لە حەویجە دوو منداڵ لە ئاوی دیجلە خنکان

09-07-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک سێ منداڵ کەوتنە نێو رووباری دیجلەوە، یەکێکیان بەزیندوویی رزگارکرا و یەکێکی دیکەیان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی دەرهێندراوە، منداڵێکیشیان بێسەروشوێنە. 
 
رووداوەکە لە گوندی تەلزەهەبی ناحیەی عەباسی باشووری قەزای حەویجە بووە. عەقید ئیبراهیم عەتیە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی حەویجە بە رووداوی گوت، منداڵەکان کچن. ئەو منداڵەی خنکاوە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە تەمەنی 10 ساڵە. 
 
ئەو کچەی دیکەیان کە تاوەکو تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە تەمەنی 11 ساڵە. عەقید ئیبراهیم عەتیە دەڵێت، منداڵەکان بۆ یاریکردن و مەلەوانی چوونەتە نزیک ئاوی دیجلە کە بەنێو گوندەکەیاندا دەڕوات.
 
لەبارەی چۆنیەتی روودانی رووداوەکەوە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی حەویجە دەڵێت، لەنێو ئاوەکەدا لەناکاو یەکێکیان هەراسان بووە و ئەوانی دیکە بەهانایەوە چوون، بەڵام یەکێک لە منداڵەکان بەسەلامەتی دەرهێندرایەوە. 
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی حەویجە گوتی، تاوەکو ئێستا تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە بەدوای تەرمی خنکاوی دووەمدا دەگەڕێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کرێکارێک لە رۆژی یەکی ئایاردا (رۆژی کرێکاران) کار دەکات. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

‏سەندیکای کرێکاران: هەر خاوەنکارێک لە یەکی ئایاردا کار بە کرێکارەکانی بکات رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رایگەیاند لە كەرتی ‏تایبەت بەردەوام مافی كرێكاران پێشێل دەكرێت ‌و لە جەژنەكەی خۆشیاندا ‏كە یەكی ئایارە 90%ـیان پشوویان پێنادەن. هۆشداریش دەداتە خاوەن کارەکان، کە لە یەکی ئایاردا کار بە کرێکاران نەکەن.