بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی دەروازەی سەرزێڕ داخرا

27-01-2024
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدیی لە سنووری پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە، پشکی شێر بەر دەروازەی سەرزێڕی نێودەوڵەتی کەوتووە بەجۆرێک 48 سانتیمەتر بەفر باریوە. سەرپەرشتی پاککردنەوەی رێگاوبان لە دهۆک دەڵێت، زۆربەی رێگاکان کراوەن، تەنیا رێگای سەرزێڕ ماوە و لە نزیکترین کاتدا ئەویش دەکرێتەوە.
 
رۆژی شەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2024، هەڤاڵ عەلی بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبان لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە سێ تیمیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتوونە کار بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانەی بەهۆی بەفربارینەوە داخراون. 
 
گوتیشی کە رێگای دهۆک- ئامێدی و سەرسنگ- کانی ماسێ کراوەن و ئەوەی ماوەتەوە ئێستا رێگای نێوان کانی ماسێ و سەرزێڕە و لەوێش خەریکی کردنەوەن و لە ماوەیەکی کەمدا ئەو رێگایەش دەکرێتەوە. 
 
هەڤاڵ  عەلی ئاماژەی بەوەشکرد کە رێگاکانی دیکەش کراوەن، "بەڵام دەبێت شۆفێرەکان هۆشیاربن تاوەکو هیچ رووداوێکی هاتووچۆ روونەدات. 
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی دهۆک، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، زۆرترین بەفر لە ناحیەی کانی ماسێی قەزای ئامێدی باریوە و زۆرترین رێژەی بارانبارینیش لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ باریوە کە 86 ملم بووە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".