حکومەتی عێراق پارەی 370 پرۆژە رادەگرێت تاوەکو لایەنەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری نەهێنن

01-11-2023
ئەنمار غازی
پارەی 370 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە عێراق رادەگیرێت
پارەی 370 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە عێراق رادەگیرێت
نیشانەکردن عێراق پرۆژەی خزمەتگوزاری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەگەڵ دەستپێکردنی کێبڕکێی سیاسی و نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، حکومەتی عێراق پارەی 370 پڕۆژەی گرنگی ڕاگرت کە لە بودجەدا جێگیرکرابوون و تا دوای هەڵبژاردن ناچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
ئەو بڕیارەش بۆ ئەوەیە پرۆژەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لەلایەن هەندێک لایەنەوە بۆ بانگەشە بەکارنەهێندرێن بە گوتەی هەندێک پەرلەمانتاریش ئەو بڕیارە "لێکەوتەی نەرێنی ئابووری دەبێت."
 
حوسێن سەعبەری، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەرلەمان بە رووداوی گوت، "داوا لە حکومەت دەکەین پەلە بکات لە جێبەجێکردنی بودجە و رێنماییەکانی، چونکە راگرتنی ئەو پرۆژانە کێشەی ئابووری دروست دەکات. هەر ئێستا کێشەی دۆلارمان هەیە؛ وا خەریکە خەرجنەکردنی بودجەشی دێتە سەر. ئێستا لە شەقامی عێراقی زیاتر لە کێشەیەکمان هەیە، بە دۆخی هەڵاوساندا تێدەپەڕین."
 
پەرلەمانتاریكی دیکە دەڵێت، وەستاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی و بێ ئەوەی بودجە خەرجبکرێت، پێشێلکارییەکی یاساییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کێشەکە بابەتی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو سەرچاوەی بڕیارەکە نەبوونی نەختینەیە لە بانکەکاندا.
 
لەو بارەیەوە عامر عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمان دەڵێت، "ماوەی چەند مانگێکە حکومەت بودجەی خەرج نەکردووە، چونکە بودجە لە دەستی حکومەتدا نییە، بەڵکو پارەکە لەدەستی ئەمریکادایە و لەدەستی بانکی فیدڕاڵیدایە، کە پارەی نەختینە نانێرێت. حکومەت ناتوانێت دەنگ هەڵبڕێت، باشە بۆچی وادەی هەڵبژاردنتان لە کۆتایی ساڵی دارایی دیاریکرد؟ ئاخر رێگەی تێدەچێت وادەی هەڵبژاردن بخرێتە کۆتایی ساڵی داراییەوە؟"
 
ئێستا لە بەغدا هەندێک پرۆژە هەن لەبواری جێبەجێ کردندان و کارییان لەسەر دەکرێن، بەڵام ئەو پرۆژانە بە یاسای ئاسایشی خۆراک پارەیان بۆ دابین کراوە و پەیوەندییان بە بودجەی ئەم ساڵەوە نییە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.