بەهۆی دروستبوونی لافاو چوار گەنجی گوندێکی دهۆک لە ئۆتۆمبێلەکەیان گیردەخۆن و رزگار دەکرێن

06-01-2024
ناسر عەلی
دیمەنی کاتی رزگارکردنی چوار گەنجەکەی گوندەکەی دهۆک
دیمەنی کاتی رزگارکردنی چوار گەنجەکەی گوندەکەی دهۆک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارانی بەلێزمە لە گوندێکی دهۆک لافاو دروستبووە و چوار گەنج لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان گیریانخوارد، تیمێکی بەرگریی شارستانی بەهانایانەوە چوو و رزگاریکردن.
 
لە سنووری گوندی باخرنیف لە نزیک بەنداوی دهۆک بارانی بەلێزمە باری و بەهۆیەوە لافاو دروستبوو، بەو هۆیەشەوە چوار گەنج لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان گیریانخوارد.
 
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەو چوار گەنجەیان لە گوندی باخرنیف سەر بە ناحیەی زاویتە لە نزیک بەنداوی دهۆک رزگار کردووە، کە ئۆتۆمبێلەکەیان لەنێو لافاودا گیریخواردبوو.
 
لەبارەی زیانی لافاو لە دهۆک، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک باسی لەوە کرد، لە هیچ شوێنێکی دیکە لافاو دروستنەبووە، ئەو گەنجانەش بۆ خۆشی چوونەتە دەرەوەی گوندەکە و لە شوێنێک ئاستی ئاو بەرزبووە و تێیدا گیریانخواردووە، تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکەیان گەیشتووە و خۆیان سەلامەتن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.