عێراق 100 هەزار دینار دەخاتە سەر مووچەی ئەو خانەنشینانەی کەمتر لە ملیۆنێک دینار وەردەگرن

24-10-2023
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 100 هەزار دینار لە مووچەی خانەنشینان زیاد بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئۆکتۆبەری 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، لەنێویاندا زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانەی کەمتر لە ملیۆنێک دینار وەردەگرن.
 
جگە لەوەش، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەرماڵەی فەرمانبەرانی پلە هەشت، نۆ و دەی بە رێژەی 50٪ زیاد کرد، بەو مەرجەی جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەکی دیکە وەرنەگرن.
 
فەرمانبەرانی پلە هەشت، نۆ و دە کەمترین مووچە وەردەگرن و مووچەی بنەڕەتییان لە 140 هەزارەوە تاوەکو 240 هەزارە و دواتر بەپێی ساڵانی خزمەت زیاد دەکات.
 
لە عێراق زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە