لە دهۆک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئاسانسوارێک دوو کرێکار بریندار بوون

11-06-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەنتەری شاری دهۆک لە کاتی کارکردندا، ئاسانسوارێک (ئەسکەلە) کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار بریندار بوون.
 
رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-06-2023، بووە. د. عەبدوڵڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە رووداوی گوت، دۆخی تەندروستیی هەردوو بریندارەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. 
 
ئەو دوو کرێکارەی کە بریندار بوون، دانیشتووی سەنتەری شاری دهۆکن. ئاسانسوارەکە لە قاتی حەوتەمەوە لەکار کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ژمارەیەک مادەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو لە ئاسایش. وێنە: ئەرشیڤ

رۆژانە زیاتر لە 8 کەس بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن

بەگوێرەی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، تاوەکو کۆتایی مانگی رابردووی ئەم ساڵ، زیاتر لە هەزار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون. بەگوێرەی ئامارەکان، هەر سێ کاژێر جارێک کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرکراوە.