وەزارەتی بەرگریی رووسیا: بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر مۆسکۆ

24-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
نیشانەکردن رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، دوو درۆنی ئۆکراینیان خستوونەتە خوارەوە کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر باڵەخانەیەکی سڤیلنشین لە مۆسکۆ. هاوکات ئۆکراینای بەوە تۆمەتبارکرد، "هێرشی تیرۆریستی" کردووەتە سەر خاکی رووسیا.
 
هێرشەکە، دوای یەک رۆژ لە هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا دێت بۆ سەر ئۆدێسا لە ئۆکراینا، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و ڤۆلۆدێمیر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هەر دوای هێرشەکە پەیامی تۆڵەکردنەوەی بڵاوکردەوە و، گوتی "بەدڵنیاییەوە هەست بەمە دەکەنەوە."
 
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەمڕۆ، (دووشەممە 24-7-2023) رایگەیاند "هەوڵێکی رژێمی کیێڤ بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر خاکی مۆسکۆ وەستێنرا. دوو درۆنی ئۆکراینا هێرشیان کرد، بەڵام خرانە خوارەوە".
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئۆکراینا هیچ لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکەوە نەداوە.
 
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکشارەوانیی مۆسکۆ رایگەیاند، کاژێر 04:00ـی سەرلەبەیانی بەکاتی مۆسکۆ (بەکاتی هەولێریش) هێرشەکە کراوە. 
 
میدیای فەرمیی رووسیا رایگەیاندووە، یەکێک لە درۆنەکان لەسەر شەقامی کۆمسۆمۆلسکی پرۆسپێکت، لە نزیک وەزارەتی بەرگریی رووسیا و یەکێکی دیکەیان لە نێوەڕاستی شەقامی بازرگانیی لیخاچیڤا کەوتووەتە خوارەوە.
 
ئەمە جاری دووەمە لەم مانگەدا ئۆکراینا هەوڵی هێرشکردنە سەر رووسیا بە درۆن دەدات؛ سەرەتای ئەم مانگە رووسیا رایگەیاند، 5 درۆنی ئۆکراینیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نوکۆڤۆ خستووەتە خوارەوە.

 

 

یەکێک لە درۆنەکان لەکاتی سووڕانەوەی بە ئاسمانی مۆسکۆدا، ڤیدیۆکە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە:

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە: بەرزین سەعدی - رووداو

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوەکو لە عێراق دەکشێینەوە بەرگری لە خۆمان دەکەین

لەبارەی ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا گوتی، "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هێزەکانمان، جێگەی نیگەرانیی ئێمەن و بە دڵنیاییەوە وەڵامیان دەدەینەوە."