کۆمەڵەی ئۆتیزم: 2080 منداڵی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان مووچەیان نییە

23-10-2024
عەدنان رەشید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

11 ساڵە هیچ ناوێکی نوێی خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەی بۆ نەبەستراوە. کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان دەڵێت، "دۆخی ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە خراپە و تەنیا 394 منداڵی ئۆتیزم هاوکاریی مانگانە وەردەگرن." وەزارەتی کار پەیامێک بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەنێرێت و دەڵێت، ئەگەر بایۆمەتری نەکەن، مووچەکانیان رادەگیرێت.
 
73 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هاوکاریی مانگانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، کە لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە. لە ماوەی 11 ساڵدا 2080 ناوی نوێی ئۆتیزم لە وەزارەتی کار تۆمار کراون؛ لیژنەی پزیشکییان کردووە و پەسند کراون، ناوەکان نێردراون بۆ بەغدا بۆ بەستنی مووچە.
 
بەشێک لەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە لە دۆخێکی سەختدا دەژین. لیقا لەفتەخ، دایکی سێ منداڵی ئۆتیزمە، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "سێ منداڵم ئۆتیزمیان هەیە و رۆژانە دایبییان بۆ دەبەستم، هیچ سەنتەرێکی حکومی وەریان ناگرن. بەهۆی سێ منداڵەکەمەوە کەس خانووی کرێم پێنادات و هەر شەش مانگ جارێک دەبێت خانوو بگۆڕم، چونکە خاوەن خانوو دەرم دەکەن، زۆر کات منداڵەکانم دەڕۆن و ناگەڕێنەوە ماڵ."
 
 
لە هەرێمی کوردستان تەنیا 10 سەنتەری تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم هەن. سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رەخنە لە نرخ و شێوازی کاری سەنتەرە تایبەتەکان دەگرێت و بە "سەنتەری بازرگانی" ناویان دەبات. کەمال جەباری لە بەرپرسیار گوتی، "هەندێک لە سەنتەرەکان بۆ تەنیا یەک مانگ 800 دۆلار بۆ یەک منداڵی ئۆتیزم وەردەگرن. ئەو سەنتەرانەی شەو و رۆژ منداڵانی ئۆتیزم تێیدا دەمێننەوە نرخیان زیاتر لە هەزار دۆلارە بۆ تەنیا یەک مانگ."
 
 
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان 3600 کەس ئۆتیزمیان هەیە. ساڵح ئەسعەد، باوکی دوو منداڵی ئۆتیزمە، بە فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداوی گوت، "دوو منداڵەکەم ئۆتیزمیان هەیە و رێژەکەیان سەدا 100%ە. بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە نەمتوانی هەردووکیان بنێرمە سەنتەرەکانی راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم، ئەگەر سەنتەرێکی حکومی هەبێت دەینێرم."
 
بەڕێوەبەری تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەیامێک دەنێرێت بۆ هەموو ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە بایۆمەترییان نەکردووە. هەوراز عەبدولقادر، لە بەرپرسیار، گوتی: "هەر خاوەن پێداویستییەک بایۆمەتری نەکردبێت، مووچەکەی دەوەستێت.
 
 
لە 2013 ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە تۆمارکراون و پشکنینی تەندروستیان بۆ کراوە مووچەیان بۆ نەبەستراوە. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ماوەی 6 مانگە لیستی 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتی رەوانەی بەغدا کردووە بۆ بەستنی مووچە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجامبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".