لە زاخۆ رۆژنامەڤانێک دەستگیر دەکرێت

24-08-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی سپێدە لە زاخۆ دەستگیر کرا. تۆڕی میدیایی یەکگرتوو دەڵێت، ئیسلام کەشانی لە رێگەدا بووە بۆ چوونەسەر کار، بەڵام لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە. 
 
رەمەزان ئەرتیسی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی دهۆکی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئیسلام کەشانی، بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی سپێدە و پێشكێشکاری تەلەڤیزیۆنی خابیر لە زاخۆ کاژێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی چوون بۆسەر کارەکەی، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە و دواتر هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵەکەی و بەشێک لە کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
 
لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەڤانەوە، تۆڕی میدیایی یەکگرتوو راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو رۆژنامەڤانەیان لەلایەن "ئاسایشی زاخۆوە رفێندراوە" و ژیان و سەلامەتیی ئیسلام کەشانی، لە ئەستۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانە. 
 
تۆڕی میدیایی یەکگرتوو دەشڵێت، "ئەم هەنگاوەی ئاسایشی زاخۆ پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەریی کوردستان ژمارە (35) ساڵی (2007)ـە کە لەو یاسایەدا هاتووە: گرتنی رۆژنامەنووسان دەبێ بە بڕیاری دادوەر و بە ئاگاداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بێت".

 

 
هاوکات سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان -نووسینگەی زاخۆ لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەڤانە دەڵێت، قسەیان لەگەڵ ئاسایشی شارەکە کردووە و پێیان راگەیاندوون کە لەوانەیە دەستگیرکردنەکەی بەهۆی کاری رۆژنامەڤانییەوە نەبێت و دواتر هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەولێر هاونیشتمانییان تۆمار دەکەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.