رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی رەئس بیشەوە لە شاری فاو، کاروانی زیارەتکارانی پارێزگا جیاجیاکان بە گەورە و بچووکەوە کۆدەبنەوە بۆ زیندووکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن و بەپێ لە کەناری دەریای کەنداوەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون کە 600 کیلۆمەترە.
بورهان عدی، زیارەتکاری خەڵکی زوبێر دەڵێت، "لە قووڵایی و دوورترین شوێنی دەریاوە هاتووین و گەیشتووین، ئەم هەنگاوانە بەهیچ شێوەیەک ناگۆڕین، لەسەر هەمان رێچکەی باوکی عەبدوڵڵا حوسێن و ئەو پەیڕەوە دەڕۆین و هیچ کەسێک ناتوانێت پێمان بگۆڕێت".
باوکی حەبیب لەگەڵ هاوژینەکەی هەموو ساڵێک کەژاوەکەی لەسەر سنووری دەریا دادەنێت بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران، خواردن و خواردنەوەیان پێدەدەن هەر لە خۆرهەڵاتەوە تاوەکو خۆرئاوابوون.
جەعفەر ئەسەدی، خاوەن کەژاوە بە رووداوی گوت، "ئێمە لێرەین تاوەکو ئەوەی پێمان دەکرێت و خودا پێی داوین پێشکێشی بکەین؛ لە خۆراک و خواردنەوە و پشووی زیارەتکارانی باوکی عەبدوڵڵا حوسێن، ئێمە خزمەتکاری ئەوانین".
دایکی حەبیب، خاوەن کەژاوە باسی لەوە کرد، "ئەم نانە و خواردنی بەیانی و ئەوەی خوا پێیداوین پێشکێشیان دەکەین، تاوەکو عەسر دەمێنینەوە، بۆ عەسریش لەفەی کەباب، شەربەت و ماست دابەش دەکەین. ئەوەی پێشکێشی زیارەتکارانی دەکەین زۆر کەمە، هەرچیان پێشکێش بکەین هەر کەمە".
زیارەتکاران لەوێوە 600 کیلۆمەتر بەپێ دەبڕن بە هەڵگرتنی بەیداخ و دروشمی حوسێنییەوە، تاوەکو دەگەنە کەربەلا بۆ زیارەتی مەزارگەی ئیمام حوسێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