لە کۆی 149 پۆلیسی نوێی بە گرێبەست دامەزراو لە کەرکووک، تەنیا 7یان کوردن

28-03-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
ژمارەیەک پۆلیس لە کەرکووک
ژمارەیەک پۆلیس لە کەرکووک
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

خوولی سێیەمی دامەزراندنی پۆلیس بەشێوەی گرێبەست لە کەرکووک دەستبەکار بوون، ئەوەش دوای ئەوەی مەشق و راهێنانەکانی یەک مانگیان ئەنجامدا. لە کۆی 149 پۆلیس کە مەشقیان کردووە و دەستبەکار دەبن، تەنیا حەوتیان کوردن، چەند پۆلیسێک تورکمان و ئەوەی دیکە سەرجەمی عەرەبن.
 
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، "لیستەکانیان بە ئامادەکراوی لە بەغداوە بۆ رەوانە کراوە و ئەوان تەنیا لەسەریانە مەشقیان پێبکەن."
 
عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، "خوولی دیکەش دەکرێتەوە دوایی، بەپێی بەیاناتی تۆڕی کۆمەڵایەتی و چاودێری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، دوای ئەوە کە ژمارەکان دابین دەکەن، بەپێی ئاستی تەمەنەکان 18 بۆ 22 ساڵ، هەر ئەو دوو ئاستە دەگرێتەوە."
 
پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگا، کە ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون، ناڕازین لە نەبوونی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکاندا. بڕیارە پارێزگاریش پەیوەندی بە بەغداوە بکات لەسەر ئەو پرسە.
 
نەشئەت شاهوێز، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، "دڵنیام پاش ئەوەی مەبەست بوو، دیارە کە دەستوەردانێکی کەسی دەکات لەسەر ئەو پرسە؛ لەسەر ئەو بابەتە قسە دەکات. لەمەودوا دەبێت هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک لەبەرچاو بگرێت، هەموو پێکهاتەکان رێژەی هاوسەنگیان هەبێت."
 
لەسەر نەبوونی هاوسەنگی لەو دامەزراندنانەی پۆلیس، پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، "سەرنجی ئەوە دەدەن کورد بە تەواوی پەراوێز خراوە، بۆیە هەنگاوی لەپێشینەیان رێگریکردنە لەو پەراوێزخستنانە."
 
حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، "لە هەر سێ خوولەکەدا ژمارەی کوردەکان یان ئەوانەی بەشداریاین کردووە، ناگاتە 25 کەس. ئەوپەڕی نایەکسانییە و ژمارەی کەسەکان بۆ یەک نەتەوە دیاریکراوە، دەبێت ئەوە رابگیرێت."
 
ئەم شێوازی گرێبەستەی پۆلیس لەسەر بنەمای لیستی ئەوانە دەکرێت کە مووچەخۆری تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتین. حکومەت لەبری پێدانی مووچەی بێ بەرامبەر، لە تۆڕەکە دەیانکاتە گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ و دواتر دەبنە هەمیشەیی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی وان چەند قاچاخچییەکی دەستگیرکردووە. وێنەکە ئەرشیڤە و نوێ نییە.

لە وان 14 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەرکران

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کۆی 14 کەس کە بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، شەش کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.