گەشتی فڕۆکەخانەکانی ئیمام خومەینی و میهرئابادی تاران بەیانیی ئەمڕۆ ئاسایی بوونەوە، بەڵام فڕۆکەخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران هیچ بڕیارێکیان لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکان دەرنەکردووە
رێکخراوێکی تایبەت بە مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 21-03-2023وە تاوەکو 21-03-2024، لانیکەم 39 کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 356 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون
وەزری سەرما لە ئیلام کۆتایی هاتووە. لەگەڵ هاتنە پێشەوەی گەرما، باڵاپۆشیش هێدی هێدی پاشەکشێ دەکات و گرێی لەچکەکان شل دەبنەوە. پۆلیسی پارێزگای ئیلام بەرلەوەی کار لە کار بترازێت ویستوویەتی دەستی خۆی پێشبخات و دەڵێت، ژنان دەبێت پابەندی باڵاپۆشی بن
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق وەک "هێرش بۆ سەر خاکی" ئێران و "هەڵەی" حکومەتی ئیسرائیل لە قەڵەم دا و گوتی، دەبێت ئیسرائیل "سزا بدرێت و سزاش دەدرێت."
هێزە ئەمنییەکانی ئێران رێگەیان نەدا ئاهەنگێکی نەورۆز لە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام بەڕێوە بچێت؛ لە شاری مەڵگشاییش بە مەرجی بەشدارینەکردنی ژنان رێگە درا ئاهەنگی نەورۆز سازبکرێت
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری مێران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، تەرزە و بارانی رۆژانی رابردوو زیانی زۆری بە کشتوکاڵی ئەو شارە گەیاندووە.
فریاکەوتنی خێرا پارێزگای سنە بڵاوی کردەوە، لە رووداوەکانی پەیوەندیدار بە نەورۆزدا کەسێک لەو پارێزگایە گیانی لەدەستداوە و 321 کەسیش بریندار بوون. رێژەی بریندارەکانی شەوی نەورۆزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار 61٪ زیادی کردووە.
ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان دۆخی دەریاچەی زرێبار بە خراپ ناودەبات و دەڵێت، رێکاری بەپەلەی پێویستە. زبڵ یەکێکە لە کێشەکانی زرێبار و ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە دوو رۆژ خەریکی لابردنی بوون.
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، 93%ی ئەو خانووانەی شاری خۆی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ئەو پارێزگایەوە رووخان یان زیانیان بەرکەوت، نۆژەن کراونەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، دروستکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی خانووەکانی ئەو ناوچەیە هێندە خێرا بووە کە بووەتە شتێکی نموونەیی
هەڵەبجە هێشتا رووداوێکی مێژوویی نییە، لە شوێنە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمساڵیش لە 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بە شێوازی جیاواز، یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز راگیرا.
لە چەند رۆژی رابردوودا 4 کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون. کۆڵبەرێکیش دوای چەند رۆژێک لە برینداربوونی گیانی لەدەستدا.
بریندارەکان زۆربەیان زیان بە چاو و دەستیان گەیشتووە
لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە سنووری مەریوان لە پارێزگای سنە، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون
سەرۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵیی پەرلەمانی ئێران: لە وڵاتانی عێراق، ئیمارات و قەتەر خەریکە بازاڕەکە بە تەواوەتی لە دەست دەدەین و خەڵکی دیکە جێگەمان دەگرنەوە، بۆ نموونە تورکیا و سعودیە.
