ژیانی منداڵێکی زاخۆ لە مەترسیدایە؛ لە مانگێکدا 26 رۆژ لە نەخۆشخانەیە
منداڵێکی زاخۆ بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکانی، لە مانگێکدا 26 رۆژ لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێ. پزیشکەکەی دەڵێت: "ژیانی لەمەترسیدایە و نەشتەرگەرییەکەی لە دەرەوەی وڵات دەکرێ". خێزانەکەی بۆ دابینکردنی خەرجیی نەشتەرگەری پێویستیان بە هاوکارییە.