زۆرترین باران لە پیرمام و کەمترینیش لە سنووری دهۆک باریوە

24-12-2023
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-12-2023، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە پیرمام 59.3 ملم باران باریوە، هەروەها کەمترین باران لە مانگێشەی سنووری دهۆک باریوە کە تەنیا 0.6 ملم بووە. لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی دەڵێت، "لە بەشێکی ناوچەکان تەم دروست دەبێت"
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر لە قەزای خەبات کەمترین باران باریوە کە رێژەی 4.2 ملم بووە و لە ناوەندی پارێزگای هەولێریش 11.5 ملم بارانباریوە. هەروەها ناوچەکانی دیکە بەم شێوەیە بوون: 
 
ناوەندی شاری هەولێر : 11.5 ملیم
پیرمام: 59.3 ملم
شه‌مامك: 7.3 ملم
حاجی ئۆمەران:  20 ملم
سۆران: 14.2 ملم
سیدەکان: 24.2 ملم
مێرگەسوور: 19.2 ملم
خەبات: 4.2 ملم
 
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، زۆرترین باران لە دەربەندیخان باریوە کە 59 ملم بووە و کەمترینیش لە ناوەندی شارەکەیە کە تەنیا 3.9 ملم بووە و ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:
 
سەنتەری سلێمانی: 3.9 ملم
خانەقین: 15.6 ملم 
دەربەندیخان:  42.6 ملم
دووکان:  26.2 ملم
هەڵشۆ: 11.2 ملم
مەیدان:  11.4 ملم
پێنجوێن:  34.4 ملم
هەڵەبجە: 4.0 ملم
چەمچەماڵ: 12.5 ملم
ماوەت: 31.6 ملم
قەڵادزێ: 8.4 ملم
 
لە سنووری پارێزگای دهۆکیش، لە قەزای ئاکرێ 8.6 ملم باران باریوە کە زۆرترینە و لە مانگێشەی سنووری قەزای ناوەندی پارێزگای دهۆکیش تەنیا 0.6 ملم بارانباریوە کەمترینە. ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:
 
سەنتەری شاری دهۆک: 0.7 ملم
زاخۆ: 2.5 ملم
ئاکرێ: 8.6 ملم
ئامێدی: 1.4 ملم
مانگێش:  0.6 ملم
بامەڕنی: 3.8 ملم
باتووفە:  2.4 ملم
 
بەپێی ئەو ئامارەش لە سنووری پارێزگای کەرکووک تەنیا 8.8 ملم بارانباریوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای شەوی سەری ساڵ، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "كه‌ش ئاسایی ده‌بێت؛ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و‌ خێرایی با ئاسایی دەبێت، به‌ڵام له ‌شه‌ودا پله‌ی گه‌رما زۆر نزم ده‌بێتەوە و شه‌وێکی سارد دەبێت."
 
سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمشەو و بەپێی راگەیێندراوەکەی کەشناسی، ئه‌م شه‌و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند به ‌تایبه‌ت له‌سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی،‌ هەروەها له‌كاته‌كانی به‌یانی زوودا "ئه‌گه‌ری دروست بوونی ته‌م هه‌یه‌" و له ‌هه‌ندێك ناوچه‌ی جیاجیادا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی "كه‌مبوونه‌وی مه‌ودای بینین بۆ كه‌متر له‌ 1 كیلۆمه‌تر."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، لە بەرەبەیاندا "کەمێک" باران دەبارێت و لە بەشێکی ناوچەکان تەم دروست دەبێت. باسی لەوەشکردووە، "بەراورد بە ئەمڕۆ سبەی پلەی گەرما نزیکەی 4 پلە بەرز دەبێتەوە."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

فەهمی بورهان: لە دەوروبەری خانەقین، کوڵەجۆ و نەینەوا بەعەرەبکردن بەردەوامە

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی لە هەندێک ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین و کوڵەجۆ "جۆرێک لە بەردەوامیدان بە بەعەرەبکردن" دەبینن.