لەو شارانەی پارێزگای ورمێ کە کورد و ئازەری تێکەڵن و ململانێ لەنێوان ئەو دوو نەتەوەیەدا هەیە، چوار بەربژێری کورد دەنگی پێویستیان بۆ بوونە پەرلەمانتار بەدەستهێنا؛ دوو کەس لە بازنەی هەڵبژاردنی شاری ورمێ، یەک کەس لە بازنەی هەڵبژاردنی ماکۆ و کەسێکیش لە بازنەی شنۆ و نەغەدە
هەڵبژاردنی خوولی 12ی پەرلەمانی ئێران نیوەشەوی رابردوو کۆتاییهات و لە بازنە جیاوازەکانی هەڵبژاردن وردە وردە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان بڵاودەکرێنەوە. بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، رێژەی بەشداری نزیکەی 41% بووە
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و گواستنەوەی ورمێ دەڵێت، لە 11 مانگی رابردوودا 4 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هاتووچۆیان کردووە.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە سنە دەڵێت، 650 خوێندکاری بیانی کە زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن لەو زانکۆیەدا دەخوێنن و ئاماژە بەوەش دەکات، پلانیان هەیە خوێندکار لە وڵاتی زیاترەوە وەربگرن.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلەی رێختەر شاری گیەڵانی لە پارێزگای کرماشان هەژاند. تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکان بڵاونەبوونەتەوە.
سکرتێری کۆمیسیونی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کەلوپەل و دراوی پارێزگای سنە رایگەیاند، ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کەلوپەل چالاکیی زیاتر لە 125 براند و مارکەی لە ئێراندا قەدەخە کردووە و هەروەها ستۆک فرۆشییەکانی شاری سنەش کۆدەکرێنەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان، کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سنە دەڵێت، کارەبای نزیکەی 100 گوندی ئەو پارێزگایە کە بەهۆی باران و رۆچوونی زەوییەوە بڕاوە، سێ رۆژی دیکە چاک دەکرێتەوە.
دوو کەس لە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لەبەر ئەوەی لە ئاهەنگگێڕانی دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەکانی جامی ئاسیادا بەشدارییان کردبوو، لە رۆژانی رابردوودا دەستگیرکراون. ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، لانیکەم 10 مێرمنداڵ لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کراون.
عەباس گەوهەرسوودی، ناوسراو بە عەباس خەتات، هونەرمەندی ناوداری بواری شانۆی خەڵکی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کرماشان دەڵێت، نەخۆشیی شێرپەنجە لەو پارێزگایەدا لە زیادبووندایە و ساڵانە بەشێوەی تێکڕا 3 هەزار کەس تووشی جۆرە جیاوازەکانی دەبن.
دوایین کەسیان دوو شەو لەمەوبەر گوللـەی تاپڕی هێزی پاسەوانیی سنوور بەر چاوی کەوتووە و دەبێت چاوی دەربهێنن.
بەفر هۆکارێک بۆ کەیفخۆشی. ئەم رۆژانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەیفی زۆر کەس بە بارینی بەفر ساز بووە. خەڵکی لێکدی کۆکردووەتەوە؛ لە شاری ئێوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، تاوەکو شاری ئیلام و بۆ کرماشان، لە زۆر شوێنی دیکەش لەم سەرمایەدا هەڵپەڕکێ گەرمە.
وەزیری کولتوور و رێنوێنی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، نزیکەی 6 ملیۆن کەس بۆ عومرە ناویان تۆمارکردووە، بەڵام هەندێک کێشە سەریان هەڵداوە کە وەزیری دەرەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنیاندایە.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسیی کرماشان و ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشبینی دەکەن لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما ئەو دوو پارێزگایە بگرێتەوە
کۆڵبەرێکی دیکەش لە ناوچەی نەوسوود بریندار بووە
کۆمەڵێک لە کاسبکارانی بازاڕی جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان چوونە بەردەم قایمقامییەتی ئەو شارە و دەڵێن، کەلوپەلەکانیان لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ساسان چەمەن ئارا، هونەرمەند و چالاکڤانی مەدەنیی خەڵکی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرایەوە و بردرایە شوێنێکی نادیار.
نزیکەی 35 رۆژە دوو گەنجی خەڵکی شاری پاوە، سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتی کۆچکردنیان بۆ بەریتانیا لە دەریای مانشدا بێسەرشوێن بوون و چارەنووسیان دیار نییە، باوکی ئەو دوو گەنجە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکانیان هاوکاریان بن.
بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادی پارێزگاکانی ورمێ و لوڕستان، لە نۆ مانگدا لە ورمێ 653 کەس و لە لوڕستان 379 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راپۆرتی پزیشکیی دادی پارێزگای ورمێ، لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزی ساڵی 2023دا 653 کەس لەو پارێزگایە لە رووداوەکانی هاتووچۆودا گیانیان لەدەستداوە.
با و بارینی بەفر لە رۆژهەڵاتی کوردستان کارەبای هەندێ ناوچەیان بڕیوە. بەفر رێگەی هاتووچۆی دەیان گوندی گرتووە و قوتابخانەی هەندێ شوێنش بەشێوەیەکی کاتی داخراون.
قایمقامی شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، تیمێکی 25 کەسیان بۆ ناوچەی رندۆڵە ناردووە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سێ شاخەوانەکە بەردەوامن.
بارینی بەفر رێگەی دەیان گوندی رۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە. ئەمڕۆ یەکشەممەش لە هەندێک شوێن دەوامی قوتابخانە بە هەمان هۆکار راگیرا
بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرماوە، ئەمڕۆ شەممە لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی سنە، ورمێ و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ قوتابییان کرایە پشوو.
شۆڕش ئەبوبەکری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و چالاکڤانی بواری سڤیلی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. پێش دەستگیرکردنی گلەیی کردبوو کە رێگریی لە کار و چالاکییەکانی دەکرێت.
پارێزگاکانی سنە و ورمێ بەپێی پێوانە ئابوورییەکان لە ریزی پارێزگا هەژارەکانن، بەڵام ئەوان لەسەر کانی زێڕ خەوتوون. بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، 50%ی زێڕی ئێران لە سنە و 35%یشی لە پارێزگای ورمێ بەرهەم دێت. بەپێی راپۆرتی دامەزراوەی پەرەپێدانی کانگا و پیشەسازییەکانی ئێران، ساڵانە لەو وڵاتەدا 9 تۆن و 800 کیلۆ زێڕ بەرهەم دێت
دەستەی چاودێرەکان لەسەر ئاستی پارێزگەکانی ئێران، ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان بۆ بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمانی ئێران راگەیاند، کە ژمارەیەکی کەموێنە شیاوبوونیان بۆ هەڵبژاردن رەتکراوەتەوە و، ژمارەیەکی کەموێنەش رێگەیان پێدراوە خۆیان بەربژێر.
لە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ، سێ کەس بەهۆی خواردنەوەی مادە کحولییەکان گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش ژەهراوی بوون. پەیوەست بەو رووداوە، چوار کەس دەستبەسەر کراون
کەمترین رێژەی بێکاری، ریکۆردی 19 ساڵی رابردووی شکاندووە، بەڵام ئەمە تەنیا دیوی بەرچاوی ئەو دیاردەیەیە. بەپێی راپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێکاری لە وەرزی پاییزدا 7.6% بووە، کە بەراورد بە پاییزی ساڵی پار 0.6% کەم بووەتەوە؛ لە ساڵی 2005ـەوە ئەوە یەکەمجارە ژمارەی بێکارەکان هێندە کەم بووەتەوە
هاووڵاتییان لە ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی بەفربارین لە شارەکانی سعودیە و باکووری کوردستان بڵاودەکەنەوە و پرسیاری ئەوە دەکەن، بۆچی لە وڵاتە دراوسێکانی ئێراندا بە رێژەیەکی زۆر بەفر باریوە، بەڵام لە ئێراندا بەو رێژەیە نەباریوە
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای سنە، 34 هەزار کەس لەو پارێزگایە کە تەمەنیان لەنێوان 10 تاوەکو 49 ساڵ دایە، نەخوێندەوارن و توانای خوێندنەوە و نووسینیان نییە.
رێبەری ئێران، ئاگادارە لەوەی رەوایەتیی حکومەتەکەی پەیوەندیی زۆری بە هەڵبژاردنەکانی دوو مانگی داهاتووەوە هەیە. هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری کە هەریەکیان گرنگیی تایبەت بە خۆی هەیە، سەرەڕای ئەوەش، لەوە دەچێت ساردوسڕ بەڕێوەبچن.
نوێنەری شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لەنێوان شارەکانی خۆی و شاری وانی باکووری کوردستان ناوچەیەکی بازرگانیی ئازاد دەکرێتەوە.
کارگەی چیمەنتۆی ئیلام، سەرچاوەیەکی پیسکردنی ژینگەیە؛ رۆژانە بڕێکی زۆر دووکەڵ و مادەی دیکەی پیسکەری هەوا و ژینگە بە ئاسمانی ئەم پارێزگایەدا بڵاودەکاتەوە، بۆیە هەندێک کەس لە ئیلام پێی دەڵێن "کارخانەی تەپوتۆز."
دوو کەسی بیرهەڵکەن لەنێو بیرێک لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا. ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی ئەفغانستانن و هۆکاری مەرگیشیان روون نییە
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە ئێران کردووە، رێگە بە خێزانی ژینا ئەمینی بدرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ سەردانی فەرەنسا بکەن. باوکی ژینا ئەمینی دەڵێت، "وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رێگە نادات گەشت بکەین."
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیی تاران رێگەیان نەدا خێزانی ژینا ئەمینی گەشت بکەن، کە دەیانویست سەردانی فەرەنسا بکەن بۆ ئەوەی خەڵاتی ساخارۆف وەربگرن.
کەمیی مریشک لە بازاڕەکانی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی بۆ خەڵک دروستکردووە. بەشێک لە بەرپرسان دەڵێن، مریشک لەو پارێزگایەدا زیاترە لە پێویستیی خەڵک، بەڵام بەهۆی ئەوەی مریشکی ئیلام هەرزانە و بۆ پارێزگاکانی دیکە دەنێردرێت، کێشەکە دروستبووە.
دوو مامۆستای ئایینی لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو مامۆستایە بڕیاری دادوەریان پێ نەبووە، هەوڵی کەسوکاریشیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان ئەنجامی نەبووە
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە گشتی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، نرخی گازی ماڵانیش زیادیکردووە، ئێستا نرخی هەر بوتڵێک بەراورد بە رابردوو نزیکەی 10 هێندە هەڵکشاوە.
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، تاوەکو 45 رۆژی دیکە نۆژەنکردنەوەی خانووە رووخاو و زیان بەرکەوتووەکانی پارێزگاکەی تەواو دەبێت. ساڵی رابردوو بوومەلەرزە لە باکووری پارێزگای ورمێ زیانی بە 30 هەزار خانوو گەیاند.
کۆگەیەکی کۆن لە گوندی سێپتوون لە ناوچەی مووسیان سەر بە شاری دێلرانە لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە بە قوتابخانە و پۆلی خوێندن، لەنێو ئەو کۆگەیەدا کارەبا، ئامێری گۆڕینی هەوا و کەلوپەلە سەرەتاییەکانی خوێندنی تێدا نییە.
رووبەری دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر نییە، بەڵام ئەوەش بە خێرایی خەریکە لەنێودەچێت و ئەگەر هەوڵی چالاکڤانانی ژینگە نەبێت کارەساتی ژینگەیی روودەدات.
جێگری پارێزگاری سنە دەڵێت، دەروازەی سنووری مڵەخورد لە سنووری شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ خەڵک بڕەخسێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کولتوور و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئامادەن لە بواری گەشتیاری، پیشە دەستییەکان و کولتووردا پەرە بە هاوئاهەنگییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەن.
