فڕۆکەکانی تورکیا وێستگەی ستراتیژیی گاز و کارەبای سوێدیێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد

14-01-2024
ناسر عەلی
ئاگری بۆردوومانەکە لە باشووری کوردستانەوە دیارە
ئاگری بۆردوومانەکە لە باشووری کوردستانەوە دیارە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەکانی تورکیا ئەمشەو وێستگەی ستراتیژیی گاز و کارەبای سوێدیێیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد، کە نزیکە لە باشووری کوردستان. 
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە دەڤەری سحێلای سەر بە ناحیەی زوممار بە رووداوی گوت "کەمێک پێش ئێستا (شەوی یەکشەممە، 14-1-2024) تورکیا وێستگەی ستراتیژی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و گازی لە گوندی سوێدیێ لە سنووری رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد."
 
لەبارەی زیانەکان، ئەو سەرچاوەیە کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، رایگەیاند "وێستگەکە نزیکە لە سنووری عێراق و باشووری کوردستان، دەنگێکی زۆر بەهێز هات و هەتاوەکو ئێستاش دەنگی تەقینەوە دێت، بۆیە زیانەکان دیار نین."
 
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، ئاگری بەئامانجکردنی ئەو وێستگەیە ئەوەندە زۆرە کە لە سنووری باشووری کوردستانەوە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە دیارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".