رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی لە ئەنتالیا کۆبوونەوە و گفتوگۆی "گرنگیان لەبارەی پرسەکانی ئاسایش و وزەوە کرد."
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئاداری 2024 نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتالیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا باسیان لە "گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرژەوەندیی عێراقە، هەرێمی کوردستان بەهێز بێت و جەختیان لە گوتاری نیشتمانیی هاوبەش کردەوە کە لە بەرژەوەندیی سەقامگیریی سیاسی هەموو لایەنەکاندایە."
لە کۆڕبەندەی ئەم ساڵ لە ئەنتالیا 19 سەرۆک و سەرۆکوەزیران، 73 وەزیر و 57 نوێنەری نێودەوڵەتی لە 147 وڵاتەوە بەشدار بوون.
لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 3, 2024
لە دیدارەکەدا ئەعرەجی رایگەیاندووە، 'بەهێزی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی عێراقە'. هەردوولا جەختیان لە گوتاری نیشتمانیی هاوبەش… pic.twitter.com/TL7lftZgas
کۆڕبەندەکە ساڵی رابردوو بەهۆی بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات هەڵوەشێنرابووەوە، بۆ ئەم ساڵ، سێ رۆژ بەردەوام بوو کە ئەمڕۆ دواڕۆژی کۆڕبەندەکە بوو.
لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەک دیداری لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان هەبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