فڕۆکەی تورکیا بناری چیای شنگال بۆردوومان دەکات

01-06-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا ناوچەی معاوییەی لە بناری چیای شنگال بۆردوومان کرد. پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، هیچ کەسێک لە خەڵکی سڤیل زیانی پێنەگەیشتووە و زیانەکانی یەبەشەش نازانرێت.
 
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک کە قسەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەمنی کردووە، رایگەیاند، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە بارەگایەکی یەبەشە بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی نازانرێت.
 
بۆردوومانەکە کاژێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-06-2023، بووە. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی، هیچ زیانێک بە خەڵکی سڤیل نەگەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵێنەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
 
لە دوو هەفتەدا ئەمە سێیەمجارە تورکیا سنووری شنگال بۆردوومان دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو.

دوای پێنج کاژێر لە دەستگیرکردنیان تیمەکەی رووداو لە مەخموور ئازادکران

بەختیار قادر، پەیامنێر و ئیبراهیم عەدنان، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی رووماڵ دا و لە بازگەی مەخموور، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق دەستگیرکران.