ئاگر لە بەغدا دوو منداڵی لە شیرینیی خەودا سووتاند
یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی حەوت ساڵ و ئەوەی دیکە چوار ساڵە بوو، ئەوان لە ماڵی خۆیاندا و لە شیرینیی خەودا بوون، لەناکاو ئاگر کڵپەی کرد و دوایین هەناسەیان دا.
یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی حەوت ساڵ و ئەوەی دیکە چوار ساڵە بوو، ئەوان لە ماڵی خۆیاندا و لە شیرینیی خەودا بوون، لەناکاو ئاگر کڵپەی کرد و دوایین هەناسەیان دا.
کارەساتێکی جەرگبڕ گەڕەکی عەسکەریی باکووری نەجەفی هەژاند، کە تێیدا کەسێک دایک، خوشک و دوو برای بچووکی خۆی بەهۆی ناکۆکیی دارایی لەسەر 5 ملیۆن دینار، کوشت.
دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە لە ناوچەی زەعفەرانییەی باشووری بەغدا دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی کرا، لەمیا بۆ تۆمارکردنی سکاڵا چووە بنکەی پۆلیس، بەڵام لەوێ شۆک بوو کاتێک دۆخەکە پێچەوانە بووەوە.
ئەمیر پێشبینی نەدەکرد کوڕە تاقانەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە گوللـەی وێڵ بریندار ببێت. موهەیمین کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە دوو ساڵ، خەریک بوو بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا لە بەرچاوی دایک و باوکی گیانلەدەستبدات
یوسف زەیدی، نووسەر بە رووداوی گوت "ئەو 48 کاژێرەی لەنێو زینداندا بەسەرم برد بە 48 ساڵ دەزانم. ئەوان بە شێوەیەکی بەربەری و دڕندانە هاتنە ژوورەوە.''
بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەی گەرما و پچڕانی بەردەوامی کارەبا بۆ چەندین کاژێر، مەلەوانگە و شارە ئاوییەکانی بەغدا بوونەتە تاکە پەناگەی خۆفێنککردنەوە بۆ هاووڵاتیان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئەنبار بە رووداوی رایگەیاند، تەرمی ئەو چوار حاجییەی شاری سلێمانی، کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستداوە، براونەتە دادپزیشکی دوای ئەوەی وەفاتنامەیان بۆ دەرهێنراوە، تەرمەکانیان بەڕێکراوە بۆ سلێمانی.
سوننەکانی عێراق ئەمڕیان کردە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان. سبەی شیعەی عێراق جەژنی قوربان دەکەن.
سوفیان-ی 30 ساڵان، کە بچووکترین منداڵی دایکیەتی، لەو کاتەی لە قەزای تارمییە لەسەر کارەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە چارەنووسی نادیارە. دایکی سوفیان مانگێکە چاوەکانی پڕن لە فرمێسک و نیگەرانە لە چارەنووسی کوڕەکەی، داوا لە کاربەدەستانی ئەمنی دەکات بۆی بدۆزنەوە
عەلا لامی، شایەتحاڵی یەکێک لە رووداوەکانە و دەڵێت، "دووکانەکەم دادەخست، لە ناکاو گوێمان لە دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە بوو. دواتر خەڵک و هێزی ئەمنی زۆر کۆبوونەوە و زانیمان بۆمبێک تەقیوەتەوە. بەداخەوە رووداوەکە ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خێزانەکانی نزیک لە خواردنگە و بازاڕەکە لێکەوتەوە."
لەنێو نەخۆشخانەی پەرستاریی تایبەت لە بەغدا، 27 برینداری فەلەستینی هەن کە عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا بەناوی"فریای غەززە بکەون" وەریگرتوون.
دانیشتووانى شەقامى فەلەستین لە خۆرهەڵاتى بەغدا بەیانیی ئەمڕۆ بە بینینی دیمەنی لقێکی KFC رۆژەکەیان دەستپێکرد، کە درەنگانى شەو دوو چەکدار بۆمبێکیان تێگرتبوو.
ناکۆکیی سیاسی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق لە هەڵکشانی بەردەوامدایە. دوای ئەوەی پەرلەمان لە دوو گەڕی دەنگداندا نەیتوانی سەرۆکێک هەڵبژێرێت و لە دانیشتنێکدا ئاڵۆزی و دەستوەشاندن دروستبوو.
دوای ئەوەی لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، گرژی و ناکۆکیی تووند لەنێوان فراکسیۆنەکان لەنێو هۆڵی پەرلەمان دروستبوو، ئەندامانی پارتی تەقەدووم باسی کشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی دەکەن.
لە پرسەیەک لە قەزای هاریسەی باکووری بەسرە، ئامادەبووان لە دڵەوە دەگرین و فرمێسک دەڕێژن، خاوەنی پرسەکە کەڕاڕ و جیهادی براین، کە هەریەکەیان لە رووداوەکەی هاتووچۆی قەزاکە دوو منداڵیان لەدەستدا.
بەشێک لە خەڵکی شارەکانی عێراق تووڕەن لە بڕیاری زیادکردنی 200 دینار بۆ سەر نرخی بەنزینی موحەسەن و 250 دینار بۆسەر نرخی بەنزینی سوپەر بۆ هەر لیترێک؛ بڕیارێک کە بەبێ جیاوازیی کاریگەری دەخاتە سەر خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی تاکسی و تایبەت، بەهۆی ئەوەی وەکو شوفێران دەڵێن، کوالێتیی بەنزینی نۆرماڵ خراپە و ناوەناوە پێویستیان بەوە دەبێت بەنزینی موحەسەن و سوپەر بەکاربهێنن
پێدەچێت دەنگدان لەسەر یاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە چووبێتە چوارچێوەى نەسازانى سیاسی کە پەرلەمانى عێراق نەیتوانى دەنگى لەسەر بدات و یەکلاکردنەوەى بۆ کاتێکى نادیار دواخست
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا، چالاکییەکانی نۆیەم پێشانگەی نێودەوڵەتی وزەی عێراق بە بەشداریی 180 کۆمپانیای پسپۆری نێوخۆیی و جیهانی دەستیپێکرد، وەزارەتی کارەبا باس لەوە دەکات لە مانگەکانی داهاتوودا بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستێکی بەرز.
10 رۆژ بەسەر دوایین دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا تێپەڕیوە، هێز و لایەنە سیاسییەکانیش بەردەوام کۆدەبنەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک کە بەدڵی هەمووان بێت.
دوای چڕبوونەوەی ململانێی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و گرووپەکانی مقاومەی عێراقی و بۆردوومانکردنی بارەگای یەکدی، دەنگێک بەرزبووەوە بۆ داواکردنی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی پەرلەمانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی بۆردوومانەکانی سەر حەشدی شەعبی و کاراکردنەوەی بڕیارێکی پەرلەمانی بە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵات.
لە بۆردوومانەکەدا چەکدارێک کوژرا و 18 کەسی دیکە برینداربوون
لە پلانێکى ئەمنیی بەردەوامدا، بەڕێوەبەرایەتیى بنەبڕکردنى تاوانى رێکخراو لە بەغدا، هەڵمەتێکى دەستگیرکردنى دەرۆزەکاران لە شەقامەکانى بەغدا دەستپێکرد کە بەم دواییە ئەو دیاردەیە رووی لە زیادبوون کردووە، بەهۆى لێکەوتە نەرێنیەکانییەوە هەندێکیان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشى کۆمەڵایەتى دەزانن.
دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکەی، لایەنە سوننەکان هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ دەدەن کە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەچێت، بۆ ئەوەی دەنگێکی یەکگرتوویان هەبێت و داکۆکی لە مافی دەنگدەرانیان بکەن، بەڵام دوور لە پارتی تەقەدووم، کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتیی دەکات، ئەمە وەک سەرکردە سوننەکان باسی دەکەن.
شەوی دووشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2023، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەگەر ویست هەبێت هیچ شتێک نییە چارەسەر نەکرێت، پرسەکە پەیوەندارە بە کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنەرى نەوت لە هەرێمى کوردستان."
رێگەیەک لە دیوانییە بە رێگەی مەرگ ناسراوە. خەڵکی دیوانییە بەو شێوەیە ناوی دەهێنن، هەر بۆیە شۆفێران زۆر بە وریاییەوە شۆفێری دەکەن لە ترسی رووداوی هاتووچۆ، رێگەکە شوێن و پەڕینەوە و پردی پەڕینەوەی پیادەی لێ نییە، تەنانەت هێماکانی هاتووچۆش لە رێگەکەدا دانەنراون، هەر بۆیە مەترسی لە هەموو لایەکەوە دەوری شۆفێرانی داوە.
لە رێوڕەسمێکدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ئوشکان کولکولیان وەک مەترانی نوێی ئەرمەنەکانی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق دەستنیشانکرا. مەترانەکە لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەسەر شاشەی رووداو جەختی لە بەردەوامیی پابەندبوون بە بنەما و بەها رۆحییەکان و بانگەشەی ئاشتیی و تەبایی بۆ هەمووان کردەوە.
خێزانێكی شەش کەسی لە ناحیەی میدحەتییە لە پارێزگای بابل، بە گوتەی کەسوکاریان کاتێك کە لە خەودا بوون بە چەقۆ کوژراون پاشان تەرمەکانیان سووتێندراوە.
ئاوى رووبارى دیجلە چیدى بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان شیاو نییە. بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ژینگەی عێراق، رێژەى پیسبوونى گەیشتووەتە 90٪، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانى هاووڵاتیان.
دوای کوشتن و پارچە پارچەکردن و سووتاندنی تەرمی کچێکی نۆ ساڵان بە ناوی ریتاج قەیس لەلایەن ژنێکی درواسێیان کە دوای رۆژێک لە ونبوونی کچەکە روویدا، ناڕەزایی گەورەی لە سنووری پارێزگای بابل لێکەوتەوە.
