پارکی دۆکیۆمێنتکردنی رووەکە سرووشتییەکانی سلێمانی سووتا
درەنگی شەوی رابردوو ئاگر لە پارکی هەواری شاری سلێمانی کەوتەوە، بەهۆیەوە یەکەم پارکی دۆکیۆمێنتکردنی رووەکە سرووشتییەکان لەسەر ئاستی عێراق سووتا
درەنگی شەوی رابردوو ئاگر لە پارکی هەواری شاری سلێمانی کەوتەوە، بەهۆیەوە یەکەم پارکی دۆکیۆمێنتکردنی رووەکە سرووشتییەکان لەسەر ئاستی عێراق سووتا
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئاشکرای کرد، 250 هەزار ناویان دۆزیوەتەوە، کە شایستەی وەرگرتنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی نین.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند، ئەم ساڵ لە سنووری پارێزگای کەرکووک 750 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، پێشبینی دەکەن بڕی بەرهەمی ئەم ساڵیان بگاتە 600 هەزار تۆن، حکومەت بەڵێنی پێداون لە دەرەوەی پلانیش گەنمی جووتیاران وەربگرن.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگەی کەرخ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بازرگانێکی بیانیی مادەی هۆشبەر دەرکرد، ئەوەش بەهۆی هێنانی مادەی هۆشبەر بۆ نێو عێراق
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە سیستمی ئاودێریی نوێ، بەرهەمهێنانی گەنم لە دۆنمێک زەویدا گەیشتووەتە تۆن و نیوێک
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، یەک ملیۆن و 600 هەزار دەرچووی زانکۆ لە وەزارەتەکەیان ناویان تۆمارکردووە و بەدوای کاردا دەگەڕێن.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، 2000 داواکاریی خوێندکارانی بیانیان پێگەیشتووە بۆ ئەوەی لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن. لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی بیانی دەکەن، بۆ ئەوەی لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن.
لە هەولێر و سلێمانی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێن و لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکەن. لە پارێزگای دهۆکیش خشتەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ سەیفوڵڵا حاجی موفتی ئۆغڵو، سکرتێری گشتیی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆبووەوە و پرسی ئەمنی، ئاو و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیایان تاوتوێکرد.
نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی لە ئەنتالیا کۆبوونەوە و گفتوگۆی "گرنگیان لەبارەی پرسەکانی ئاسایش و وزەوە کرد."
پاسەوانی سنووریی عێراق رایگەیاند هێزەکانیان لە خاڵێکی سنووری لەگەڵ تورکیا لە سنووری قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک جێگیر بوون. راشیگەیاند چەند قولەیەکی سەربازی جێگیردەکرێن و ئامێر و چەکی پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناونانی شەقامی چوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە ناوی (ئەبو مەهدی موهەندیس) پەسند کرد
لە شاری دیوانییە فەرمانبەرێک دەستگیرکرا، کە بە ئەکاونتی ساختەوە بەناوی پارێزگاری دیوانییەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە
پۆلیسی بابل دەڵێت، تاوەکو ئێستا هەشت کەس بەهۆی سەربڕینی گوێدرێژ و فرۆشتنی گۆشتەکەی بە چێشتخانەیەکی شاری حیلـلە تێوەگلاون و هەندێکیان دەستگیر کراون
رووسیا رووبەڕووی کەمیی هێزی کار (کرێکار و کارمەندی شارەزای کارکردن) بووەتەوە و بۆ ساڵی داهاتوو پێویستی بە 4 ملیۆن و 800 هەزار کەس هەیە لەو بوارەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-12-2023، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە پیرمام 59.3 ملم باران باریوە، هەروەها کەمترین باران لە مانگێشەی سنووری دهۆک باریوە کە تەنیا 0.6 ملم بووە. لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی دەڵێت، "لە بەشێکی ناوچەکان تەم دروست دەبێت"
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئێستا [کاژێر 08:45ـی شەوی یەکشەممە]، 100 دۆلار بە کەمتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە رۆژانی دەنگداندا مۆبایل نەبەنە نێو بنکەکانی دەنگدان، چونکە "قەدەخەیە''. گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش دەڵێت، پێنج مانگە کار بۆ دانانی پلانێکی ئەمنی رێکوپێک بۆ کاتی هەڵبژاردن دەکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووک دەڵێت، ''زیاتر لە 13 هەزار کەس لە رێکخراوەکان و 14 هەزار کەسیش لە لایەنە سیاسییەکان، چاودێریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک دەکەن''.
