رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی تورکیا لە دووڕییانی گوندەکانی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەکانی بامەڕنی و کانی ماسی زاڵگەیان داناوە و داوای ناسنامە لە هاونیشتمانییان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو لە دوێنێ (دووشەممە)ـەوە، هێزەکانی تورکیا لە دووڕییانی گوندەکانی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی لەسەر رێگەی سەرەکیی ناحییەکانی بامەڕنی و کانی ماسی زاڵگەیان داناوە و داوای ناسنامە لە هاونیشتمانییان دەکەن.
هاونیشتیمانییەکی دانیشتووی ناحیەی کانی ماسێ قسەی بۆ ناسر عەلی کردووە و دەڵێ " لەکاتی گەڕانەوەم بۆ ماڵ، لە زاڵگەکە بە زمانی تورکی داوای ناسنامەم لێکرا، بەڵام من تێنەگەشتم، دواتر یەکێک لە سەربازەکان بە کوردی پێی گوتم و منیش گوتم پێم نییە و من لە ماڵی خۆمم، دواتر گوتیان بڕۆ بەڵام با جارێکی دیکە ناسنامەت پێبێ."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان کردووە لە سنووری کانی ماسی و چیای مەتین، سەربازان بە چەکی قورسەوە دەگەڕێن و زاڵگە دادەنێن.
لە دوو ساڵی رابردوودا، تورکیا دوو ئوپەراسیۆنی لە سنووری هەردوو قەزای باتیفا و ئامێدی کردووە، تاوەکو ئێستا هێزی لە 150 خاڵی سەربازی جێگیرکردووە، بە قووڵایی 35 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی باشووری کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