ئاگر لە سنووری قەسرۆک لە پارێزگای دهۆک كەوتەوە

26-08-2024
ناسر عەلی
دیمەنێکی ئاگرەکە.
دیمەنێکی ئاگرەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاگر لە دەوروبەری گوندی کەندیی سنووری ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخان کەوتووەتەوە و هۆکاری ئاگرەکە نادیارە. 
 
دانیشتووەکی گوندەکە دەڵێت، ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و تیمی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن. 
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئاگرەکە زیانی گیانیی نەبووە.
 
یاسر سەباح دانیشتووی گوندى کەندى ڤیدیۆی ئاگرەکەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت، کاژێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ لە نزیک شەقامی شیخان - قەسرۆک ئاگر لە پووش و پاوانی گوندەکەیان کەوتەوە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا. بەڵام دەڵێت، دواتر ئاگرەکە جارێکی دیکە سەریهەڵداوەتەوە و ئێستا لە کۆنترۆڵ دەرچووە. 
 
ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێ کەوتووەتەوە، بەشێکی زەویی کشتوکاڵییە، پەرێزی گەنم و شوێنی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتی خەڵکی گوندەکەیە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.