رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک بازگەی دارەمانی کەرکووک، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی پیکەب روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزانن.
بازگەی دارەمان دەکەوێتە سەر رێگەی کەرکووک - هەولێر. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئۆتۆمبێلە پیکەبەکە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا.
ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە ژن و مێرد و دوو منداڵیان بوون، کە یەکێکیان کوڕ بووە و ئەوەی دیکەیان کچ بووە.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی بەغدان، شۆفێرەکە ناوی ئیبراهیم سەباحە و هاوسەرەکەشی ناوی هودا عەبدولـلەتیفە و هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی 1975ـن.
بەگوێرەی کەسوکاری قوربانییەکان، خێزانەکە لە کەرکووک سەردانی ماڵی خزمێکیان کردووە و لەکاتی گەڕانەوەیان دووچاری رووداوەکە بوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