ئەو ئۆتۆمبێلانەی راکان جبووری بە دەستەی دەستپاکیی کەرکووکی دابوون، بردراونەتە شوێنێکی نادیار

15-06-2024
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای بڵاوکردنەوەی بەڵگەیەک لەسەر بەخشینی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەلایەن راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک بە نووسینگەی دەستەی دەستپاکیی کەرکووک، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکان گوازراونەتەوە شوێنێکی نادیار.
 
دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری کەرکووک لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ پەردەپۆشکردنی دۆسیەی پێدانی ئۆتۆمبێل لەلایەن راکان جبووری بە دەستەی دەستپاکیی کەرکووک، ئێوارەی دوێنێ بەیەک کاژێر دوای بڵاوکردنەوەی نووسراوێکمان لەسەر ئەو دۆسییەیە و جوڵاندنی بۆ رای گشتی، بەپەلە هەشت ئۆتۆمبێل لە گەراجی دەستەی دەستپاکییەوە گوازرانەوە شوێنێکی نادیار."
 
دیلان غەفوور گوتیشی، بۆ ئاشکراکردنی ئەو دۆسیەیە "کە بۆنی گەندەڵیی لێدێت" چوونەتە دادگە و سکاڵایان تۆمارکردووە.
 
نوێنەرەکەی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی؛ داوای لێدانەوەی کامێراکانی چاودێرییان کردووە و، "بەپێی تۆماری کامێراکان، دەردەکەوێت ئێوارەی دوێنێ هەشت ئۆتۆمبێل لە دەستەی دەستپاکییەوە دەگوازرێنەوە شوێنێکی نادیار، بەپێی زانیارییەکان راکان جبووری رێگەی نەداوە ئۆتۆمبێلەکان ببردرێنە بینای پارێزگا."
 
لە نووسراوێکدا کە بەرواری 13ـی ئەم مانگەی بەسەرەوەیە، ئەو پەرلەمانتارە داوای کردووە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە نووسینگەی کەرکووکی سەر بە دەستەی دەستپاکی بکرێت "بەهۆی قۆستنەوەی رۆڵی چاودێرییان" لە بەرژەوەندیی خۆیاندا.
  
لە نووسراوەکەدا پەرلەمانتارەکە دەڵێ دەستەی دەستپاکیی کەرکووک سەرپێچیی یاسایی کردووە بە وەرگرتنی چوار ئۆتۆمبێلی پارێزگای کەرکووک، هەروەها 9 ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ئەندازیارانی پڕۆژەکان. بەو هۆیەوە داوا دەکات بەزوترین کات سەرپێچیکاران سزا بدرێن.
 
بەپێی نووسراوەکە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بەبێ رەزامەندیی یاسایی دراون و دەستەی دەستپاکیش بەپێی یاسا نابێت هیچ موڵکێک لە هیچ لایەنێک وەربگرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ سەرژمێری، عێراق ‌و كوردستانی گەیاندە دەرگای زێڕین

لە زانستی سەرژمێریدا هەر وڵاتێك رێژەی 60٪ـی ‏دانیشتووانەكەی تەمەنیان لە نێوان 15بۆ 64 ساڵیدا بوو، ئەوا ئەو كۆمەڵگەیە بە ‏كۆمەڵگەیەكی گەنج ناوزەند دەكرێت. واتە ئەو وڵاتە لایەنی ‏مرۆیی بەردەستە بۆ ‏‏ئەوەی ‏ئابوورییەكەی گەشە پێبدات.‏ عێراقیش بەهەمان شێوە 60.2٪ـی كۆمەڵگەكەی ‏تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە، واتە ئەویش بەهەمان شێوەی هەرێمی ‏كوردستان گەیشتووە بە پەنجەرەی دیمۆگرافی واتە گەیشتن بە دەرگای زێڕین.