گوتەبێژی حکومەتی عێراق: بەهۆکاری تەکنیکی، هێڵی ئاسنینی پەرەپێدان بە هەرێمی کوردستاندا تێناپەڕێت

27-05-2023
ئەنمار غازی
کۆنگرەی رێگەی پەرەپێدان لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو
کۆنگرەی رێگەی پەرەپێدان لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو
نیشانەکردن هێڵی پەرەپێدان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

بەبەشداریی وەزیرانی گواستنەوەی حەوت وڵاتی ناوچەکە و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و بانکی نێودەوڵەتی، کۆنگرەی رێگەی پەرەپێدان لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو. رێگای پەرەپێدان بە 10 پارێزگادا تێدەپەڕێت؛ لە بەسڕەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە ئەوروپا بە رێگەی تورکیاوە. بەگوتەی حکومەتی عێراق، رێگاکە بە هەرێمی کوردستاندا تێناپەڕێت.
 
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێ "ئەگەر رێگاکە بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕێت؛ یەکەم، پێویستی بە دوو ساڵی زیاتر دەبێت لەگەڵ سەرووی دوو ملیار دۆلاری دیکە بۆ تەواوکردنی، هەروەها پێویستی بە دەیان گەورە پرد و تونێل هەیە بۆ تێپەڕبوون بە دۆڵ و نێو چیاکاندا، بۆیە بە هۆکاری تەکنیکی، هێڵەکە بە ناوچەی دەشتایی تێدەپەڕێت. کاتێک رێگەکە پەنابەخوا لە ساڵی 2028 تەواوبوو، ئەوکاتە بە دڵنیایەوە نیاز هەیە هێڵەکە درێژببێتەوە بۆ هەولێر و سلێمانی بە رێگەی وشکانی و هێڵی ئاسنینەوە، تاوەکو لە موسڵەوە بەیەکەوە گرێ بدرێن و کاڵا لە رێگەی پەرپێدانەوە بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە".
 
رێگەی پەرەپێدان، رۆژهەڵات بە رۆژئاوای جیهان دەبەستێتەوە، ساڵانە نزیکەی 4 ملیار دۆلار قازانجی دەبێت و 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت، بەپێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی حکومەت، تائێستا سیما و نەخشەی هێڵەکە، لای هێڵی ئاسنینی عێراق روون نییە.
 
یونس کەعبی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عێراق دەڵی "ئەم شادەمارە، لە یەک کاتدا شادەماری نێوخۆیی و نێودەوڵەتییە، هیچ کەسێک بەدەرناکرێت لە بەشداریکردنی ئەو پرۆژە زەبەلاحە، هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی عێراقە و دەروازەی بازرگانییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆیە گرنگە هەرێمی کوردستان لەو کەناڵە بەشداربێت، وردەکاری زۆر سەبارەت بە دیزایینەکەی هەیە بۆ بەستنەوەی بە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێڵی ئاسنینەوە، کە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەو کەناڵە سەرەکییە دەبەسترێتەوە".
 
 17 ملیار دۆلار تێچووی ئەو رێگا نوێیەیە کە کاڵا لە بەندەری فاوەوە بۆ تورکیا و بەپێچەوانەشەوە دەگوازێتەوە، لە ڕێگەی  وشکانی و شەمەندەفەری خێراوە، ئەمەش کاتری گەشتی کاڵاکان لە رێگەی دەریاوە لە 33 رۆژەوە بپۆ تەنیا 15 رۆژ کەمدەکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.