وردەکاریی دەست بەسەردا گرتنی ئامێرێکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر لە بەغدا

17-07-2023
ئەنمار غازی
ئەو ئامێرەی دروستکردنی مادەی هۆشبەر کە لە بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە. وێنە: رووداو
ئەو ئامێرەی دروستکردنی مادەی هۆشبەر کە لە بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی کەرخی بەغدا. دەست بەسەر ئامێرێکی دروستکردنی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراقدا گیرا. سێ کەسیش کە پەیوەندییان بەم باندەوە هەبووە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستگیرکران.   
 
لیوا ئەحمەد زەرکانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر بە رووداوی گوت، "لە ئۆپەراسیۆنێکی بێ هاوتادا، ئەندامێکی ئەم باندە لە بەغدا و ئەندامێکی دیکەیان لە دیوانییە و سێیەمینیان لە سەماوە دەستگیرکران. پارچەیەکی ئامێرەکە لە بەغدا و ئەوی دیکەیان لە سەماوە دەستیان بەسەرداگیرا. بڕیارە بوێرە هاوبەشەکەی سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ بە لکاندنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری مادەی هۆشبەر بە بەغداوە، هۆکارێکی زۆر گەورەیە بۆ دروستکردنی هاوئاهەنگییەکی فراوان و ئاشکراکردنی باندەکان." 
 
دوو ملیۆن حەبی کیپتاگۆن کە 220 کیلۆگرام بوو، لەم ئۆپەراسیۆنەدا لەگەڵ سێ تۆمەتباردا گیران. ئەوە جگە لە خامەی دروستکردنی مادەی هۆشبەر کە بەنیازبوون لە رێگەی ئەم ئامێرانەوە بەرهەمی بهێنن. 
 
لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم بڕە حەبانەی کیپتاگۆن کە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیرا، بەرهەمی یەکەمی ئامێری ئەم کارگەیە بوو کە بەتەواوی دەستیان بەسەرداگیرا. لە راستیدا ئێمە سەرقاڵی جەنگێکی زۆر قورسین لە دژی باندەکان و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان. لێرەوە داوای هاوکاری هاووڵاتییانمان دەکەین بۆ ئەوەی دەستپێشخەربن بۆ ریشەکێشکردنی ئەم ئافاتە." 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر، لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا زیاتر لە 16 ملیۆن حەبی هۆشبەر بە قەبارەی دوو تۆن و نیو دەستیان بەسەردا گیراوە و 37 هەزار گومانلێکراویش دەستگیرکران کە 18 هەزاریان بەپێی یاساکانی مادەی هۆشبەر زیندانیکران. ئەمە جگە لە دەست بەسەردا گرتنی دوو هەزار پارچە چەک و نزیکەی سێ هەزار ئۆتۆمبێلی جیاواز. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.