گرووپێکی چەکدار بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

21-04-2024
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 


گرووپێکی چەکدار لە بنکەیەکی سەربازیی سنووری نەینەوا بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان مووشەکباران دەکەن و ئەمریکا وەڵام دەداتەوە. 
 
چەند سەرچاوەیەک بە رووداویان راگەیاند، هێرشەکەی گرووپە چەکدارەکە کاژێر 10:00ـی ئەمشەو بووە؛ ئەو بنکەیەی بە مووشەک هێرشی کراوەتە سەر لە رومێلانی رۆژئاوای کوردستانە. 
 
ئەو گرووپە چەکدارە لە سنووری ناحیەی زوممار لە دەشتی نەینەوا، بە پێنج مووشەک هێرشیکردە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە خەراب جیر لە رۆژئاوای کورستان.
 
هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەدوای ئەو مووشەکبارانەکە، ئەمریکا بە فڕۆکە شوێنی هاوێشتنی مووشەکەکانیان بۆردوومان کردووە. 
 

.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە