ئەو ژنەی لە کەمپی خانکێ سووتابوو، گیانی لەدەستدا

03-03-2025
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 5 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەو ژنەی لە رووداوێکى ئاگرکەوتەوەدا لە خانکێ سووتابوو، گیانى لەدەستدا.
 
جەمیل خەیرى، موختاری کەمپی خانکێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-3-2025) ئانیس خەیرى حەمۆی تەمەن 35 ساڵ، کە پێش 5 رۆژ لەنێو چادرەکەی خۆیدا لە کەمپی خانکێ سووتابوو، گیانی لەدەستدا."
 
بە گوتەی جەمیل خەیری، رەوشی کوڕە تەمەن 17 ساڵەکەی ئانیس، کە ئەویش لە رووداوەکەدا سووتابوو، باش نییە. 
 
موختاری کامپەکە دەڵێ "هەرچەندە خێزانەکەی خەڵکی شنگالن، بەڵام تەرمی ئانیس لە خانکێ بەخاک سپێردرا."
  
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە چوارشەممەی رابردوو بوو، کاتێک چادری خێزانە ئاوارەکە لە کەمپی خانکێ سووتا، لە ئەنجامدا ژنێک (ئانیس خەیرى) و چوار منداڵی بە سووتان بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کران.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو؛ جگە لە کوڕەکەی کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، سێ منداڵەکەی دیکەی ئانیس، رەوشی تەندروستییان باشە و لە نەخۆشخانە نەماون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوای حەوت ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەردەهێندرێت.

لە هەولێر دوای 7 ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەرهێندرا

لە رووداوێکی دەگمەندا، دوای 7 ساڵ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، تەنێکی پزیشکی لە جەستەی پیاوێک لە هەولێر دۆزرایەوە و بە نەشتەرگەرییەکی دیکە دەرهێندرا. ئەم رووداوە بووەتە جێی سەرنجی رای گشتی و سەندیکای پزیشکانیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.