خەڵک لە کاراچیی پاکستان حوشترەکانیان بۆ قوربانی دەڕازێننەوە

23-06-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
رازاندنەوەی حوشترەکان
رازاندنەوەی حوشترەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

عەلی دەستڕەنگین لە مەیدانێکی ئاژەڵی کاراچیی پاکستان، خەریکی رازاندنەوەی پێستی حوشترێکە کە بۆ قوربانی ئامادەکراوە. بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، نەخشی جۆراوجۆری لەسەر دروستدەکات و لە هەندێک جێگەشدا مووەکەی بە خەنە رەنگ دەکات.
 
عەلی حەسەن، دەلاکی حوشترە و دەڵێت، "من ئەو حوشترانەی بۆ قوربانی دانراون دەڕازێنمەوە. ئەمە کار و سەرچاوەی بژێویم بووە لە منداڵیمەوە."
 
زیاتر لە 96٪ـی دانیشتووانی پاکستان موسڵمانن، ساڵانە لە جەژنی قورباندا ئاهەنگدەگێڕن و قوربانی دەکەن.
 
بە گوێرەی وەزارەتی گواستنەوەی پاکستان، جەژنی قوربانی پار لەو وڵاتە 300 هەزار مانگا، 400 هەزار بزن، 1 ملیۆن مەڕ و 100 هەزار حوشتر کراونەتە قوربانی.
 
عەلی حەسەن دەڵێت، "ئەمە سوودی بۆ پەیداکردنی پارەی زیاتر لە حوشترەکەوە هەیە و ئاژەڵەکەش جوان دەکات، هەروەها خاوەنەکەی زیاتر دڵی پێی خۆش دەبێت."
 
جەژنی قوربان بۆنەیەکی ئیسلامییە و ساڵانە لە رۆژی دەیەمی کۆتا مانگی رۆژمێری هیجری لەلایەن موسڵمانانەوە یاددەکرێتەوە و قوربانی تێدا دەکرێت.
 
بەگوێرەی گێڕانەوەکانی ئیسلام، نەریتەکە بۆ ناردنەخوارەوەی بەرانێک دەگەڕێتەوە لەلایەن خوداوە بۆ ئیبراهیمی پەیامبەر، تاوەکو لە جیاتی ئیسماعیلی کوڕی بیکاتە قوربانی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەیەکی پاکستان لە ئەنجامی هێرشی هیندستان خاپوور بووە. وێنە: AFP

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگرتنی شەڕی هیندستان و پاکستان دەکات

ئەفسەرێکی هیندستان رایگەیاند، ئەوان لە پاکستان چەندین کەمپی "تیرۆریستانیان" کردووەتە ئامانج. "ئۆپەراسیۆنی سیندوور" وەڵامی هێرشی چەکداری بوو لەسەر کشمیر. لە هەردوولا بە دەیان کوژراو و بریندار هەن. نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای راگرتنی شەڕ دەکات.