فێستیڤاڵیی تەماتە لە ئیسپانیا؛ 120 تۆن تەماتە بەکارهات
ژمارەیەک بارهەڵگریی گەورە 120 تۆن تەماتەیان بەنێو بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەدا دابەشکرد. ئەوانیش تا توانیان گرتیانە یەک؛ بۆ ئەو بەزمەش هەریەکیان 13 دۆلاریان بە بلیت داوە.
ژمارەیەک بارهەڵگریی گەورە 120 تۆن تەماتەیان بەنێو بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەدا دابەشکرد. ئەوانیش تا توانیان گرتیانە یەک؛ بۆ ئەو بەزمەش هەریەکیان 13 دۆلاریان بە بلیت داوە.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەسەر بابەتی خەرجییەکانیان نەگاتە رێککەوتنێکی قایلکەر لەگەڵیان، پەنا بۆ دادگەی نێوەندگیریی لەندەن دەبەن
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا دەڵێت، دەنگۆ هەیە وڵاتانی رۆژئاوا گڵۆپی سەوزیان بۆ ئۆکراینا هەڵکردبێت "بۆ هێرشکردنە سەر هەر شوێنێکی رووسیا. بۆ نموونە، کریمیا." ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر ئەوە راست بێت، "بەداخەوە پێشبینییەکانی کۆتایی جیهان نزیک دەبنەوە."
دادگەیەکی شاری میونشنی ئەڵمانیا بە هۆکاری ئەوەی رێگەی داوە کچە کوردێکی ئێزدی لەبەر خۆر لە تینوێتیدا بمرێت، سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ژنێکی ئەڵمانیدا سەپاند کە لە کاتی تاوانەکەدا ئەندامی داعش بووە
کلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی گەنجێکی کوردی ئێزدی لە ئەڵمانیاوە بۆ کوردستان و دواتر گیانلەدەستدانی لە هەولێر، بە رووداوی گوت، "بەرپرسانی ئەڵمانیا بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن."
پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی باڵتیک داوایان لە بێلاڕووس کردووە چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر لە وڵاتەکەیان دەربکەن. گرووپەکە لە مانگی حوزەیرانەوە، دوای سەرنەگرتنی یاخیبوونەکەیان بەسەر وەزارەتی بەرگریی رووسیا، دەستیان بە گواستنەوە بۆ بێلاڕووس کرد
ئەگەر پریگۆژین دوای مردنی لای بەشێک لە رووسییەکان وەکو پاڵەوان بناسرێت، لای بەشێکی سووریایییەکان پێچەوانەیە. دوو نیگارکێش لەسەر دیوارێک کە وەکو خۆیان دەڵێن، بە بۆردوومانی فڕۆکەی رووسی رووخاوە، وێنەیەکی تەنزئامێزیان لەسەر شێوەی پریگۆژین کێشاوە.
فڕۆکە تایبەتەکەی پریگۆژین، کە سێ تیمی فڕۆکەکە و شەش کەسی دیکەی تێدابوو، لە مۆسکۆوە بەرەو سەینت پیتەرسبۆرگ بەڕێکەوتبوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 23-8-2023) کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.
رۆژی یەکشەممە، 21-8-2023، وەزارەتی پەروەردەی رووسیا لە راگەیێنراوێکدا گوتی، بۆ لەمەودوا قوتابیان "تێگەیشتنیان بۆ رێگەکانی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەبێت لە شەڕدا". وەزارەتەکە ئەوەشی روونکردەوە، قوتابیان فێری ئەرکی کردارییانەی درۆن و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشی درۆنی "دوژمن" دەکرێن.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەوڵی گەیشتنیان بە پۆڵەندا داوە 19 هەزار کەس بووە؛ ژمارەکە لە تەواوی 2022دا 16 هەزار کەس بووە. تەنیا لە تەممووزیشدا 4 هەزار کۆچبەر تۆمارکراون.
