوای تێپەڕینی 13 کاژێر بەسەر دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە رووباری زێی گەورە لە سەنتەری ناحیەی دێرەلووک، هێشتا ناسنامەی دیار نییە.
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە شەوی رابردووەوە گەیشتووەتە سنووری دهۆک و تائێستاش بەردەوامە، 120 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکانی دهۆک و زاخۆ.
گرووپێکی چەکدار لە بنکەیەکی سەربازیی سنووری نەینەوا بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان مووشەکباران دەکەن و ئەمریکا وەڵام دەداتەوە.
گوندەکانی سەرگەلی و بەرچی لە سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کران و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاونیشتمانیان دروستکردووە.
یەکێکیان زاوای حەوت مانگ بوو و ئەوی دیکەشیان هەشت مانگ بوو ژنی دووەمی هێنابوو؛ "خوات لەگەڵ مامە، ژێرئاو دەکەوین" ئەمە گوتەی یەکێک لە قوربانییەکان بوو چەند ساتێک بەر لەوەی شەپۆلی تووندی لافاوەکەی دهۆک بۆ هەمیشە لەگەڵ خۆی بیبات.
لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 117 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دابەش دەکرێن.
شەپۆلێکی لێزمەباران ناوەندی شاری دهۆک و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە. دوو کەس لافاو بردوونی و چارەنووسیان دیارنییە، قایمقامیش دەڵێت "بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت با هاونیشتمانیان دەرنەچن."
"لیستی بەرەی گەل لە دهۆک خۆیان تۆمارکردووە"
چەند گوندنیشنێک نبە ناچاری گوندەکانیان چۆڵ کردووە.
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەوە لە چیای گریێ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی پارتی دەکشێتەوە و بەربژێکی یەدەک شوێنەکەی دەگرێتەوە.
دوای دوو کاژێر لە شەڕەتەقەی بەردەوامی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە چیای کابنێرکێ لە سنووری ناحیەی کانی ماسێی قەزای ئامێدی، حەوت گولـلە تۆپ لە ناوەڕاستی گوندی راڤینا کەوتنە خوارەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە شۆفێرێک لە شێخان بە ئۆتۆمبێلەکەی گوێدرێژێک بەدوای خۆیدا رادەکێشێت، پۆلیسی هاتووچۆی قەزاکە رایگەیاند، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و رادەستی دادگە کراوە. هەروەها دەشڵێت، ئەو گوێدرێژە داری زەیتوونی شۆفێرەکەی خواردبوو، وەکو سزادانی ئەو کارەی کردووە.
شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدیی لە سنووری پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە، پشکی شێر بەر دەروازەی سەرزێڕی نێودەوڵەتی کەوتووە بەجۆرێک 48 سانتیمەتر بەفر باریوە. سەرپەرشتی پاککردنەوەی رێگاوبان لە دهۆک دەڵێت، زۆربەی رێگاکان کراوەن، تەنیا رێگای سەرزێڕ ماوە و لە نزیکترین کاتدا ئەویش دەکرێتەوە.
دوای چەند کاژێرێک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و تورکیا لە بنکەی مام رەشا لە بناری چیای کوڕەژار، تۆپخانەکانی تورکیا بناری چیاکەیان بۆردوومان کرد، کە دەکەوێتە دووریی دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی شێلادزێ
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 4 گوندی سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر داوای بەرپرسانی ناوچەکە چۆڵکران. گوندە چۆڵکراوەکان بریتین لە سپیندارا خەلفو، مژی، کەڤنە مژێ و گرگاش کە دەکەونە سنووری ناوچەی بەرێگارێ لە سنووری ناحیەی دێرەلووک سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
بەهۆی بارانی بەلێزمە لە گوندێکی دهۆک لافاو دروستبووە و چوار گەنج لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان گیریانخوارد، تیمێکی بەرگریی شارستانی بەهانایانەوە چوو و رزگاریکردن
لە شاری سالۆنیکی یۆنان تەرمی پەنابەرێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. ئەو کەسەی کاری وەرگێڕانی بۆ پۆلیس کردووە بە رووداوی گوت "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کوردە و خەڵکی دهۆکە" پەنابەرێکی دیکەی کورد لە هەمان شار دەڵێ "ئەو کەسە بە چەقۆ کوژراوە."
گولـلەتۆپێک لە نێوەڕاستی گوندی گوهەرزێ لە سنووری ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد و کەسێک بریندار بووە.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی سەنتەری چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە بە رێگەی تیشک لە دهۆک دادەنرێت. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، یەکەمجارە ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانە بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە دهۆک بەردەست دەبێت
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا هێزێکی ئاسایش تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی سڤیل دەکەن، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بووە و سێ کەس دەستگیرکراون کە هەوڵی هەڵاتنیان داوە
ماوەی سێ کاژێر شەڕ و بۆردوومان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری چەند گوندێکی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک روویدا، هەروەها ئاگر لە چواردەوری گوندێک کەوتەوە.
بەهۆى ژەهراویبوون و سکچوون لە یەکێک لە سەربازگەکانى پێشمەرگە لە سنوورى شێخان، 20 پێشمەرگە رەوانەی نەخوشخانەکانى سنوورى دهۆک کران. بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئەترووش رایگەیاند، سەرجەم پێشمەرگەکان چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا و رەوانەی نەخۆشخانەکانی دهۆک کران.
تێچووی دەرهێنانی نرخی دڵنیایی ئوتۆمبێل گران دەبێت و تێچووی دەفتەری گومرگی ئوتۆمبیل لە پارێزگای دهۆک وەکو خۆی دەمێنێتەوە
فڕۆکەکانی تورکیا دووجار لەسەریەک گەلی تاوکێیان لە زنجیرە چیای خێرێی سەر بە ناحیەی ئەترووش لە قەزای شێخان بۆردوومان کرد.
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک، لە سنووری قەزای سێمێل بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد.
تۆپخانە و فڕۆکەی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان و تۆپباران کرد.
بەیانیی ئەمڕۆ بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی سپێدە لە زاخۆ دەستگیر کرا. تۆڕی میدیایی یەکگرتوو دەڵێت، ئیسلام کەشانی لە رێگەدا بووە بۆ چوونەسەر کار، بەڵام لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە.
هونەرمەند عەبدوڵڵا هەرکی لەسەر رێگەی رۆڤیا - دهۆک تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. برایەکی هونەرمەندەکە دەڵێت، رەوشی تەندروستیی براکەی جێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئاکرێ چارەسەر وەردەگرێت
لەدووریی کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە نزیک گەڕەکی سەردەشتی سەنتەری ناحیەی دێرەلووک، گوللـە تۆپێک کەوتەخوارەوە. سەرچاوەیەکی فەرمیی ناحیەکە دەڵێ "ئەو گوللە تۆپە هی تورکیا نەبووە، بەڵکو هی گەریلاکانی پەکەکە بووە و لەوانەیە ئاراستەی خاڵێکی پێشمەرگە کرابێت."
لە کەمپی کەبەرتووی سنووری قەزای سێمێل، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار خێوەتی ئاوارەکانی شنگال بەتەواوی سووتان.
دوای دوو هەفتە لە ناڕەزایی و چەند جارێک گردبوونەوەی جووتیاران لە دهۆک لەسەر وەرنەگرتنی گەنمەکانیان، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، کێشەکەیان لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر کرد و لە سێمێل گەنمی جووتیاران وەردەگرن
مەریەم، کچە کوردێکی ئێزدییە، تەمەنی تەنیا هەشت ساڵ بوو کە لە شنگال کەوتە دەستی داعش، لە تەمەنی 10 ساڵیدا لە شاری رەققە لە چەکدارێکی داعش مارە دەکرێت و دوای ماوەیەک دەبێتە دایکی کوڕێک. ئەو دەڵێت، ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی لە نۆ ساڵی رابردوودا دەستدرێژیی ئەو چەکدارەی داعش بۆ سەری و لەدایکبوونی کچەکەی بووە لەنێو ئۆتۆمبێلدا
لە پارێزگای دهۆک گۆڕانکاری لە پۆستی قایمقامی ئاکرێ و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی باعەدرێ و دارەتوو کران. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بەربژێرانی نوێ بۆ ئەو پۆستانە دران.
رەڤەند گوهەرزی، دانیشتووی گوندی گوهەرز بە رووداوی راگەیاند، سێ کاژێرە لەسەر یەک تۆپباران و بۆردوومانکردنی ناوچەی نهێل لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و "12 تۆپی هەڕەمەکی بەر گوندی کۆنی گوهەرز و بەڵاڤە و بناری چیای مەتین کەوتوون و ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە نێو خەڵکی ناوچەکە."
فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی گەلی سێڤۆیان لە زنجیرە چیای مەتینا لەنزیک گوندەکانی بەلاڤە، گوهەرز و بەرچی بۆردوومان کرد. هاونیشتمانییەکی گوندی بەرچی دەڵێت، بە دووریی کەمتر لە 500 مەتری گوندەکەیان بۆردوومان هەبووە، بەڵام نازانن ئەوەی کەوتووەتە خوارەوە تۆپ بووە یان مووشەک
شاندێکی حکومی سەردانی شارۆچکەی نەوسودی پاوەیان کرد و جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێت، پێش جەژنی قوربان، دەروازەی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
لە سەنتەری قەزای شێخان لەنێوان دوو خێزانی (قەرەج) شەڕ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەیش بریندارە.
لە سەنتەری زاخۆ، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە گۆمێکی بچوکی ئاودا خنکا، پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند بە بڕیاری دادوەر، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێ بۆمبێکی گەورەیان هەڵگرتووەتەوە.
لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەنتەری شاری دهۆک لە کاتی کارکردندا، ئاسانسوارێک (ئەسکەلە) کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار بریندار بوون.
دوای حەوت رۆژ لە ونبوونی گەنجێکی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چارەنووسی ئاشکرا بوو و برایەکی دەڵێت، "بە برینداری گەڕاوەتەوە ماڵەوە"
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا ناوچەی معاوییەی لە بناری چیای شنگال بۆردوومان کرد. پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، هیچ کەسێک لە خەڵکی سڤیل زیانی پێنەگەیشتووە و زیانەکانی یەبەشەش نازانرێت.
بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد. قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، لە رێگەی نێوان هەولێر - دهۆک سنگی تووشی ئازار بووە و تاوەکو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.