لافاو ژمارەیەک شەقامی دهۆکی گرتووەتەوە و هۆشداری دەدرێت

19-03-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەپۆلێکی لێزمەباران ناوەندی شاری دهۆک و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە. دوو کەس لافاو بردوونی و چارەنووسیان دیارنییە، قایمقامیش دەڵێت "بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت با هاونیشتمانیان دەرنەچن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 19-03-2024، شەپۆلێکی لێزمەباران ناوەندی شاری دهۆک و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە. لە ناحیەی دۆمیزی سەر بە قەزای سێمێل، لافاو چووەتە نێو چەند ماڵێک.

 

سوهام حوسێن، ژنێکی دانیشتووی دۆمیزە و بە رووداوی گوت لافاو چووەتە ماڵی ئەوان و چەند هاونیشتمانییەکی دیکە، هەروەها چەند دووکانێکیش بەر لافاو کەوتوون، "هەموو کەلوپەلى ماڵمان زیانى بەرکەوتووە، بۆیە لەم رەمەزانە داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین بە هانامانەوە بێن."
 
هاوکات بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژى پۆلیسى بەرگریى شارستانیى دهۆک بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا سێ رێگەی سەنتەرى دهۆک بەهۆی لافاوەوە داخراون، تیمەکانى ئێمە لە ئامادەییدان و داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەین، ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت لەماڵ دەرنەچن."
 
ئیسماعیل محەممەد، قائیمقامى قەزای ناوەندی دهۆک راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاونیشتمانییان کرد ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن.
 
بێوار عەبدولعەزیز لەبارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو بێسەروشوێن بوون، بە رووداوی راگەیاند "ئۆتۆمبێلێک ئاو بردوویەتی، چوار کەسی تێدابووە" ئەوان توانیویانە دوو کەسیان رزگاربکەن و دوو کەسی دیکەش بێسەروشوێنن. 
 
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی پارێزگای دهۆکیش لە راگەیێندراوێکدا داوا لە هاونیشتمانییان و بەتایبەت دانیشتووانی ناوەندی شاری دهۆک دەکات، ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ دەرنەچن، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە ئاوڕێژن، ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی فریاکەوتن لە هەموو شوێنێک ئامادە و بەردەستن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.