لە قەزای خاڵسی رۆژئاوای پارێزگای دیالە، وەرزی کۆکردنەوەی بەروبوومی خورمایە. ئەمساڵ بەرهەمی خورما لە قەزاکە زۆرە و نرخیشی نیو هێندەی ساڵی رابردووە.
لە ناوچەی رەئس بیشەوە لە شاری فاو، کاروانی زیارەتکارانی پارێزگا جیاجیاکان بە گەورە و بچووکەوە کۆدەبنەوە بۆ زیندووکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن و بەپێ لە کەناری دەریای کەنداوەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون کە 600 کیلۆمەترە.
سامەڕا شارێکی پەراوێزخراو، بێخزمەت و هەژارنشینی عێراقە. بەپێی ئاماری فەرمی زیاتر لە 50٪ـی خەڵکەکەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. کامێرای رووداو چووەتە سامەڕا و لەسەر منارە مێژووییەکەیەوە وێنەی شارەکەی گرتووە، کە شارێکی کۆن و بێ خزمەت دەردەکەوێت و سیمای شارستانیی پێوە نەماوە.
حەسەن کازم دوو دەیەى تەمەنى لە کارە قورسەکەیدا لەبەر خۆر بەسەربردووە، ئێستا گەرما تەنگی پێ هەڵچنیوە، بەڵام بەردەوامە لە کارەکەی و بەرگەی ئاستەنگەکانی ژیان لەپێناو دابینکردنی قوتى خێزانەکەى دەگرێت
لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی کەرخی بەغدا. دەست بەسەر ئامێرێکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراقدا گیرا. سێ کەسیش کە پەیوەندییان بەم باندەوە هەبووە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستگیرکران.
دەرگاى ناوەندەکانى تۆمارى دەنگدەران لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕووى هاووڵاتییاندا کرانەوە، کە دەیانەوێت تۆمارى بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە، ئەوە جگە لە تۆمارکردنی لەدایکبووانى 2004 و 2005، پرۆسەکە لە نۆى تەممووز تاوەکو مانگى ئابى داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لە کەناری رووباری عز لە پارێزگای میسان، دوای ئەوەی رێژەی سوێریی ئاو بۆ 20 هێندە بەرزبووەوە، سێ تۆن ماسی لەنێوچوون، ئەمە جگە لە دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئاوی رووبارەکە.
تائێستا زۆربەی عێراقییەکان سەرقاڵن بە نرخی دینار بەرامبەر دۆلارەوە، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان نرخی حکومی و بازاڕەکاندا هەیە. حکومەت رێکاری تووندی گرتووەتەبەر بۆ رێگریکردن لە مامەڵەپێوەکردنی دۆلار لە بازاڕەکان و مامەڵەکردن بە دیناری عێراقییەوە
خۆپێشاندەرێک لە بەغدا: سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین لە بەرامبەر سووتاندنی قورئان هاتە دەنگ
دواى چەندین ساڵ، جووڵەى تاکسى رووبار لە رووبارى دیجلە لە بەغدا دەستپێدەکاتەوە بۆ گواستنەوەى هاووڵاتییان لە سەکۆى کازمیە بۆ سەکۆى موتەنەبی و بەپێچەوانەوە، بۆ کەمکردنەوەى جەنجاڵى شەقامەکانى بەغداى پایتەخت.
دیمەنێکی ناخهەژێن کە لە ڕێگەی مۆبایلەوە تۆمارکراوە و تێیدا دەردەکەوێت کەسێک پشیلەیەک بە ئەنقەست لە باڵەخانەیەکەوە فڕێدەداتە خوارەوە، تەواوی سۆشیاڵ میدیاکانی لە عێراق داگیر کردووە، خەڵکی گەڕەکەکەی بەغدا کە رووداوەکە لێی روویداوە، قسە بۆ رووداو دەکەن و دەڵێن بەم کارەی ئەم گەنجە کردوویەتی "حەپەساوین".
بەبەشداریی وەزیرانی گواستنەوەی حەوت وڵاتی ناوچەکە و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و بانکی نێودەوڵەتی، کۆنگرەی رێگەی پەرەپێدان لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو. رێگای پەرەپێدان بە 10 پارێزگادا تێدەپەڕێت؛ لە بەسڕەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە ئەوروپا بە رێگەی تورکیاوە. بەگوتەی حکومەتی عێراق، رێگاکە بە هەرێمی کوردستاندا تێناپەڕێت.
بەڕێوەبەرایەتیی تاوانى رێکخراوى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە چەند شارێکى جیاواز هەڵمەتێکى لە ژێر ناونیشانى"دینار پرسى نیشتمانە" کرد و بەڵێننامەى دەستنووس بە بازرگانان پڕکرایەوە بۆ ئەوەى تەنیا مامەڵە بە دینارى عێراقییەوە بکەن و هەر کەسێکیش سەرپێچى بکات چارەنووسى بەندکردن یان داخستنى پێشانگە و کۆمپانیاکەى دەبێت.