رووداو دیجیتاڵ
13 باڵیۆزخانە 276 چاودێریان بۆ رۆژی دەنگدان دەبێت، نەتەوە یەکگرتووەکان 25 چاودێر، یەکێتیی ئەورووپا سێ چاودێر، رێکخراوە مەدەنییەکان 47 چاودێر و رێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردنەکان 1604 چاودێریان لە رۆژی دەنگدان دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2024 عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتایی دەوامی فەرمی، تۆمارکردنی ناوی چاودێرانی نێودەوڵەتی کۆتاییهات و تاوەکو ئەمڕۆ 13 باڵیۆزخانە 276 چاودێریان بۆ رۆژی دەنگدان دەبێت."
هەر لەبارەی چاودێرە بیانییەکانەوە، عیماد جەمیل ئاماژەی بەوە کرد، "نەتەوە یەکگرتووەکان 25 چاودێر، یەکێتیی ئەورووپا سێ چاودێر، رێکخراوە مەدەنییەکان 47 چاودێر و رێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردنەکان 1604 چاودێریان لە رۆژی دەنگدان دەبێت."
سەبارەت بە میدیا نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان کە رووماڵی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، عیماد جەمیل رایگەیاند، "31 کەناڵی نێودەوڵەتی و هاوکات 101 میدیاکاری عەرەبی و بیانی رووماڵی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن."
ئەمڕۆ دوا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو و رۆژی 18ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