لە ویلایەتی کانساس، 11 هەزار دەستدرێژیکار و هەراسانکەری سێکسی دەژین، بۆیە دایک و باوکان لە پارێزراویی منداڵەکانیان نیگەرانن و، بەهیوان رێکار بۆ بەربەستدانان لە دەستگەیشتنی ئەو تاوانبارانە بە منداڵەکانیان بگیرێنەبەر.
سەربازێکی فەرەنسا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە عێراق برینداربوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەیەک لە هەولێر، گیانی لەدەستدا.
لە گفتوگۆیەکی نێوان بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن و ژمارەیەک رۆژنامەڤان کە یەکێکیان دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو بوو لە واشنتن دی سی، باس لە تێڕوانین و پلانی داهاتووی پێنتاگۆن کرا لە هەرێمی کوردستان و عێراق. لە بەشێکی گفتوگۆکەدا بەرپرسە باڵاکەی پێنتاگۆن باس لە هێزی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، "دەمانەوێت یەکخستنەوەی پێشمەرگە خێرابکرێت."
لە راپۆرتەکەی پشکنەری گشتیدا هاتووە، هەسەدە کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری رووبەرت پارێزگاکانی دێرەزوور و رەققە لە سووریا و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات؛ هەروەها چەند ناوچەیەکیشی لە پارێزگای حەلەب بەدەستەوەیە. چەکدارانی سوپای سووریای ئازادیش لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی تەنف لە نزیک سنووری عێراق و ئوردون هەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی پشکنەری گشتیی وەرزیی لەبارەی ئەرکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا پێشکێشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد. راپۆرتەکە لەبارەی هاوئاهەنگیی هاوپەیمانانە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە و رووداوەکانی نێوان 1ی نیسان و 30ی تەمموزی ئەمساڵ.
نووسینگەی هاوئاهەنگی و کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە شەش ساڵی رابردوودا زیاتر لە 52 هەزار عێراقی ئاوارە بوون، زۆربەی ئەو ئاوارەبوونانەش لە نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-8-2023، هانۆ پێڤکور، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، واشنتن داوای لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە قایمقامێک بۆ شنگال دابنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی شنگال "قبووڵکراو نییە."
54 هەزار فەڵەستینی لە کەمپی عەین حلوەی لوبنان دەژین؛ جگە لەم کەمپەش، 11 کەمپی دیکەی پەنابەرانی فەڵەستینی هەن کە بە تێکڕا 450 هەزار فەڵەستینییان تێدایە. لە نێویشیاندا گرووپی چەکداری جۆراوجۆری فەڵەستینی هەن، کە هەندێکیان دژ بەیەکن و جارووبار پێکدادان لەنێوانیاندا دروستدەبێت.
رێکخراوانی مافی مرۆڤی رەخنەی تووند لە یەکێتیی ئەوروپا دەگرن و باس لەوە دەکەن، سیاسەتی یەکێتییەکە بە ئاڕاستەی کۆچبەران لەگەڵ دیموکراسییەتدا یەکناگرێتەوە.
لە 15 بۆ 18ی تەممووزی ساڵی 2024، پارتی کۆمارییەکان لە شاری مەواکی ویلایەتی ویسکانسن کۆنگرەی نیشتمانی دەکەن. هەر لەو کۆنگرەیەدا بەربژێری خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2024ی ئەمریکا دیاریدەکەن.
محەممەد سوەیدان، شوێنەوارناس لە فەرمانگەی شوێنەواری سووریا دەڵێت، "ئەم شوێنەوارە بەهۆی ئاگرێکی دارستان دەرکەوتووە؛ لە باکووری گوندی فەکرووە. لەسەر شێوەی هەرەمێک دروستکراوە."
حوسێن قەنبەر ئاغا، هاووڵاتییەکی بە رەچەڵەک عێراقی کە لە ساڵی 1992ـەوە دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێدە، لەلایەن ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری دارایی عێراقەوە تەلەفۆنێکی بۆ دێت و داوای لێدەکات لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە بانکی رافیدەینی عێراق بکات. حوسێن قەنبەر، تەمەنی 49 ساڵە؛ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئابوورییدا و بڕوانامەکەی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم بەدەستهێناوە. پێش ئەوەی بۆ ئەو ئەرکە راسپێردرێت، لە بانکێکی ستۆکهۆڵم کاری دەکرد. حوسێن قەنبەر ئاغا لە سوێد ژیانی بە رۆیشتنە سەر کار، وەرزشکردن و قاوەخواردنەوە بەسەردەبرد، لە ئابی 2022دا ئەرکی لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەیەکی زۆر مەترسیدار کە لە نێو عێراقدا بە "دزی سەدە" ناوبراوە، وەرگرت.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا دەڵێت، رێگرییان لە پێکدادانی فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان و درۆنێکی ئەمریکی لە ئاسمانی سووریا کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی درۆنەکە بەشێوەیەکی "مەترسیدار" لە فڕۆکەکە نزیکبووەتەوە.
بە هەزاران کەس لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئیسلامئابادی پاکستان کۆبوونەوە و بەدەم گوتنەوەی سروودەوە لە خۆیان دا. هەروەها لە تارانیش یادی عاشوورا بە لەخۆدان کرایەوە
لە تاران بە پێشانگەیەکی هونەری و خۆپێشاندان ناڕەزایی دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز نیشاندرا. وێنە کاریکاتێرییەکانی پێشانگەکەی تارانی پایتەختی ئێران، درووشمی دژە سوێد، دانیمارک، ئیسرائیل و ئەمریکایان تێدا خرابووەڕوو
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە کۆشکی سپی بە هەڵە دەڵێت، "کۆتاییمان بە شێرپەنجە هێنا." قسەکەی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت دوای ئەوەی کۆشکی سپی لە کاتی نووسینەوەی گوتەکانی بایدندا، هەڵەکەی سەرۆکی ئەمریکای پەردەپۆشکردووە و بە "دەتوانین کۆتایی بە شێرپەنجە بهێنین." بڵاویکردووەتەوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، دوو درۆنی ئۆکراینیان خستووەتە خوارەوە کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر باڵەخانەیەکی سیڤیلنشین لە مۆسکۆ. هاوکات ئۆکراینای بەوە تۆمەتبارکرد، "هێرشی تیرۆریستی" کردووەتە سەر خاکی رووسیا.
ئێستا بەندەرەکانی ئیزمەیڵ، رێنی و ئوست دانووب لەسەر رووباری دانووب لە باشووری رۆژئاوای ئۆکراینا، تەنیا رێڕەوی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئەو وڵاتەن بەنێو دەریای رەشدا، ئەوەش دوای ئەوەی 18ـی ئەم مانگە رووسیا لە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا کشایەوە، کە لە تەممووزی 2022 بە نێوەندگیریی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆکرا.
شین ژۆبین؛ گەنجێکی چینییە و هەڵگری بڕوانامەی ئەندازیاریی کارەبایە، بەڵام دوور لە پسۆڕییەکەی خۆی، خواردنگەیەکی بچووکی لەنێو جەرگەی شاری شەنگهای داناوە و بەرگەری هێلکەی تێدا دەفرۆشێت.
مەحموود دەرووبی، هەنگەوانێکی خەڵکی ئیدلیبی سووریایە و دەڵێت، رۆژانە سەردانی مێش هەنگەکانی دەکات، بەڵام دوو ساڵە بەهۆی ئەو دەرمانە کیمیاییانەی جووتیاران دەیکەن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانیانەوە، زۆرینەی هەنگەکانی نەخۆشکەوتوون یان مردوون.
لە تارانی پایتەختی ئێران بەشێک لە هاووڵاتییان بە بەرزکردنەوەی قورئان، خۆپێشاندانیان کرد و دژی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لەلایەن پەناخوازێکی عێراقییەوە، دروشمی مردن بۆ سوێد، ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیایان گوتەوە و ئاڵای سوێدیان سووتاند.
شەپۆلێکی گەرما بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و ریکۆردی بەرزترین پلەکانی لەو 150 ساڵەدا شکاندووە، کە مرۆڤ پلەی گەرما دەپێوێت، گەرماکە ئەوەندە بەتینە، بووەتە هۆی سەتان رووداوی ئاگرکەوتنەوە و بەهۆیەوە لە چەندین شار و ناوچەی جیهان، زەنگی مەترسی لێدراوە.
بەهۆی ئەو کاریگەرییە فراوانەوە رووداوی نائاسایی وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، توانەوەی بەستەڵەکەکان، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا، لافاو، بارانی ناوەخت، سووتانی دارستانەکان، زریانی وێرانکەر، لەنێوچوونی دارستانەکان، بەبیابانبوون و رۆچوونی زەوی روویان لە زیادبوونە.
ئاسترید مێنکس، تەمەن 77 ساڵ بە قاوەچییەکەی گوتووە: "ئەمە بۆ هێندە گرانە؟" ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەتوانێت بەو پارەیە نیو کیلۆ قاوە بکرێت.
بە گوێرەی میدیای هیندستان، بهارات توانیویەتی سامانێکی 900 هەزار دۆلاری بەیەکەوە بنێت، ئەمە جگە لەو پارەیەی تاوەکو ئێستاش رۆژانە بە سواڵکردن پەیدای دەکات.
کۆمپانیای هواوی سیستمێکی پێشبینیکردنی کەشوهەوا پەرەپێدەدات کە 10 هەزار هێندەی ئەو سیستمانە وردتر و خێراترە ئێستا لە جیهاندا کاریان پێدەکرێت. سیستمەکە پشت بە زیرەکیی دەستکرد و ئاماری 43 ساڵی رابردووی کەشوهەوای جیهان دەبەستێت.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ جاری دووەم نەیانتوانی لەسەر درێژکردنەوەی رێککەوتنی دەروازەی بابلهەوا رێکبکەون. بەهۆیەوە گواستنەوەی خۆراک و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا وەستاون.
راگەیاندنی گەڕانەوەی پێنج فەرماندەی سەربازیی یەکەی ئازۆڤ لە تورکیاوە بۆ ئۆکراینا، هەواڵێکی لەناکاو بوو، کە پێشێلی رێککەوتنێکی نێوان رووسیا، ئۆکراینا و تورکیاشە.
مارک رووتە لەکاتی راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەکەی گوتی، "هەموومان گەیشتینە ئەو ئەنجامەی ئێمە، واتە تەواوی کابینەکە و هەر چوار هاوپەیمانییەکەی بەشدار تێیدا، ناتوانین سەرکەوتوو بین. بەداخەوە ئەم ئێوارەیە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی جیاوازییەکان چارەسەرناکرێن. لەبەر ئەم هۆکارە، من دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکێشی پادشای وڵات دەکەم لەژێر ناوی تەواوی حکومەتدا."
کیێڤ داوای سیستمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکهاوێژی دوورمەودا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا بۆسەر پێگەکانی سوپای رووسیا سوودیان لێ وەربگرێت.
شاندی سوێد و تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ، لە بارەگای هاوپەیمانێتییەکە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە. ئامانجەکە تێگەیشتنێکی بەرایی بوو لە خواستی تورکیا لە رێگەدانی سوێد بۆ چوونە نێو ناتۆ؛ ئەوەش پێش لوتکەی 10ی ئەم مانگەی سەرۆکانی ناتۆ لە لیتوانیا.
بەگوێرەی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ئەفریقا، 12 ملیۆن و 300 هەزار کۆچبەری ئەفریقی لە جیهان هەن، کە 48٪یان لە ئەوروپان. جەزائیر، میسر، لیبیا، مەغریب، سوودان و تونس لەو وڵاتانەن کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەریان لێوەدەچێتە ئەوروپا.
