لە سووریا دەرمانی کیمیایی و بۆردوومان ژیانی مێش هەنگ و هەنگەوانانیشی خستووەتە مەترسییەوە

22-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
مێش هەنگی هەنگەوانێک لە ئیدلیبی سووریا
مێش هەنگی هەنگەوانێک لە ئیدلیبی سووریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەحموود دەرووبی، هەنگەوانێکی خەڵکی ئیدلیبی سووریایە و دەڵێت، رۆژانە سەردانی مێش هەنگەکانی دەکات، بەڵام دوو ساڵە بەهۆی ئەو دەرمانە کیمیاییانەی جووتیاران دەیکەن بە زەوییە کشتوکاڵییەکانیانەوە، زۆرینەی هەنگەکانی نەخۆشکەوتوون یان مردوون.
 
مەحموود دەرووبی گوتی، "من وەک خۆم پار 170 کورە هەنگم هەبوو لە شارۆچکەی تەعوم و شارۆچکەی بنیش. پەیوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ دەرمانە کیمیاییەکان هەبوو، بۆیە نیوەیان مردن." گوتیشی، "ئەم هەنگانە 20 رۆژ لەمەوبەر بەر دەرمانی کیمیایی کەوتوون و تاوەکو ئەمڕۆش لە هەوڵدان لەو ژەهرە پاکببنەوە."
 
ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی سووریای تێکەوتووە، وای لەو 500 هەنگەوانەی لەو ناوچەیەدان کردووە کە نەتوانن کێڵگەکانیان بگوازنەوە شوێنێکی دیکە، چونکە وەک باسی دەکەن، پێکدادان و بۆردوومان کە زوو زوو لە ناوچەکەدا روودەدەن، مەترسیی زۆر دەخاتە سەر ژیانیان.
 
موسا بەکر، شارەزای کشتوکاڵ باسی لەوە کرد، "زۆربەی خەڵک هەنگەکانیان لە نزیک یەکتر داناوە تاوەکو لە سنووری رژێمی سووریا و ئێرانییەکان دووریان بخەنەوە، بەڵام هەر بۆردوومان دەکرێین. بۆردوومانەکان نەک تەنیا کاریگەرییان خستووەتە سەر هەنگەکان، بەڵکو هەنگەوانەکانیش."
 
هەنگەوانی جگە لە کولتوورێکی باو لە ناوچە گوندنشینەکانی سووریا، وەک پیشەسازییەکیش لەو وڵاتە سەیردەکرێت. بە گوێرەی ماڵپەڕی ریپۆرت لینکەر، لە 2021دا سووریا دوو هەزار و 600 تۆن هەنگوینی هەناردەی دەرەوە کردووە، بەوەش 67ـەمین هەناردەکاری هەنگوینە لە جیهاندا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەندەری لازقییە. وێنە: رووداو

دوای سێ رۆژ لە وەستانی، کارکردن لە بەندەری لازقییە دەستیپێکردەوە

بەندەری لازقییە رووداوێکی کاریگەری بەخۆیەوە بینی، کاتێک باوکی ئەحمەد کە کرێکارێکی کەشتییە بازرگانییەکانە دوای 10ساڵ دوورکەوتنەوە، گەڕایەوە بۆ بەندەرەکە. ئەم گەڕانەوەیەی هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان دوای وەستانیان بۆ ماوەی سێ رۆژ.