تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی موسەڵڵای کەرکووک دۆزرایەوە

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کاژێر 19:00 تەرمی گەنجێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکان "بە حەبل خۆی خنکاندووە."
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونەکانی پۆلیس بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە لەدایکبووی 2002 ـەو لەنەتەوەی سابیئی مەندائییە، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی پەیوەستە بە کێشەی خێزانییەوە."
 
سەرچاوەکەی پۆلیس راشیگەیاند: "رووداوە خۆکوژییەکە کاژێر07:00  لەنێو ژوورێکی ماڵەکەدابووە، لەرێگەی حەبل بە سەقفی ماڵەکەوە خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە دواتر تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری لە کاتی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی ئەزموونی

٪75ـی گەمارۆسازی و ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە

سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچن. دەشڵێت: "نزیکەی 75٪ـی گەمارۆسازی و ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە."