گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: یەکەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا دەخەینەکار

13-02-2024
ئەنمار غازی
زیادبوونی کارەبای نیشتمانی لە عێراق
زیادبوونی کارەبای نیشتمانی لە عێراق
نیشانەکردن کارەبا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوچەی رەحمانییەی نێوەڕاستی بەغدای پایتەخت، دانیشتووانەکەی باسی باشبوونی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکەن بەراورد بە مانگەکانی رابردوود.
 
ئەبو قوسەی یەکێکە لە دانیشتووانی ئەو ناوچە هەژارنشینەی بەغدا و خوازیارە لە داهاتوودا دۆخی کارەبای نیشتمانی لە ئێستا باشتر بێت. 
 
ئەحمەد جبووری ناسراو بە ئەبو قوسەی، کە کاسبکاری خەڵکی رەحمانییە بە رووداوی گوت "کارەبای نیشتمانی دوو کاژێر هەبوو، دوو کاژێر دەبڕا، هەندێک کات چوار کاژێر هەبوو، دوو کاژێر دەبڕا، بەپێی کەشەکە بوو، لە وەرزی هاویندا بەرگەی بەرزی پلەی گەرما و بڕانی کارەبامان گرت و پشتمان بە موەلیدە بەست، ئێستا کارەبا بەردەوامە و شەوانە دەگاتە حەوت کاژێر، هەندێک کات دەبڕێت، یان کێشەیەک دروست دەبێت، لە لایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەباوە چاک دەکرێتەوە."
 
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا، چالاکییەکانی نۆیەم پێشانگەی نێودەوڵەتی وزەی عێراق بە بەشداریی 180 کۆمپانیای پسپۆری نێوخۆیی و جیهانی دەستیپێکرد، وەزارەتی کارەبا باس لەوە دەکات لە مانگەکانی داهاتوودا بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە ئاستێکی بەرز. 
 
ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێ "یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبامان دەکەوێتە کار و یەکەی دیکەش لەژێر نۆژەن و چاککردنەوەدان، وەک ئامادەکاریی بۆ وەرزی هاوین، قسەکە هەر تەنیا زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا نییە، بەڵکو بەهێزکردنی بەستنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نێوان پارێزگەکان و کەرتی دابەشکردنی کارەبایە، وەک وەزارەتی کارەبا پلانمان لە 1-5 ئامادەیە کە 27 هەزار مێگاوات کارەبایە بە بەرهەم، گواستنەوە و دابەشکردن".  
 
عێراق بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا پشت بە گازی ئێران دەبەستێت، لەکاتێکدا ئێستا رووبەڕووی کەمبوونەوەی دابینکردنی گاز بووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. 
 
کارەبای نیشتمانی لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە بەرەو باشبوون دەڕوات، بەڵام چاوەکان لەسەر رۆژانی داهاتوون لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی زستان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی

سوودانی: 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی موسڵ دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.