دوو گوندی سنووری ئامێدی تۆپباران کران

22-03-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوندەکانی سەرگەلی و بەرچی لە سنووری قەزای ئامێدی تۆپباران کران و ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاونیشتمانیان دروستکردووە.
 
رۆژی هەینی 22-3-2024 شێروان سەرگەلی، دانیشتووی گوندی سەرگەلی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو رۆژە ئەو دوو گوندەی سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک تۆپباران دەکرێن. 
 
بە گوتەی شێروان سەرگەلی، "تۆپبارانەکە لە لایەن تورکیاوە دەکرێت" و ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتووانی هەردوو گوند.
 
هەر لەو بارەوە لەزگین بەرچی، مامۆستای ئایینی گوندی بەرچی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 7ی ئێوارە حەوت گوللە تۆپ کەوتنە نێو گوندەکە. 
 
ئەو مامۆستا ئایینیە ئاماژەی بەوە کرد، نازانرێت تۆپبارانەکە لە لایەن چ لایەنێکەوە دەکرێت. 
 
ئەو مامۆستا ئایینیە لە پەیامێکیشدا داوا دەکات، کەس لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە و داواش لە هاونیشتمانیان دەکات، هەموو کەس نوێژی خەوتنان و تەراویح لە ماڵی خۆی بکات، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان. 
 
شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە نزیکەی 40 ساڵە بەردەوامە و بەشێکی ئەو شەڕەش نزیکەی 30 ساڵە لەنێو باشووری کوردستان دەکرێت.
 
بەشی زۆری ئەو شەڕە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکرێت و ئەوەش بووەتە هۆی چۆڵبوونی ژمارەیەکی زۆر گوند؛ بەشێکی ئەو گوندانەش کە چۆڵ نەبوون، زۆرجار بەهۆی تۆپباران و نزیکبوونەوەی شەڕەوە، دانیشتوانەکەیان تووشی ترس و دڵەڕاوكێ دەبن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.