ئەمریکا، رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ژمارەیەک فڕۆکەی رووسی بە شێوەیەکی مەترسیدار بەلای چەند درۆنێکی ئەمریکادا لە ئاسمانی سووریا سووڕاونەتەوە
ئۆکراینا دەڵێت، ئەو تانکانەی فەرەنسا بەخشیونی بە سوپاکەیان، بەکەڵکی شەڕکردن لە بەرەی پێشەوەی جەنگ نایەن، چونکە ئەو قەڵخانەی لە تانکەکەدا بەکارهاتووە لاواز و باریکە و توانای بەرگەگرتنی لەبەردەم مووشەک و پارچەی تەقینەوەکان نییە
ئەگەر لە رابردوودا ئەوروپا تەنیا نیگەرانی کرێملن بووبێت، ئێستا دەبێت خراپترین گریمانەکان لەبەردەم جموجوڵەکانی ڤاگنەر لە بێلاڕووس دابنێت کە لای رۆژئاوا بە گرووپێکی تیرۆریست، لە یاسالادەر و بکوژ ناودەبرێن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گوتی "پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵی باڵایان لە جموجووڵەکانی رۆژانی رابردوودا بینیوە، بەتایبەت سناپچات و تیکتۆک. دەبینین کۆبوونەوە پڕ لە تووندوتیژییەکان لەوێوە رێکدەخرێن، هەروەها دنەدەری تووندوتیژییەکەشن".
بۆ چوارەم شەو خۆپێشاندان لە شاری بۆردۆ لە فەرەنسا بەرامبەر کوشتنی ناهێلی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامبوو.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ دەرخستنی چارەنووسی 130 هەزار ونبووی شەڕی نێوخۆی سووریا پێکدەهێنێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی فراکسیۆنی سۆسیال دیموکراتەکانی ئەڵمانیا دەڵێت، لەنێو تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا "کەم پێکهاتەی دەوڵەتی سەقامگیر هەیە"، بەڵام هەرێمی کوردستان توانیویەتی لەو چوارچێوەیەدا دەبچێت و نموونەی "حکومەتێکی کارگێڕیی سەقامگیر دروست بکات."
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان، راهێنانیان بە زیاتر لە 17 هەزار سەربازی ئۆکراینا کردووە، کە تەواویان پەیوەندییان بە سوپای ئۆکرایناوە کردووەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 26-06-2023 لە ئەڵمانیا لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە
تائێستا نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی حەج گەیشتوونەتە مەککە. سعودیە دەیەوێت لە سەلامەتی ماڵ و گیانی حاجییەکان دڵنیابێتەوە، بۆیە ئاسایشی نێو حەرەمی مەککە بە تەکنیک و شێوازی زۆر نوێ دەپارێزێت.
سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر دەڵێت، بەبێ تەقەکردن، سەرۆکایەتیی سوپای رووسیایان لە هەرێمی رۆستۆڤ کۆنترۆڵکردووە. باسیش لەوە دەکات خەڵک پاڵپشتییان دەکەن، چونکە دەزانن ڤاگنەر بۆ دادوەری دەجەنگێت.
سەرۆکی رووسیا رایدەگەیێنێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەن لە "یاخیبوونە سەرباز"ییەکەی ڤاگنەردا بەشدارن و بە "ناپاکی" تۆمەتباریکردن.
سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی گەیشتوونەتە نێو شاری رۆستۆڤ لە باشووری رووسیا و بنکە سەربازییەکانی ئەو شارەیان کۆنترۆڵکردوون.
سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر دەڵێت، کاتێک کە لە شەڕی ئۆکراینادا بوون، رووسیا بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەریان و ژمارەیەکی بەرچاو لە چەکدارەکانی کوشتوون. باسیش لەوە دەکات، لە شەڕێکی نهێنیدا دژی سوپای رووسیا "تۆڵە" دەکەنەوە. وەزارەتی بەرگریی رووسیا تۆمەتەکانی ڤاگنەر رەتدەکاتەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان هێزەکانی سوپای رووسیا بە تۆمەتی کوشتنی منداڵ و هاووڵاتیی سڤیل و هێرشکردنە سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە ئۆکراینا دەخاتە لیستی رەشی ساڵانەی رێکخراوەکەوە.