فەرهەنگی ئۆکسفۆرد وشەی "Rizz"ـی وەک وشەی ساڵ بۆ ساڵی 2023 هەڵبژارد، کە بە واتای بەهێزی کەسایەتی و سەرکەوتوویی لە هونەری سەرسامکردنی رەگەزی بەرامبەر دێت.
پارێزگاری ناوچەی ڤۆرۆنێژی رووسیا رایگەیاند، ژەنەراڵێکی رووسی لە گۆڕەپانەکانی شەڕی ئۆکراینا کوژراوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانیش، پلەدارەکە مینێکی رووسیای پێدا تەقیوەتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری کووبا رایگەیاند، هەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کووبا بدەن. ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات ئەمریکا بە نەیاری خۆیان دەزانن و هەردووکیان لە ژێر سزاکانی ئەمریکادان.
خیرت ڤیڵدەرز، سەرۆکی پارتی ئازادی دانوستاندنەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هۆڵەندا دەستپێکرد، بەڵام لە یەکەم هەوڵیدا گەیشتە دەرگایەکی داخراو، چونکە بەرپرسی دانوستاندنەکانی حیزبەکەی دەستی لەکارکێشایەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە چوونەتە سەر کەشییەکی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی یەمەن، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو پێنج کەسە خەڵکی سۆماڵن.
لە نەمسا و بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و ''دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ'' سکاڵا لەسەر ئەحمەد ناسر رەیس، سەرۆکی رێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی- ئینتەرپۆل تۆمارکرا.
دانیال هەگاری لەبارەی مۆنۆمێنتی ''شەهیدانی کەشتیی مەڕمەڕە'' دەڵێت، "لەو شوێنەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی حەماس روویدا و 10 چەکداری حەماسیش کوژران و مۆنۆمێنتەکەش رووخێندرا''.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین - غەززە، نوێترین ئاماری قوربانییانی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، تائێستا 11 هەزار و 240 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 28 هەزار کەسیش بریندارن.
یەکێتیی ئەوروپا رایدەگەیێنێت لە ماوەیەکی نزیکدا خزمەتگوزاریی پێدانی ڤیزەی شنگن دەکرێتە ئەلیکترۆنی و خەڵک دەتوانن بە ئۆنلاین داوای ڤیزە بکەن، بەڵام ئەو بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە یەکەمجاریانە داواکاریی وەرگرتنی ڤیزە پێشکێش دەکەن.
سوپای ئیسرائیل رزگارکردنی ژنە سەربازێکی دیلمان لە ژێر دەستی حەماس رادەگەیێنێت.
لە دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی نزیک لە غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەر، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی 23 جار بە درۆن، مووشەک و کاتیۆشا کراونەتەوە ئامانج.
رۆژی دووشەممە، 30ی ئۆکتۆبەر لە دوورگەی جاڤا لە رۆژئاوای ئیندۆنیزیا چەند کەسێک، کە کحولی ساختەیان خواردبووەوە و ژەهراوی بووبوون، رەوانەی نەخۆشخانەی سۆبانگی گشتی کران و 12 لەوانە گیانیان لەدەستدا.
دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن خانەنشین لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران سوودمەند دەبن، کە بڕیاری دا 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانە زیاد بکات کە مووچەکەیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 100 هەزار دینار لە مووچەی خانەنشینان زیاد بکات.
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی ''ئەبو قوسەی''، بەرپرسی مەیدانیی داعشی لە کەرکووک راگەیاند. ئەو بەرپرسەی داعش لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا زانیاریی لە بارەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی لە فەللوجە ئاشکرا کردووە.