لەدوای 42 ساڵ بۆ یەکەم جار مەترانی نوێی ئەرمەنەکانی عێراق هەڵبژێردرا

24-10-2023
ئەنمار غازی
ئوشکان کولکولیان، مەترانی نوێی ئەرمەنەکانی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق.
ئوشکان کولکولیان، مەترانی نوێی ئەرمەنەکانی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رێوڕەسمێکدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ئوشکان کولکولیان وەک مەترانی نوێی ئەرمەنەکانی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق دەستنیشانکرا. مەترانەکە لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەسەر شاشەی رووداو جەختی لە بەردەوامیی پابەندبوون بە بنەما و بەها رۆحییەکان و بانگەشەی ئاشتیی و تەبایی بۆ هەمووان کردەوە. 
 
ئوشکان کولکولیان، مەترانی نوێی ئەرمەنەکانی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق گوتی، "راستییەکەی من زۆر سوپاسگوزارم کە لە ئایاری ساڵی رابردوو وەک مەترانی نوێی ئەرمەنەکان لە عێراق دەستنشانکرام، دوای 42 ساڵ یەکەم جارە ئەو هەڵبژاردنە دەکرێت، ئەوەش لەبەر خراپیی رەوشی عێراق بەربژێری زۆرمان نەبووە، ئەو مەترانەی لەپێش منەوە بوو شانی دایە بەر بەرپرسیارێتی، ئێستاش لەو کاتەوەی دڵنیایی هەیە، گۆڕانکاری روویداوە و ئاشتی بەرقەرارە؛ هەلی ئەوە هەبوو هەڵبژاردن بکرێت، لە دەستووری ئێمەدا ئەوە هاتووە کە کەسی هەڵبژاردراو دەبێت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەدایکبووبێت و ئەندامی کەنیسەی پیرۆزی ئێچمیازین بێت و منیش هەردوو مەرجەکەم تێدابوو."
 
کریستییانەکان، لە رۆشنایی مەترانێکی نوێیاندا لە عێراق، بەدوای خۆگونجاندنن لەگەڵ پێشهاتەکان و بانگەشە بۆ ئاشتیی، ئارامیی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەکەن. 
 
کاربیت کاوستیان، سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی ناوەندی ئەرمەنەکانی ئۆرتۆدۆکس لە عێراق دەڵێت، "گۆڕانکاری زۆر گرنگە، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگە لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە. ئێمەش هەموو کار و چالاکییەکانمان بۆ پاراستنی پێکهاتەی ئەرمەنە لە عێراق لە رێگەی قوتابخانەکان و بابەتەکانی دیکەوە. پێمانوایە بە بوونی مەترانێکی گەنج، دید و بۆچوونی نوێ دێتە کایەوە. گۆڕانکارییەکان لیژنە لاوەکییەکانیش دەگرێتەوە. لیژنەی ناوەندیش هەر چوار ساڵ جارێک دەگۆڕدرێن و کەسانی نوێ لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دیاری دەکرێن. ئەم ساڵ هەڵبژاردن بۆ لیژنەی نوێ کراوە و پشت بەخوا لەگەڵ مەترانی نوێ لە خزمەتی ئەرمەنەکان دەبین لە سەرانسەری عێراقدا." 
 
مەترانە نوێیەکەی ئەرمەن لە بنەچەدا لوبنانییە و لە نێوان سێ بەربژێردا هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی "پەیامە نوێیەکەی لەپێناو پارێزگاریکردن لە پێکهاتەی ئەرمەنی لە عێراق تەواو بکات." 
 
چوار دەیەیە هەڵبژاردنی مەترانی نو‌ێ بۆ ئەرمەنەکانی عێراق نەکرابوو. کریستیانەکانیش ئەمە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینن. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.