فەرمانبەرێک لە دیوانییە بەناوی پارێزگارەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و دەستگیرکراوە

02-01-2024
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری دیوانییە فەرمانبەرێک دەستگیرکرا، کە بە ئەکاونتی ساختەوە بەناوی پارێزگاری دیوانییەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.
 
رۆژی سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024 ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، "فەرمانبەرێک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی دیوانییە دەستگیرکرا کە هەژمارێكی ساختەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی مەیسەم شەهەد بدیری، پارێزگاری دیوانییە بۆ فریودانی هاووڵاتییان دروستکردووە."
 
لە وردەکاریی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا هاتووە، "خەڵکێكی زۆر نامەیان بۆ ئەو کەسە ناردووە و پێیانوابووە کە مەیسەم شەهەد بدیری، پارێزگاری دیوانییەیە."
 
ئەو کەسە ئێستا بە مادەی 431ی یاسای سزادانی عێراق دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
 
بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی دیوانی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند، مەیسەم شەهەد بدیری، پارێزگاری دیوانییە هیچ هەژمارێکی بە ناوی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە