دادگە فەرمانی راگرتنی بۆ راکان جبووری دەرکرد
کەمێک لەمەوبەر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی رەسافە لە بەغدا فەرمانی راگرتن و دەستگیرکردنی بۆ راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک دەرکرد
پەیامنێری رووداوە لە كەركووك. بەشداربووە لە رووماڵكردنی رووداوە گەرمەكانی پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی دیكە.
پەیامنێری رووداوە لە كەركووك. بەشداربووە لە رووماڵكردنی رووداوە گەرمەكانی پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی دیكە.
کەمێک لەمەوبەر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی رەسافە لە بەغدا فەرمانی راگرتن و دەستگیرکردنی بۆ راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک دەرکرد
لە ماوەی سێ رۆژدا بە بەشداری 34 زانکۆ لەسەرتاسەری عێراقەوە، فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکان لە کەرکووک بەڕێوەچوو. شانۆگەرییەکان لە هۆڵەکانی شانۆی زانکۆی "کیتاب" لە پردێ نمایشکران.
خوولی سێیەمی دامەزراندنی پۆلیس بەشێوەی گرێبەست لە کەرکووک دەستبەکار بوون، ئەوەش دوای ئەوەی مەشق و راهێنانەکانی یەک مانگیان ئەنجامدا. لە کۆی 149 پۆلیس کە مەشقیان کردووە و دەستبەکار دەبن، تەنیا حەوتیان کوردن، چەند پۆلیسێک تورکمان و ئەوەی دیکە سەرجەمی عەرەبن
چەند خولەکێک دوای بەربانگ لە ناحیەی عەباسی سنووری حەویجە خانوویەک بەسەر پیاوێکدا رووخا. حاجی یونس ئەو پیاوەیە کە کەوتە ژێر داروپەردووی خانووەکە و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا
سابیر عومەر سادق ناسراو بە مام سابیر تەمەن 74 ساڵان، لەسەر هەوڵەکانی تەعریب لە سنووری پەلکانە رووخسارێکی ناسراو بوو. رۆژی 13/12/2020 بە دەنگێکی پڕ لە گریانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "عەرەب دەیەوێت زەوییەکانمان داگیر بکات."
لە نزیک بازگەی دارەمانی کەرکووک، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی پیکەب روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزانن.
دەیان مامۆستای سنووری کەرکووک لە کاتێکدا خانەنشین دەکرێن، کە بڕە پارەیەکی زۆریان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە. مامۆستا خانەنشینکراوەکان گلەییان زۆرە و نیگەرانن لەوەی حکومەت جیا لەوەی پارەی بڕدراو و پاشەکەوتیان ناداتەوە، هاوکات نە خزمەتی سەربازی و نە دەرکردنی سیاسیی سەردەمی بەعسیان بۆ هەژمار ناکات
زیاتر لە 40 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق چوونە شەناغە و هەر لە گوندی شەناغە، کۆبوونەوەیەکی فراکسیۆنە کوردیەکانیان ئەنجامدا.
دوو منداڵی بێ سەرپەرشت کە لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک ژیاون، دەگوازرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. منداڵەکان کە بە ناوی خوازراوی شوشە و ئەژین ناسراون، لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەکە جێهێڵدراون.
ئیدارەی کەرکووک بۆ پاککردنەوەی شارەکە تاوەکو سێ ساڵی دیکە، گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیا واژۆکردوە و هەر یەکەیان لایەکی شارەکە پاکدەکەنەوە. پارێزگاری کەرکووک دەڵێت،"ئەو فێڵەی لە رابردوو لەبواری پاککردنەوە دەکرا ئیدی قبوڵ ناکرێت."
سەدان پەلەوەرخانەی سنووری پارێزگای کەرکووک بەهۆی رێگرییەکانی سوپای عێراقەوە ناتوانن بەرهەمەکانیان بگەیێننە نێو شار یان هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی بکەن. خاوەنی پەلەوەرخانەیەک لە دوو قۆناغ پێگەیشتنی مریشکی زیندوو، بەهۆی ئەو رێگرییانەوە 60 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە
هەڵمەتێکی چڕ بۆ لەنێوبردنی سەگی بێلانە لە کەرکووک دەستی پێکردووە. چەند تیمێک لە لیژنەکانی قایمقامیەت، شارەوانی و ڤێتێرنەری، بە هەماهەنگیی پۆلیس لەنێو گەڕەک و شوێنە جیاوازەکانی کەرکووک بەدوای ئەو سەگانەوەن کە مەترسین بۆ سەر خەڵک
رۆژانە لە کەرکووک 3 بۆ 4 کەس تووشی شێرپەنجە و 4 بۆ 5 کەسیش تووشی نەخۆشییەکانی خوێن دەبن. لە ماوەی 12 مانگی ساڵی رابردوودا 1904 کەس سەردانی سەنتەری خوێن و شێرپەنجەیان کردووە و تازە ناوی خۆیان تۆمار کردووە وەکو تووشبوو
سوپای عێراق سکاڵای لەسەر مام ئەحمەد و مام حەمید تۆمار کردووە بە تۆمەتی ئەوەی زێدەڕۆییان کردووەتە سەر زەوی و زاری وەزارەتی بەرگری؛ هەردووکیان چوون بریکارنامەیان بۆ پارێزەر کرد بۆئەوەی لە دادگە پارێزگاری لە خۆیان بکەن
نزیکەی مانگێکە دوو گەنج لە سنووری حەفتەغار دەستگیرکراون و لە چەند رۆژی رابردووش بە بڕیاری دادگای داقوق، سزای زیندانیکردنی دوو ساڵیان بەسەر دا سەپێندرا.
سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە لە سلێمانییەوە هاتوون، چەند رۆژێکە لە بازگەی چیمەن لە کەرکووک راگیراون
ماڵێک لە گەڕەکی کوردستانی کەرکووک لەلایەن زاواکەیانەوە سوتێندرا. لە درەنگانی شەودا دوای گڕگرتنی ماڵەکەیان بە تەواوی تیمی ئاگر کوژێنەوە و پۆلیس بەهانایانەوە چوون، بەڵام هیچیان بۆ دەرنەچوو.
نووسینگەی کەرکووکی مادەی 140 بەچڕی دەستیان بە کارکردن کردووە لە وردبیبیکردنی زیاتر لە 60 هەزار مامەڵەی خێزانی یەک فۆڕم، ئەوانەی کاتی خۆی لە گوندەکانیان دەرکران و لەنێو شار گیرسانەوە.
لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، سێ جووتیاری کورد بە دوو ساڵ بەندکردن سزادران.
ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دیاسپۆرانشین بۆ خۆتۆمارکردنیان لە پرۆسەی سەرژمێری گەڕاونەتەوە کەرکووک. دیار کوێخا یەکێکە لەو کوردانە کە 20 ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بۆ سەرژمێری گەڕاوەتەوە
رێبوار تەها ناونووسکردنی چاودێر بەسەر بژمێرانی سەرژمێری رادەگرێت و ئاماری پارێزگاکەش دەڵێن، رای ناگرن
بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک رۆژی سێشەممە، 19-11-2024 لە سەرجەم دامودەزگە و فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە و نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت: "بە ئامانجی زەمینە سازییە بۆ سەرکەوتنی سەرژمێری."
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، عەمیدێکی پۆلیسی ئەو شارە بە سەختی بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
خەڵکی رەسەنی گوندی ماجیداوا لە سنووری گوێڕی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ ئامادەبوون بۆ ئەوەی سەرژمێرییەکەیان لەسەر خاکی خۆیان بێت، کە سنووری ناوچە دابڕێنراوەکانە، بەڵام کێشەی تەکنیکی هاتە بەردەم پرۆسەکە و نەتوانرا تۆمار بکرێن.
کوردانی کەرکووک بڕوایان وایە ئەنجامدانی سەرژمێری لە شارەکە پیلانگێڕییەکی دیکەیە گەر کورد بە لاوازی تێیدا بەشداربێت.
چەند خولەکێک بەر لەوەی سەگەکان پەلاماری بدەن، لە کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەوێت کە سیراجی تەمەن 5 ساڵان لەگەڵ ژمارەیەک سەگ دا یاریی دەکات.
قۆناخی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە کەرکووک تەواو بووە، بەڵام بۆ تۆمارکردنی ئەو ماڵانەی لە رۆژانی پێشتر تۆمارنەکراون، بژمێرەکانی سەرژمێری لە رۆژانی 16، 17 و 18ـی ئەم مانگە دەچنەوە نێو گەڕەکەکان بۆ هەمان مەبەست.
لەگوندی باوای سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک بەهۆی کێشەی زەویوزار لە نێوان دوو خانەوادە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
چوار گوندی سنووری حەویجە داوای بەهاناوەچوون دەکەن
ئەوەی پێشتر لە کەرکووک پێیان دەگوترا ئاوارەی شەڕی داعش، لە سەردەمی راکان جبووریدا بە نووسراوی فەرمی کراونەتە دانیشتووی کەرکووک. بەپێی ئامارێک کە دەست رووداو کەوتووە، زیاتر لە 40 هەزار منداڵی ئاوارەی پارێزگاکانی دیکە هەبوون، قوتابخانەکانیان داخرا و خرانە بەر خوێندن وەک منداڵێکی دانیشتووی کەرکووک.
لە ئاوایی مەنسور لە حەفتەغاری باشووری داقووق، هەشت جووتیاری کورد کە سەرقاڵی دروێنەی کونجی بوون، لەلایەن هەواڵگریی سوپای عێراق دەستگیرکران.
لە سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکووک، فڕۆکەی جەنگیی عێراق بۆردوومانی چەند پێگەیەکی کرد.
لەسەر دووسایدی بازنەیی کەرکووک، چوار ساڵە ژمارەیەک خانوو دروستکراون و تاوەکو دێت خانووی زیاتر دروستدەکرێن و ناویان لێی ناوە "گوندی سەلام". بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان دەڵێت، لە نەخشەدا ئەو شوێنە گوند نییە.
بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی پەنجە عەلیی کەرکووک کۆبوونەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی نەهاتنی لیژنەکانی سەرژمێری بدۆزنەوە.
قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی بە رووداوی گوت "بەدڵنیاییەوە ئەم رووداوە تێرۆریستییە و زۆر روونە، چاندنی بۆمبێک و تەقاندنەوەی بە خەڵکی سڤیل. ئەمە تاوانی دیکە نییە و تێرۆریستییە و بەڕوونی دیارە."
لە سنووری کەرکووک هێرشکرایە سەر هێزێکی سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا
سەدان عەرەب بە کاری شوانی چوونەتە سنووری کەرکووک و چەندین ساڵە لەوێ دەمێننەوە. خۆیان ناونووس کردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە سەرژمێری دا بکەن. لە هەندێک گوندی سنووری کەرکووک، ئەوان بوونەتە زۆرینە.
دیمەنی چرکەساتی تەقەکردنە لە کارمەندێکی پۆلیس کە لە کاتی گەڕانەوەی لەدەوامی فەرمی لەسێکانیانەوە بۆ کەرکووک، رووداوەکە لە نزیک شۆراو، لە دەروازەی کەرکووک روویدا گیانی لەدەستدا.
رووداو چووەتە بەردەم ئەو ماڵەی رووداوەکەی تێدا روویداوە، منداڵەکە کوڕ بووە و ناوی عەبدولئەمیرە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە باوکەکە، کە منداڵەکەی لە ژنە تەڵاقدراوەکەی وەرگرتووەتەوە، گەڕاندوویەتیەوە بۆ ماڵەوە.
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پانکەیەک لە درەنگانی شەودا، تازە زاوایەکی 15 ساڵان لە کەرکووک گیانی لەدەستدا. مامی زاوا دەڵێت، کاتێک گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، برازاکەی ملی بڕابوو و شوێنەکەش پڕبوو لە خوێن
شاهین و دڵشاد، دوو دەرچووی زانکۆن لە سنووری کەرکووک بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا دانەمەزرێندراون لە دووکانێکی فرۆشتنی چەرەزات کاردەکەن، باس لەوە دەکەن کە بەهۆی "جیاوازی نەتەوایەتییەوە" دامەزراندن نەیگرتوونەتەوە.
هەڕەشە و گوشارەکان رێگر نەبوون لە دەستبەکاربوونی محەممەد ئیبراهیم حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە
دوای وەرگرتنی مەرسومی کۆماری و رێوڕەسمی سوێندخواردن، رێبوار تەها لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەوامی کرد
بە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنانی کەرکووک، مۆڵەتی کارکردنی قەپانی کێشی بارهەڵگر لە رێگەکانی دەرەوەی کەرکووک هەڵوەشایەوە و دەبێ تەواوی قەپانەکان لابدرێن.
سەلوە ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "راستییەک هەیە لە هەمووان شاردراوەتەوە. وەک کوتلەی عەرەبی یەکەمجار پێشنیازمان کرد و کاخەزی دانوستاندنمان لەگەڵ یەکێتیدا کردەوە، بەڵام قبووڵیان نەبوو، بۆیە جارێکی دیکە کاخەزی دانوستاندنمان لەگەڵ هاوپەیمانی ستراتیژمان بەرەی تورکمانی و پارتی کردەوە، بۆ پۆستی پارێزگار وەک نەتەوەی عەرەب تائێستا لەسەر کەسایەتییەکی دیاریکراو رێکنەکەوتووین، تەنیا ئەوەیە کەسی بەربژێر دەبێ لەنێو شەش ئەندامە سەرکەوتووەکەدا بێت و بەدڵنیاییەوە بەڕێز راکان قبوڵکراوە و جەماوەرییە و لەنێو پرۆسەی سیاسیدایە، بۆیە یەکێکە لە بەربژێرە سەرەکییەکان."
ئەمڕۆ شەممە، 3ـی ئابی 2024، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کریستیانەکان جەختی لە گرنگی بەردەوامیدان بە هەوڵەکان و لە پێشینە دانانی بەرژەوەندییەکانی کەرکووک کردەوە، هەروەها پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە بە پێویست زانی؛ چونکە هاووڵاتییانی کەرکووک پێویستیان بە خزمەتگوزاری زیاتر و باشکردنی دۆخی ئابووری شارەکەیە."
"زەوییەکان بە دڵی خۆیان داگیر دەکەن و ئێمە هیچمان پێناکرێت"
پۆلیسە عەرەبەکان زۆربەیان خەڵکی ناوچەکانی حەویجە، ریاز، رەشاد، داقووق و دوبزن.
رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان لایەنی عەرەبی، بەرەی تورکمانی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بەهۆی نەبوونی کۆدەنگیی عەرەبیەوە تائێستا واژۆی لەسەر نەکراوە.
دیدار و کۆبونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لەدوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەوە بەچڕی دەستی پێکردەوە. عەرەب بە سێ پارتی سیاسییەوە خاوەن شەش کورسین لە ئەنجوومەنی پارێزگا بۆیە هەر لایەنێکیان پرۆژەی جیاوازی هەیە و هەوڵی بەدەستهێنانی پۆست بۆخۆی دەدات.
لەسەر داوای سوودانی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هاتوون بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوە.
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاری بەوەکالەت بەرەو دادگەی کەرکووک بەڕێکەوتن و ئەمڕۆ راکان جبووری دوای نزیکەی حەوت ساڵ مانەوەی بەوەکالەت لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، لەبەردەم دادوەری دادگە سوێندی یاسایی خوارد و بووە ئەندامی ئەنجوومەن.
چەند رۆژێک بەر لە خانەنشینکردنی فەرماندەی پۆلیس، عەمید فەتاح خەفاجی کە بە نەتەوە عەرەبە، کرایە جێگری فەرماندەی پۆلیس بەو ئامانجەی دوای لیوا کاوە وەک فەرمانداری بەوەکالەت دەست بەکاربێت.
دوای تێپەڕبوونی 20 رۆژ بەسەر رووداوی پەلاماردانی پیاوێکی تورکمان لەلایەن ژمارەیەک سەگی بێلانەوە لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکووک، ئەو پیاوە گیانی لەدەستدا
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمکردنەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا، گەنجانی قەزای دوبزی ناچار کردووە لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکە خۆیان فێنک بکەنەوە
لە سنووری کەرکووک بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆر بەر زەوی و کەرەستەی کشتوکاڵی جووتیاران کەوتووە. جووتیارێک دەڵێت، بایی 30 هەزار دۆلار زیانی کردووە و بەرگریی شارستانی کەرکووکیش ئاماژە بەوە دەکات، "لە هەندێ شوێن جووتیاران خۆیان زەوییەکانیان بۆ چاندنی وەرزی دەسووتێنن".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مێرمنداڵێکی 15 ساڵ لەنێو ئاوی زێی بچووک، لە سنووری ناحیەی پردێی کەرکووک، خنکا.
دیلان غەفوور دەڵێ بۆ پەردەپۆشکردنی دۆسیەکە بەپەلە هەشت ئۆتۆمبێل لە گەراجی دەستەی دەستپاکییەوە گوازرانەوە شوێنێکی نادیار
لە مانگی پێنج بەدواوە، دانیشتووانی گەڕەکی کوردستان تەنیا بە تەنکەر دەتوانن ئاوی خواردنەوەیان دەست بکەوێ. گەڕەکەکە ساڵانێکە بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنێت.
عەباس و محەممەد دوو گەنجی بە نەتەوە تورکمانن و برای یەکن، بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بریندار بوون؛ یەکێکیان هەردوو چاوی لەدەستداوە و هێشتا بە تەواوی هۆشی نەهاتووەتەوە بەر خۆی
لە کەرکووک، دوو سەرنشینی ماتۆڕێک دەکەونە بۆسەی پۆلیسی فریاکەوتنەوە، رووبەڕووبوونەوە روودەدات و بەهۆیەوە، پۆلیسێک گیان لەدەست دەدات و یەکێکی دیکە بریندار دەبێت؛ هەروەها یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان کوژراوە و ئەوی دیکەیان بە برینداری دەستگیرکراوە.
ئامادەکارییەکانی دیداری نێودەوڵەتیی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن لە کەرکووک بەرەو کۆتایی دەچێت، دیزاینی پۆستەرەکان کراون و سەرۆکی دیدارەکە و ستافەکەی، چاپی دەکەن و دەیبەنە هۆڵی دیدارەکە. لە دیدارە نێودەوڵەتییەکەدا لە ماوەی سێ رۆژدا 25 فیلمی ئەنیمەیشن پێشاندەدرێن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، پێنج کەس کە پاسەوانی ناو بازاڕی کەرکووکن بانگکراونەتە بنکەی پۆلیسی ئازادی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر سووتانی قەیسەرییەکە.
گەنجە بریندارەکە ناوی دانا ئەحمەدە. بە رووداوی گوت بە عەرەبە هاوردەکانی گوتووە "مەڕەکانتان دەربکەن، هێشتا دروێنەمان نەکردووە، کەچی یەکێکیان گوتی 'ئێوە کوردن، کورد لێرە زەویی نییە و دەریان ناکەین.' بووە شەڕمان، ئەوان دوو کەس بوون و لە منیان دا، بە بۆڕی و دەمانچە."
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ جووتیارێکی کورد، یەکێک لە عەرەبە هاوردەکانی سەرگەڕان لە سنووری کەرکووک دان دەنێت بەوەی کورد خاوەنی راستەقینەی زەوییەکانی سنوورەکەیە.
لەنێو گوندی پەلکانەش کە لە چەند رۆژی رابردوو بە سەربازگە کرابوو، دۆخەکە ئاساییبووەتەوە و بەشێکی هاوردەکانیش جگە لەو چەند ماڵەی خانووی کوردیان داگیرکردووە، گەڕاونەتەوە.
لە سنووری پارێزگای کەرکووک گەنم هێشتا سەوز دەکاتەوە، بەر لەوەی دروێنەی گەنم لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگاکە دەستپێبکات، بەبازاڕکردنی گەنم راگەیێندرا
عەرەبی هاوردە خێوەتی مانگرتنیان لەنێو گوندی پەڵکانە هەڵداوە. سوپا و هێزی ئەمنی بە چواردەوەری مانگرتنەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.
هاوردەکانی سنووری داقووق دەستیان بە بیرلێدان کردووە لەسەر زەوی و زاری جووتیارانی کورد، بەو ئامانجەی لە ئێستا بەدواوە بەشێوەیەکی چڕتر کشتوکاڵ لەسەر زەوییەکان بکەن
یەکێک لەو دوو منداڵەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەرکووک بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتان، گیانی لەدەستدا.
لە نزیک گوندی قزڵیار لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆرییەکی گواستنەوەی گازی شل شکا، خەڵکی گوندەکە ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن
درەنگانی شەو، چوار چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گەڕەکی واستی کەرکووک، لە کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەوێت چەکدارەکان دەموچاوی خۆیان پێچاوە.
جیاواز و لە دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی لە بەغدا، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی تورکمان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی جیاواز بوو. بەرەی تورکمانی سەرکردایەتیی لایەنە تورکمانییەکانی کرد لە گفتوگۆ و دانیشتنی سیاسییەکانی تورکمانی عێراق لە دانیشتنەکەدا
لاوانەوەی دایکی جەرگ سووتاو و خوشک و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان هەمان دیمەنی ساڵانی سەردەمی ئەنفال پێشاندەدات لەتۆپزاوای باشووری کەرکووک.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکووک ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی گردبوونەوە و داوای دابەشکردنی زەوییان کرد، لەکاتێکدا سێ مانگ لەمەوبەر پارێزگاری بەوەکالەت تاکلایەنانە تیروپشکی دابەشکردنی زەوی لە باڵەخانەی پارێزگا بۆ ئەنجامدابوون.
پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دەڵێت، نزیکەی 50 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرکووک بەهۆی نەبوونی بودجەوە راگیراون. نەبوونی ئەو پرۆژانە، ئاستەنگیی بۆ هاونیشتمانییان دروستکردووە.
ساڵڕۆژی راپەڕینی کەرکووک هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز. بەشداربووانی راپەڕینەکە دەڵێن، ساڵی1991 بەعس هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا بۆئەوەی راپەڕین لەو شارە نەکرێت، بەڵام ئیرادەی بەهێز و بەیەکەوەیی کورد، وایکرد راپەڕینەکە سەرکەوتوو بێت.
بوونی رای جیاواز و ناکۆکیی لایەنە عەرەبییەکانی کەرکووک، کە خاوەن کورسین لە ئەنجوومەنی پارێزگا؛ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی ناچار کرد بچێتە کەرکووک
رووداو، زانیویەتی بەشێک لە سەرکردە عێراقییەکان بەتایبەت هەریەک لە فالح فەیاز و خەزعەلی، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دەستوەردانیان لە دانوستاندنی لایەنەکانی کەرکووک کردووە.
لە کامێرای چاودێرییەوە چرکەساتی کوشتنی مفەوەزێکی پۆلیسی سلێمان بەگ لە گەڕەکی دۆمیزی 55 لە باشووری شاری کەرکووک تۆمار کرا. موعتەز عەبدولوەهاب کوژراوەکەیە و کوڕی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، لەدایکبووی ساڵی 1999یە و ماوەی چەند مانگێکە هاوسەرگیریی کردووە
نوێنەری مانگرتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک لەسەر سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەکدا دەستگیرکرا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لە پڕۆژەی ئاوی باجوان لە کەرکووک خنکا.
دوای گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک، یەکێتی و پارتی دووەم کۆبوونەوەیان کرد. کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە چڕی دانوستاندن لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە دەکەن.
ئێوارەی رۆژی هەیینی لە گوندی حەساری گەورەی سەر بە کەرکووک، دوو مێرمنداڵ کە هەردووکیان تەمەنیان 13 ساڵانە، لە گۆماوێکدا خنکان.
لەسەر پرسی کەرکووک و پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە، سەرکردەی لایەنەکانی کورد و تورکمان و عەرەب لە بەغدا کۆبوونەوە.
راکان جبووری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی بە نووسراوێک دواخست.
دادگەی کەرخی بەغدا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ چوار کەس لە بکوژانی بازرگانێکی شاری کەرکووک دەرکرد کە رۆژی کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی رابردوو كوژرا.
لە سنووری گوندێکی کەرکووک هێڵێکى گواستنەوەى گاز لەکاتی کارکردنی شۆڤڵ شکا و بڕێکی زۆر گاز دزەی کرد، بەوهۆیەوە خەڵکی گوندەکەیان چۆڵکرد و قوتابیانی قوتابخانەی گوندەکەش لە مەترسییەکە دەربازکران.
ئەمینداریێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوێک بڕیارێکی پێشووتری خۆی سەبارەت بە خانووەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکووک راگرت.
چەند خێزانێکی کورد کە لەدوای ساڵی2003 لە ئاوارەیی گەڕانەوە، بەهۆی وەرنەگرتنی قەرەبووی ماڵوێرانیان، بەناچاری لەو خانووانەی کەرکووک نیشتەجێن کە پێشتر دار و دەستەی بەعسی تێدابوون و زەوییەکەی موڵکی وەزارەتی دارایی و خانووەکان بوڵکی وەزارەتی نەوتن. ئێستا کۆمپانیایەکی نەوت سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون و داوا دەکات ماڵیان پێ چۆڵبکرێت.
پارتی و یەکێتی دوای زیاتر لە شەش ساڵ لە ئاستی بەرپرسی لق و مەڵبەندی ئەو دوو حیزبە لە کەرکووک یەکەم دیدار و کۆبوونەوەیان کرد. کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە لەنێو کورددا تەنیا ئەو دوو لایەنە خاوەنی کورسین لە ئەنجوومەنی پارێزگا
هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەکان پەسند نەکراوە، بەڵام لە کەرکووک، لەم هەفتەیەوە لایەنەکان دەست بە سەردان و کۆبوونەوە دەکەن بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو عەرەب و تورکمان لە کەرکووک لەسەر ناوی پارێزگار رێککەوتوون
دواجار سوپای عێراق لەژێر گوشار کشانەوە، بەڵام حەوت خانووی گەڕەکی نەورۆز کە سوپا دەستی بەسەرداگرتبوون رادەستی پۆلیس کران.
"هەڵیان کوتاوەتە سەر گەڕەکەکە و دەرگە بە دەرگەی تەواوی ماڵەکانیان کوتاوە، ئاگاداریان کردوونەتەوە کە دەبێ خانووەکان چۆڵ بکرێن"
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێراکانی چاودێرییە، چرکەساتی تەقەکردن لە دوو پۆلیس پێشاندەدات لەنێو بازاڕێکی قەرەباڵخی کەرکووک.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوو شوێنی جیاوازی کەرکووک دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و شۆفێرەکانیان گیانیان لەدەستدا.
لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقوودینی شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی ئاگری گرت و شۆفێرەکەی بەناوی سەنا کازم غوڵام لەدایکبووی 1975 لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لەدەستدا.
لەسەر سکاڵای هێزەکانی فیرقەی 11ـی سوپای عێراق دوو جووتیاری کوردی گوندی تۆپزاوای سنووری کەرکووک دەستگیرکران. جووتیارێک دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا رێگرییان لە "داگیرکارییـ"ـەکانی سوپای عێراق کردووە، بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.
جیاکردنەوەی دەستیی دەنگی تایبەت تاڕادەیەکی زۆر پێگە و دەنگی کۆتایی لایەن و پێکهاتەکانی کەرکووکی دیاریکرد. لەم هەڵبژاردنەدا کورد بە پێنج لیست نزیکەی 250 هەزار دەنگی هەیە، عەرەب 207 هەزار دەنگ و تورکمانیش 93 هەزار دەنگ
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی یەکێک لەو کەسانەی راگەیاند کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە نزیک باڵەخانەی پارێزگا هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد.
بەیانیی زوو کە بنکەکانی دەنگدان لە رۆژی 18-12-2023 کرانەوە، زۆرترین ئەو کەسانەی روویان لێکردن، هاونیشتمانییانی بەتەمەن بوون.
کاژێر 07:00ـی بەیانی، بنکەکانی دەنگدان لە کەرکووک کرانەوە،57 هەزار و 330 کەس دەنگدەری تایبەتن لە سنووری پارێزگای کەرکووک کە سەرجەمیان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشن، لە 26 بنکە و 135 وێستگە پرۆسەکە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سونگور لە سنووری قەزای خورماتوو و رێگرییان لە جووتیارانی کورد کردووە و نەیانهێشتووە کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن.
فیرقەی یانزەی سوپای عێراق، بەشێکی زۆری زەویوزاری جووتیارانی تۆپزاوا و تڕکەڵانیان "داگیرکردووە" و کردوویانن بە سەربازگە، سەرەڕای بوونی تاپۆ و بەڵگەی خاوەندارێتیی زەوییەکان بەڵام ئەو هێزە بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو زەوییانە.
لە کەرکووک ژمارەی خێزانە عەرەب و تورکمانەکان لە گەڕەکە کوردنشینەکان زیادیکردووە. خاوەنی نوسینگەیەکی خانووبەرە دەڵێت، پێشتر لە مانگێکدا 8 بۆ 10 خانوو کورد دەیکڕی، ئێستا بووەتە نیوە بە نیوە.
عەرەبە هاوردەکان لەسنووری حەفتەغاری داقووق لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستیان بە کیڵانی زەویی جوتیارانی کورد کردووە. دوای ئەوەی کوردانی ناوچەکە بەوەیان زانی، هەوڵی رێگریاندا، بەڵام هاوردەکان بەتەقە وەڵامی رێگرییەکانیان دایەوە.
سنووری چیمەن لە رۆژهەڵاتی کەرکووک بووە گۆڕەپانی خۆپێشاندانەکەی مامۆستایان دوای ئەوەی بازگەکانی عێراق رێگربوون لە گەیشتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەغدا. بەشێکی مامۆستایانیش، بە هەر جۆرێک بێت، خۆیان گەیاندە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و داواکارییەکانیان بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێندەوە.
زۆربەی کوردانی کەرکووک ساڵانێکە لەچاوەڕوانی قەرەبووی مادەی140دا قژییان سپیکردووە. هاونیشتمانییەک لەگەڵ چاوەڕوانیی وەرگرتنەوەی قەرەبووەکە، تەمەنی بەساڵاچووە و "مادەی 140ـی بیرنەماوە."
بەشی کۆنتڕۆڵی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی کەرکووک بە نووسراوی فەرمی قوتابخانەکانی ئاگاداردەکاتەوە کە 10 پیتی کوردی لەتۆماری ناوی قوتابییان نەنووسرێن، لەجیاتی وشە کوردییەکان داوا لەقوتابخانەکان دەکرێت، وشەی عەرەبی بەکاربهێندرێت و بە زمانی عەرەبی لە تۆماری تاقیکردنەوەکان بنووسرێن. بەڵام رۆژێکی بەسەریەوە ناچێت، پەروەردەی کەرکووک بڕیارەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.
سوپای عێراق هەمەر و سەربازیان لەسەر زەوی و زاری جووتیارانی تۆپزاوا جێگیر کردووە؛ نە رێگەدەدەن دروێنەی بەری رەنجی ئەمساڵیان بکەن و نە رێگەیان دەدەن زەوییەکانیان بۆ وەرزی چاندنی داهاتوو بکێڵن
لەسەر شەقامی بازنەیی کەرکووک، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
ژمارەیەک لە کوردانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک دژی هەوڵێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ چۆڵکردنی ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی بۆ کۆمپانیاکە گردبوونەوەی ناڕەزاییان کرد
زیاتر لە20 جووتیاری گوندەکانی شەناغە، گابەڵەکە و پەلکانەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەركووک لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە بەبیانووی کارکردن دەستبەسەرکراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاواز و دوو شوێنی جیاوازی کەرکووک دوو کەس بە چەقۆ کوژران.
دوای خۆپێشاندان و ناڕەزایی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، دەست بە دەوام کراوەتەوە. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، "دەوام ئاسایی بووەتەوە و بایکۆت نەماوە."
سوپای عێراق بەچڕی چاودێریی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەکات، هەمەری سەربازی لە دەشت و چۆڵایی جێگیر کردووە و رێگە نادات جووتیاران کار بکەن. هەریەک لە گوندەکانی پەڵکانە، گابەڵەکە، شەناغە، خەرابە و سەربەشاخ چالاکیی کشتوکاڵییان لێ قەدەخە کراوە.
بەهۆی خۆپێشاندانی مانگرتووانی عەرەب و تورکمان لە کەرکووک و داخستنی رێگەی سەرەکی، شەقامەکانی نێو کۆڵانی گەڕەکی شۆراو تێكچووە و زیانی زۆری پێگەیشتووە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، هەندێک شوێن هەیە تاوەکو 20 سانتیمەتر چاڵ بووە.
بەشێک لە بریندارانی خۆپێشاندانەکەی کەرکووک نەشتەرگەرییان بۆ کراوە کە بە گولـلە بریندار کراون. محەممەد عەدنانی 24 ساڵان یەکێکە لە بریندارانی خۆپێشاندانەکەی گەڕەکی رەحیماوا. لەدوای گەڕانەوەی لە خۆپێشاندانەکە، لە نزیک ماڵی خۆیان بە گولـلەی هێزە عێراقییەکان بە سەختی بریندار کرا.
سەمەد محەممەدی تەمەن 19 ساڵ، یەکێکە لەو چوار کەسە بوو، کە لە شەوی خۆپێشاندانەکانی کەرکووک لە 2-9-2023 بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان لە جوتسایدی سەرچنار گیانی لەدەستدا. سەمەد هەر لە کۆرپەییەوە لەلایەن داپیرییەوە بەخێوکراوە، کە بە دەنگی نووساوەوە لە پرسەکەیدا دەپرسێت "بۆچی شەهیدتان کرد؟ تەنانەت بەردیشی پێ نەبووە."
بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەیەک لە گەڕەکی شۆرجەی کەرکووک، ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک دروستبوو و دوو ئەفسەر و ژمارەیەک پۆلیس بریندار کران
پێش شەهیدکردنی حوسێن، ئاڵایەکی کوردستانی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەنێو خۆپێشاندەراندا لە شەقامێکی کەرکووک دەسووڕایەوە، دوای یەک کاژێر، هەواڵی شەهیدکردنی درایە ئەحمەدی برای و ئەو ئاڵایەی بەدەستییەوەبوو لەکاتی شەهیدکردنیدا، لە دەرگای شوێنی پرسەکەی هەڵواسرا.
هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە بە رێگەوە بوون بۆ ئەوەی بچنە کەربەلا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە هێرشیان کرایە سەر.
ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا لە بازاڕی حەسیرەکەی کەرکووک گڕی گرت، کە جیا لە شۆفێرەکە سەرنشینیشی تێدابوو. توانرا شۆفێرەکە رزگار بکرێت، بەڵام سەرنشینەکە بە تەواوی سووتا
بازگەی دارەمان لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - هەولێر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا و رێگە بە چوونی ئۆتۆمبێل لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک نادرێت
گرووپێکی گوشار لە کەرکووک بەناوی "گرووپی گوشار بۆ کردنەوەی رێگەی شۆراو" دروستکرا بە ئامانجی لابردنی ئەو بەربەستانەی بەهۆی خۆپێشاندانی بەردەم فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانەوە رێگەی کەرکووک - هەولێری داخراوە
هێشتا درووشم و نووسراوی سەر دیوارەکانی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو لە سەربازگەی تۆپزاوا هەر ماون، ئەو شوێنەی لە ساڵی 1988 بەر لە شەهیدکردنیان ئەنفالکراوانی تێدا کۆدەکرایەوە. ئێستا جارێکی دیکە هێزێکی فیرقەی 11ی سوپا دەیانەوێت بیکەنەوە سەربازگە بۆ خۆیان
قوتابییەکی پۆلی سێیەمی ناوەندیی لە کەرکووک بەهۆی داخستنی رێگەکەی لەلایەن خۆپێشاندەرانی عەسایب لە دەروازەی کەرکووک، نەیتوانی لەکاتی خۆی بگاتە هۆڵی تاقیکردنەوەکەی، دەڵێت، بەهۆی درەنگ گەیشتنی "ئەوەندە مابوو قاچی مامۆستا ماچ بکەم، بەڵام نەیهێشت بچمە ژوورەوە."
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کرێکار لە کەرکووک لە کاتی کارکردندا بە کارەبا گیانیان لەدەستدا. هێمن مەجید کە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، لەگەڵ هێمن بورهانی تەمەن 53 ساڵان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا کە ئەویش دوو منداڵی هەیە و تەرمەکانیان لە تەنیشت یەکدی بەخاک سپێردران.
پیشەوەرانی بازاڕی حەسیرەکە لە کەرکووک یەک مانگ مۆڵەتیان ماوە چۆڵی بکەن و بگوازنەوە ناوچەی پیشەسازیی رۆژهەڵات کە تازە دروستکراوە. دووکاندارەکان دەڵێن دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازی گرانن. وەستا مەریوان گەراجێکی گەورەی لە ناوچە پیشەسازییەکە هەیە و دەڵێ بۆ ئەو زۆر باشە، بەڵام مەرج نییە بۆ ئەوانەی هاتوون یان دێن، باش بێت.
جگە لە پەرتووکەکانی، سانا دەیان کتێبی پووختکراوی لەبەردەست بوو کە زیاتر لە ساڵێک بوو لەسەریان دەیخوێند. سانا لە قەزای داقووق لە سنووری پارێزگای کەرکووک بە کۆنمرەی 99.43 یەکێکە لە یەکەمەکانی خوێندنی عەرەبی لە کەرکووک.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، گۆڕان نزیکە بچێتە هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و شیوعیەوە بە بەربژێرێک.
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی باوکی فاتیمەدا تێدەپەڕێت و ئەو بەڵێنەی پێش مردنی پێی دابوو، کە بەنمرەی بەرزەوە قۆناخی ئامادەیی بەرەو زانکۆ ببڕێت، هێنایەدی. فاتیمە بە کۆنمرەی 99.29 بووە دووەمی سەر ئاستی خوێندی کوردی لە کەرکووک.
لە کامێرای چاودێریی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتییەوە، چرکەساتی شەڕی دوو گەنج لەگەڵ پاسەوانەکانی مەلا کەریم، لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەردەکەوێت. لە گرتەی دووەمی کامێراکاندا دەردەکەوێت کە یەکێک لە گەنجەکان رووی دەمانچەکەی لە پاسەوانەکان دەکات و دەچێتە لای ئۆتۆمبێلەکەیەوە.
شەوان بۆنێکی ناخۆش چەند گەڕەکێکی کەرکووک هەراسان دەکات و خەڵک بەم گەرمایە دەبێت موبەریدە بکوژێننەوە کاتێک بۆنەکە بڵاوببێتەوە. تیمێک لە بەغداوە چوونەتە شارەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بۆنەکە.
زیاتر لە دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر مانگرتنی جووتیارانی کورد و تورکمان. داواکاریی جووتیاران هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی رژێمی پێشووە لەسەر زەوی و زارەکانیان؛ دوای ئەو ماوەیە جووتیاران دەڵێن، "هەندێک بەدەمەوەچوونی داواکارییەکانیان هەبووە،" بەڵام هێشتا عەرەبی هاوردە و سوپا هەر چاویان لەوەیە ببنە بەربەست لە بەدیهێنانی خواستەکانیان
راگرتنی کارەکانی پڕۆژەیەکی دووساید لە نزیک پردی عەلی عەسکەری لە کەرکووک، زیاتر لە پێنج مانگە جووڵەی خەڵکی پەکخستووە. بەبێ ئەوەی رێگەی جێگرەوەی هەبێت و پەلە لە کارکردن تێیدا بکرێت، بە سستی کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت. دووکاندارێک دەڵێت، دووکاندار هەیە زیاتر لە چوار مانگە کرێی دووکانەکەی دەدات و کاریشی نەکردووە.
لە کەرکووک ژنێکی کورد نەخۆش بووە و چووەتە کلینیکێکی پزیشکییەوە و دەرزییەکیان بە کانیۆلا بۆ داناوە، کچەکەی کە ئەوکاتە لەگەڵی بووە، دەڵێ "هەر لەوێ ئەو دەرزییە کوشتی." کەسوکاری ئەم خانمە سکاڵایان تۆمار کردووە و دەڵێن واز ناهێنین تاوەکو ئەو پزیشکەی بووەتە هۆی کارەساتەکە، سزای خۆی وەرنەگرێت.
هاونیشتمانییان لە کەرکووک لە نۆرەیەکی دوور و درێژی وەستاون بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کاراکردنی کۆبۆنی خۆراک، زۆربەی ئەوانەی لە بەیانییەکی زووەوە وەستاون، کوردن کە وێڕای نیگەرانییان لە حیزبەکان، بەڵام خواستی ئەوەیان هەیە مافی دەنگدانیان نەفەوتێت.
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە شەوی سێشەممەی هەفتەی رابردوو بە هەمانشێوە ماتۆڕسوارێک تەقەی لەماڵی عەمید غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانانی کەرکووک کرد و بەهۆیەوە پاسەوانێکی گیانی لەدەستدا.
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی کوردستان لە کەرکووک دەڵێت، 25 رۆژە ئاویان نەهاتووە و توانای کڕینی ئاوی نەماوە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕیاری داوە بۆماوەی مانگێک ئاو بگەیێنێتە چوار گەڕەکی کوردی لە شارەکە.
فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک تووشبوونی کەسێکی دیکەی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند و دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوو کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هێزێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق چوونە سەر زەویی جووتیارێکی کورد لە سنووری سەرگەڕان، جیا لەوەی کارکردنیان پێی راگرتووە، کەرەستە و بۆریی سیستمی ئاودانیشیان شکاندووە.
دوو منداڵی دووانە لە تەقتەق کە 15 رۆژە لەدایکبوون، بەدەم ئازاری برینی جەستەیانەوە دەناڵێنن. فریشتە و بەهەشت نەخۆشییەکی دەگمەنیان هەیە، پێستیان ناسکە و زوو زوو دەبێتە توێقلە و دواتر کە دەتەقێت، دەبێتە برین و شوێنەکەی وەکو سووتاوی جێدەمێنێت.
بەیانیی ئەمڕۆ لە دادگەی تاوانەکانی یەکی کەرکووک شایان عەلی، چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوو ساڵ زیندانیکرد سزا درا
بەپێی دوو نووسراو کە یەکێکیان لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کراوە و ئەوەی دووەم لە ئەنجوومەنی دادوەرییەوە ئاراستەی دادگەی کەرکووک کراوە، فەرمانکراوە کار بە جێبەجێکردنی نووسراوی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 بکرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری 29ی ساڵی 2012ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
کورد لە خورماتوو چاوی لەوەیە نوێنەرێکی بنێرێتە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین. بێستوون کە نیڤشکانی پێشمەرگەیە و بەهۆی رووداوەکانی ئەو شارەوە تووشی دەردەسەریی زۆر بووە، دەڵێت، "لەهەر شوێنێک لایەنەکان بۆچووونی جیاوازیان هەبێت، پێویستیی دۆخی خورماتوو دەبێت یەکیان بخات تاوەکو هەوڵ بۆ ئەو ئامانجە بدەن."
بە تۆمەتی گەندەڵی، برایەکی راکان جبووری دەستگیر کرا، کە فەرمانبەری دیوانی پارێزگایە و بەشێک لە کاروبارەکانی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک بەڕێوەدەبات
بۆ بایۆمەتری و پڕۆسەکانی دیکەی تایبەت بە هەڵبژاردن خەڵک سەردانی بنکەکان دەکەن. لەکەرکووک جیا لە43 بنکە، تیمی گەڕۆکی کۆمسیۆنیش لەفەرمانگەکان دەگەڕێن بۆ بایۆمەتری و نوێکردنی تۆماری دەنگدانی هاونیشتمانیان.
دادگەی کەرکووک داوایەکی یاسایی راکان جبووری، پارێزگارى کەرکووک بە وەکالەت لەبەرژەوەندی پارێزەرێکی کورد یەکلایی کردەوە.
لە سنووری قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک سێ منداڵ کەوتنە نێو رووباری دیجلەوە، یەکێکیان بەزیندوویی رزگارکرا و یەکێکی دیکەیان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی دەرهێندراوە، منداڵێکیشیان بێسەروشوێنە.
هێزێکی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک دەستی بەسەر تانکەرێکدا گرت کە 24 کرێکاری بەنگلادیشی بەنایاسایی دەگواستەوە بۆ سەلاحەدین.
هاونیشتمانییان ناڕازی و نیگەرانن لە فرەلیستیی کورد بۆ ئەم هەڵبژاردنە. خەڵک دەڵێن، "با حیزبەکان ناکۆکییەکانیان لە کەرکووک رەنگ نەداتەوە، چونکە پرسەکە لێرە چارەنوسسازە."
دژی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە سوێد، شیعە و سوننە لە پارێزگای دیالە بەیەکەوە نوێژی هەینییان کرد. گوتارخوێنی مزگەوتی خرنابات لە ناحیەی عەبارە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە راسپێردرابوو گوتار بدات. پەیامی نوێژخوێنان ئەوەیە دژایەتی و بەگژداچوونەوەی هەر هەوڵێک دەکەن کە هێرش بێت بۆسەر ئایینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز.
ماوەی 25 رۆژە جووتیارانی کورد و تورکمانی تۆپزاوا و یایچی و تسعین لەژێر خێوەتێکدا مانیان گرتووە. مانگرتنی ئەوان دژی بڕیارەکانی پێشووی رژێمی بەعسە کە خەریکە لەسەریان زیندوو دەکرێتەوە و هەوڵ هەن دەست بەسەر زەویوزاریان بگیرێت
لە هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی عێراقدا لە باشووری کەرکووک، سێ چەکدار کوژران.
لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا چرکەساتی رێگریی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە لە جووتیارێکی کورد لە سنووری لەیلان دەبینن کە زیاتر لە 10 گەنجی هاوردە چوونە سەر زەویی جووتیارەکە و بە هەڕەشە، کارکردنیان بە جووتیارەکە راگرت. جووتیارەکە چەند خەتێک جووتی کردووە و کارەکەیان پێی راگرتووە.
شەوی رابردوو هێزێکی فەوجی چواری سوپای عێراق لە گوندی پەلکانە لە سنووری کەرکووک جووتیارێک دەستگیردەکەن و دوای کاژێرێک ئازادی دەکەن.
لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە گەنجێکی کورد لە بەنداوی دووبز خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لەسەر کێشەکانی زەویوزاری جووتیارانی کورد لە کەرکووک سکاڵا لە دادگەی فیدراڵیی عێراق تۆمارکرا و یەکێک لە سکاڵاکارەکان دەڵێت "سکاڵاکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حکومەتی بەعسە لەبارەی زەویی جووتیارانی سنووری کەرکووک."
لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکووک کێشەی کەمئاوی سەریهەڵداوە و بەشێک لە خەڵک تاوەکو درەنگانی شەو لە هەوڵی ئەوەدان ئاو بگاتە بۆرییەکانیان و ئاو بگرن؛ هەندێک کات چەند خوولەکێک ئاویان پێدەگات و هەندێک کاتیش بێهیوا دەبن
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، چوونە سەر شەقام و گوتیان حەوت ساڵە داوا دەکەین مووچەمان بخرێتە سەر بەغدا، لە بودجەدا داواکە رەتکراوەتەوە، بەڵام وازناهێنین تاوەکو داواکارییەکەمان جێبەجێ دەکەن.
هێزێکی سوپای عێراق بە هەمەری سەربازییەوە چووە سەر جووتیارانی تۆپزاوا لە کەرکووک و دروێنەوی بەروبوومەکانی پێ راگرتن. یەکێک لە جووتیارە کوردەکان دەڵێت، هێزەکانی سوپا دەڵێن: جووتیاران زێدەڕۆییان کردووە و دەبێت جێی بهێڵن.
زیاتر لە چوار رۆژە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە بەرهەمی خەیار و سەوزەواتیان لە سلێمانییەوە بردووە، لە بازگەیەکی کەرکووک راگیراون. ئاراس یەکێکە لەو شۆفێرانە و دەڵێت، خەریکە بەرهەمەکەیان بە تەواوی تێکدەچێت.
جووتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک بەرهەمی رەنجی ساڵێکیان دروێنە دەکەن، کە زەحمەتی زۆریان بۆ چەشت تاوەکو بەرهەم هات. لە ناوچە کوردییەکان هیچ سایلۆیەک نییە، بۆیە ناچارن دوای دروێنە بەرهەمەکانیان رەوانەی باشووری شارەکە بکەن، کە بۆ هەر تۆنێک خەرجیی گواستنەوە و رادەستکردنی 50 بۆ 60 هەزار دیناری تێدەچێت
بەرەی تورکمانی دەڵێت، ئەوەی خواستیان لەسەری بوو لەنێو یاسای هەڵبژاردنی کەرکووک جێی کراوەتەوە، بەڵام ترسیان لەوە هەیە هەنگاوەکانی دواتر بەدڵی ئەوان جێبەجێ نەبێت.
لەساڵی 2005ەوە كاری رۆژنامەڤانی دەكات. لە ساڵی 2015 دەستیكردووە بە كاركردن لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو لە نوسینگەی كەركووك. دوای هێرشەكانی 16ی ئوكتۆبەر ماوەیەك لە نووسینگەی سلێمانی كاری كردووە.
رووماڵی هێرشەكانی داعش و بەرگری و ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگەی كردووە لە پارێزگای كەركووك. چیرۆكە مرۆییەكانی ئاوارەكانی شەڕ بەشێكی بەر چاوبووە لە كارەكانی بەدرێژایی شەڕی داعش. ڤیتییەكی سەبارەت بە هەوڵی تەقاندنەوەی مێردمنداڵێك لەلایەن داعشەوە لەساڵی 2016 لە گەڕەكی تسعین لە شاری كەركووك، یەكێكبووە لە ڤیتییە زۆر بینراوەكانی.
بەرەبەیانی 21ی تشرینی یەكەمی 2016 زیاتر لە 100 چەكداری داعش دزەیانكردە نێو سێ باڵەخانە و مۆڵی كەركووك، ئەو رۆژەش رووماڵی رووداو وەك زۆر جاری دیكە لەلایەن ئاژانسەكانی جیهانەوە وەرگیرا و چووە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەكانی وڵاتان. ئەو رووماڵە لەلایەن هەردی محەممەد و شادیە رسوول و كامێرامانەكانی رووداوەوە زۆر بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا.
هەردی محەممەد، لەگەڵ ژمارەیەك پەیامنێری دیكەی رووداو دا بەشداربوو لە رووماڵكردنی هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە پارێزگای موسڵ، هەروەها ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەلایەن هێزە چەكدارەكانی عێراقەوە.
بەشداریكردووە لە رووماڵكردنی بەرفراوانی رووداو بۆ هێرشەكانی 16ی ئوكتۆبەری 2017ی هێزەكانی عێراق بۆ سەر كەركووك و ناڕەزایی خەڵك لەو هێرشانە، كاروانی دەیان هەزاری ئاوارەبوونی خەڵكی كەركووك و رووداوەكانی دوای هێرشەكانی 16ی ئوكتۆبەر.
دەستپێكردنەوەی بەعەرەبكردنی پارێزگای كەركووك، یەكێكبووە لەو مژارانەی كە بوونەتە چیرۆكی ڤیتییەكانی هەردی محەممەد. ڤیتییەكانی لەسەر هەوڵەكانی دەركردنی كورد لە گوندەكانی یەنگیجەو داوودە، وایكرد هەڵوێستی گشتی دروستببێ و هەوڵی بەعەرەبكردنیان سەرنەگرێت.
هەردی محەممەد خەڵكی كەركووكە و لە 2ی ئاداری 1987 لەدایكبووە. لەساڵی 2011 خوێندنی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركووك تەواوكردووە. خێزاندارە و باوكی دوو كوڕە.
ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە. لەساڵی 2008 پەیامنێری كەناڵی كەركووك بووە. دوای ئەوە بووەتە پەیامنێری تەلەڤزیۆنی گەلی كوردستان. هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی دەزانێت.