رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنووری ئامێدی لە نزیک چیای گوندی هروورێ، بە گوللـە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 04-12-2024) بووە. هاونیشتمانییەکەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی قومری بوو لە دەڤەری بەرواری باڵا و دانیشتووی کۆمەڵگەی بریفکا بوو.
عومەر قومری، موختاری گوندی قومری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە هێشتا نوێیە و نەگەیشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، سێ کەس چوونەتە نزیک گوندی هروورێ و لەوێ بۆردوومان کراون، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
رووداو زانیویەتی ئەو هاونیشتمانییە کە ناوی سەباح عەبدولستارە و تەمەنی 45 ساڵ بوو، بە گوللـە گیانی لەدەستداوە نەوەک تۆپباران، یان مووشەکباران وەک سەرەتا بڵاوکرایەوە.
هاونیشتمانییەکی گوندەکە بە رووداوی گوت "دوو ساڵیش دەبێت لە هروورێ گوللە نەتەقێنراوە، ئێرە زۆر ئارامە. سەباح و دوو کەسی دیکە چووبوون بۆخۆیان بگەڕێن کاتێک تەقەکراوە و رووداوەکە روویداوە."
هێشتا زانیاریی پشتڕاستکراوە لەبارەی هۆکاری تەقەکردنەکە دیار نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