هاووڵاتیانی سوودان بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە برسی بوون، لەنێویاندا دانیشتووی هەرێمی دارفوور. بەهۆی چڕبوونەوەی زیاتری شەڕی نێوخۆی ئەو وڵاتەشەوە، کە لە لایەک ژیانی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە و لە لایەکی دیکەش برسیی کردوون، خەڵکی ناچار کردووە کە بەرەو چاد و وڵاتانی دیکە هەڵبێن
محەممەد یەکێک لە 104 رزگاربووەکەی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆنانە؛ لە رێگەی گەیشتنی بە ئەوروپا لە لێواری مەرگ نزیکبووەوە، بەڵام گەیشتە ئامێزی فادی برا گەورەی کە چەند ساڵێکە لە هۆڵەندا دەژی
پاسەوانی کەناراوی ئیتاڵیا 96 کۆچبەریان لە خنکان رزگارکرد کە لە بەلەمێکدا بوون بەرەو هەرێمی کالابریای باشووری ئەو وڵاتە دەچوون.
لە ئاهەنگێکدا کە لە باخچەی کۆشکی سپی بۆ بڵاوبوونەوەی فیلمێک رێکخرابوو، جۆ بایدن باوەش بە دەرهێنەری فیلمەکەدا دەکات و بۆ چەند چرکەیەک کەمەری دەگرێت، تاوەکو خانمە هونەرمەندەکە دەستی بایدن دووردەخاتەوە
نیوەڕۆیەکی گەرمی شاری بەسرە لە عێراق، مانگی حوزەیرانە و پلەی گەرما 47 پلەی سیلیزییە، لەو کەشە گەرمەشدا ژیان بەردەوامە، بەڵام گەرماکە ئاستەنگیی دروستکردووە و دەبێتە هۆی بوورانەوە کرێکاران و لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێل.
گەڕان و رکابەری بۆ دۆزینەوەی زیاتر لە بۆشایی ئاسمان تەنیا لە ناردنی تەنی دەستکرد بۆ دەرەوەی بەرگەهەوای زەوی نەماوەتەوە. ئەمریکا، رووسیا، چین، هیندستان و یەکێتی ئەوروپا هەرزوو دەستیان بە ناردنی مرۆڤ، تەنی رۆبۆتی، تەلسکۆب، وێستگەی بۆشایی بۆ دەرەوەی زەوی و سەر مانگ و هەسارەکانی دیکە کرد.
کۆمپانیای بایۆنتێک کە دروستکەری ڤاکسینی فایزەرە بۆ یەکەمجار دەبرێتە بەردەم دادگە، بەهۆی ئەو "کاریگەرییە نەرێنی"یەی ڤاکسینەکە لەسەر ژمارەیەک بەکاربەر لە ئەڵمانیا و جیهان هەیبووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر "خەمباری" خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی سیلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا دەربڕی.
لە چین پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە 37 ساڵی رابردوودا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە. بەرپرسانی چین دەڵێن، لەو کاتەوەی دەستیان بە تۆمارکردنی ژمارەی پێکهێنانی هاوژینی کردووە، 2022 کەمترین بووە
سیلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد؛ هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی شێرپەنجەی خوێنە.
بۆ دەربازبوون لەو سزایانەی بەریتانیا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بەسەر بەرپرسانی حکومی و سوپای سووریادا سەپاندوویانە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا ژمارەیەک بەرپرسی نوێ بۆ شوێنگرتنەوەی ئەوانەی سزای رۆژئاوایان بەسەردا سەپێنراوە دیاری دەکات. ئەو بەرپرسانەی سزای رۆژئاوایان بەسەردا سەپێنرابوو، بەرپرسن لە تووندوتیژی و سەرکوتکاری دژی هاووڵاتییانی سووریا.
