لە سنووری دهۆک ژن و پیاوێک لەنێو ماڵی خۆیاندا کوژران

07-11-2024
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە بە رووداوی گوت، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە. سەرچاوەکە بە رووداوی گوت، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ژن و پیاوەکە تەمەنیان 30 و 35 ساڵان بووە.
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، پیاوە کوژراوەکە ناوی جوان رێزانە، خۆی و هاوژینەکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، جوان چەند ساڵێکە لەنێو پەکەکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە فایدە نیشتەجێن.
 
تەرمی دوو هاوژینەکە براوەتە پزیشکی دادی دهۆک و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.