مێشوولەیەک کە کێشەکەی کەمتر لە 2.5 میلـلیگرام و درێژییەکەشی ناگاتە یەک سانتیممەتر، بەڵام بە کوشندەترین گیانلەبەر لەسەر زەوی دادەنرێت، ئەوەش لەبەر توانا سەیرەکەی لە گواستنەوەی نەخۆشیدا
ئێستا، بڕیارەکە لە زۆربەی کافتریاکانی کەربەلادا جێبەجێ دەکرێت، بۆیە بە دەگمەن ژنیان تێدا دەبینرێت. جگە لەو بڕیارەش، شۆفێریکردن یان سواربوونی ماتۆڕسکیلیش لەو پارێزگایە، بۆ ژنان قەدەخەیە.
حەوت کچە قوتابی گینیایی لە رێگەیاندا بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنیان لە پۆلی حەوت، بەلەمە دارینەکەیان تێکشکا و خنکان.
رووسیا دەڵێت، هێرشێکی سوپای ئۆکراینایان بۆ سەر هەرێمی دۆنێتسک تێکشکاندووە. روون نییە هێرشەکەی ئۆکراینا بۆ سەر دۆنێتسک بەشێکە لەو هێرشە هەڵگەڕاوەیەی کیێڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانگەشەی بۆ دەکات یاخود نا
ئوسترالیا پلانی هەیە پارکێکی پارێزراو لە ماسیگرتن، کانی کانزا و چالاکی دیکە دروستبکات کە رووبەرەکەی هێندەی تەواوی ئیسپانیا و زیاتر لە 10 هێندەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
عێراق نزیکەی 50 ئەندامی پێشووی رێکخراوی داعش و 168 کەسی دیکە لە خێزانی ئەو ئەندامانەی داعشی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان وەرگرتەوە.
ژمارەیەک بەڵگەنامەی نهێنی ئاشکرابوون، لە نێویاندا زانیاری هەیە کە گوایە ئێران دەستی کردووە بە پڕچەککردنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە سووریا تاوەکو گورزی تووند لە هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بدەن و لەگەڵ رووسیاشدا کار لەسەر کردنەدەرەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە دەکەن.
ڤلادیمیر پووتین پیرۆزبایی بردنەوەی پێنج ساڵی داهاتووی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیای لە ئەردۆغان کرد؛ لە پەیامی پیرۆزباییەکەشیدا ئەردۆغان بە "هاوڕێی ئازیز" ناودەبات
تیمەکانی فریاگوزاریی دەریایی فەرەنسا 63 کۆچبەریان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکرد کە هەوڵیان دەدا لە ناوچەی کالێ ـوە بپەڕنەوە بەریتانیا.
رۆژێک بەر لەیادکردنەوەی رۆژی دامەزراندنی شارەکە، رووسیا هێرشێکی فراوانی درۆنی کردە سەر شاری کیێڤی پایتەختی وڵاتەکە. ئۆکراینا دەڵێت لە دەستپێکردنی جەنگەکەوە ئەمە گەورەترین هێرشی درۆنییە رووسیا کردبێتییە سەر کیێڤ.
دوای چەندین ساڵ لە توێژینەوە و کاری ورد، بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا، یەکەم فڕۆکەی نەفەرهەڵگری چین فڕی و بە سەرکەوتوویی نیشتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی جیهان نزیکەی 8 ملیار کەسە؛ بە گوێرەی ماڵپەڕی دیماند سەیج، 5 ملیار و 850 ملیۆن کەس بەکاربەری ئینتەرنێتن، لەنێویشیاندا 4 ملیار و 900 ملیۆن کەسیان بەکاربەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن.
سەرۆکی رووسیا خەڵاتی "دایکی پاڵەوان"ی پێشکێشی ئەو ژنانە کرد کە 10 منداڵ یان زیاتریان هەیە. ئەو خەڵاتە لەدوای نەمانی یەکێتیی سۆڤیەتی جارانەوە دابەش نەدەکرا، بەڵام پووتین دەستی پێکردەوە.