دوای زیاتر لە 50 رۆژ لە کرانەوەی قوتابخانەکان، هێشتا هەندێک لە گوندەکانی سەر بە سەقز و هەندێک لە پۆلەکانی خوێندنی نێو شاری سەقز لە پارێزگای سنە مامۆستایان نییە. بەرپرسی پەروەردەی سەقز ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ناکۆکییەکانی ئەنجوومەنی شاری کرماشان دیسان قووڵبوونەتەوە. سێ مانگە ئەنجوومەنەکە نەیتوانیوە کۆببێتەوە و بەسەر دوو لایەنی کەمینە و زۆرینەدا دابەش بووە، کەمینە بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا ناکات بۆئەوەی رەوایەتی بە کۆبوونەوەکە نەدرێت و بەمجۆرە کاروباری ئەنجوومەن پەکیکەوتووە.
وەزیری کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی ئێران رەخنەی لە شێوازی پێدانی مۆڵەت بە وەبەرهێنەران لە پارێزگای کرماشاندا گرت و گوتی، بە جۆرێکە وەبەرهێنەران دووردەخاتەوە.
ئارمیتا گەراوەند، قوتابیی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای 28 رۆژ بێهۆشی، بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. ئارمیتا لە کاتی چوون بۆ قوتابخانە لە میترۆی تاران باری تەندروستی تێکچووبوو.
سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ پێشبینی دەکات، ئەمساڵ لەو پارێزگایەدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن سێو بەرهەم بێت، کە نزیکەی نیوەی هەناردە دەکرێت.
پۆلیسی پارێزگای ئەلبۆرز لە ئێران رایگەیاند، داریوش مێهرجویی، دەرهێنەر و نووسەر لەگەڵ وەحیدە محەممەدی فەری هاوژینیدا لەنێو ماڵەکەیاندا بە چەقۆ کوژراون؛ بەڵام هێشتا هۆکاری کوژرانیان دیار نییە و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن
نرخی خانووبەرە لە ئێران رووی لە دابەزینە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕ ساردوسڕە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە خەڵک بە کەمی توانی کڕینی خانوویان هەیە، ئەوەش وایکردووە باڵانسی نێوان خستنەڕوو و کڕینی خانووبەرە تێکبچێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە تاران زیاتر لە 10 هەزار کەس ناویان بۆ کڕینی خانووی 25 مەتری هەیە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە دەڵێت، ئەو کەسانەی هاووڵاتییەکی خەڵکی "یەکێک لە وڵاتانی دراوسێیان ئازار دابوو" دەستبەسەرکراون. ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا ڤیدیۆی ئازاردانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای نەورۆزەوە تاوەکو 21ی ئەیلوول، واتە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو پارێزگایە روویانداوە و بەهۆیەوە 373 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کەشناسیی ئێران هۆشداری دەدات کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە و داوا لە گەشتیاران و خەڵک دەکات لە لێواری چەم و رووبارەکان دووربکەونەوە. کەشناسیی پارێزگای کرماشانیش رایگەیاندووە، پاییزی ئەمساڵ ئەگەر هەیە بارانی زۆر ببارێت، بەڵام قەرەبووی وشکەساڵی ناکاتەوە.
هێزی پاراستنی سنووری ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەی لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەرێک گولـلەی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرهەمهێنانی گەنمی ئێران دەڵێت، حکومەت بەڵێنەکەی بۆ پێدانی پارەی گەنمی جووتیاران جێبەجێ نەکردووە.
قایمقامی شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، گوندی سۆرک لەو پارێزگایە بەهۆی ئەو لافاوەی هەفتەی رابردوو دروستبوو، چیدیکە بۆ ژیان ناشێت
بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، بەپێی لێکدانەوەکانیان، دوایین مانگی هاوین پلەکانی گەرما پلەیەک تاوەکو پلە و نیوێک گەرمتر لە ئاستی نۆرماڵ دەبێت و گەرما لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەشەوە، زیاتر دەبێت.
وەرزی بنێشتگرتنە و رێکخراوی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیلام، حەوت ساڵ بوو بنێشتگرتنی لە دارەبەنەکان قەدەخە کردبوو، ئەگەرچی هەر لێیان دەگیرا. ئێستا ئیبراهیم پیرزادیان، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیلام دەڵێت، "ئەمساڵ بارانی باش باری؛ بۆیە بۆ بنێشتگرتن مۆڵەت بە 122 دامەزراوە درا و راهێنانیان پێکرا."
بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، ئەمساڵ دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو پارێزگایە 139 جار ئاگریان گرتووە، بەو هۆیەوە دوو هەزار و 240 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەیانەوێت گەمارۆی سەر بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران درێژ بکەنەوە. وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن، ئێران بە فرۆشتنی درۆن بە رووسیا، بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیادا، رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل کردووە. تۆمەتێک کە ئێران رەتیدەکاتەوە.
دارستانەکانی ناوچەی ئارمردە لە بانە دەسووتێن و هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. لەلایەکی دیکەوە دارستانەکانی شیوەلێ بەیانیی کوژێنرایەوە. ئاگرێک دوو رۆژ بوو بست بە بستی ئەو دارستانەی دەسووتاند، دوای سووتانی رووبەرێکی زۆر، بە هەوڵی ئەندامانی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی پاژینی بانە و خەڵکی خۆبەخش کوژێنرایەوە.
سەرۆکی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 626 هەزار تۆن گەنمیان لە جووتیارانی پارێزگاکەیان کڕیوە و بەم هۆیەوە 9 تریلیۆن تمەن، (نزیکەی 187 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار)، قەرزداری جووتیارانن.
بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە شاری ئیسفەهانی ئێران، هاووڵاتییەک و دوو پۆلیس کوژران، تەقەکەرەکەش لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا.
رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران لە ناوچەیەکی شاخاویی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کانێکی یۆرانیۆم لێدەدات.
گوتەبێژی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، حکومەت بەشی زۆری پارەی گەنمی جووتیارانی نەداوە، ئەوە لە کاتێکدایە بەشێکیان قەرزداری بانکەکانن. پەرلەمانتارێکی کرماشانیش دەڵێت، تەنیا 10٪ـی پارەی گەنمی جووتیارانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان دراوە.
رۆژی یەکشەممە هێزی پاسەوانیی سنووری ئێران لە ناوچەی نەوسو تەقەی لە 7 کۆڵبەر کرد. هەندێک سەریان بریندار بووە و هەندێکی دیکە دەست و قاچیان. بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەو رووداوەدا کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستداوە.
تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە. ئەو شەوی پێشتر لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەر تەقەیان لێکرابوو و لە ئەنجامدا حەوت کۆڵبەر بریندار ببوون
دوایین جار کە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نرخی بەنزین گرانکرا، ساڵی 2019 بوو کە ناڕەزایەتییەکی گەورەی لێکەوتەوە. ترس لە ناڕەزایەتیی دیکە، وایکردووە، هەر کاتێک باسی گرانبوونی بەنزین بکرێت، حکومەت بە تووندی رەتی بکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کرماشان دەڵێت، دانیشتووانی زیاتر لە 860 گوندی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، "ئەو بڕە ئاوەی بۆ دەریاچەی ورمێ بەردەردرێتەوە و ئەو بڕی باران و بەفرەی ساڵانە دەبارێت، ناتوانن دەریاچەی ورمێ ببووژێننەوە". ئاماژە بەوەش دەکات، ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ هاوکاریی جووتیارانی پێویستە و دەبێت بەکارهێنانی ئاو کەم بکرێتەوە.
بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، ئێران و عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی بەبیابانبوون و خۆڵبارین واژۆ کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەکی دارچاندن جێبەجێ دەکرێت کە پارێزگای ئیلام شوێنی تاقیکردنەوەی دەبێت.
جاسم محەممەدی، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی ئیلام، ئەمڕۆ شەممە، 5-8-2023 گوتی، لە سێ رۆژی رابردوودا لە شاری دێلران 133 کەس، مێران 124 کەس، مەڵگشای 18 کەس، بەدرە 8 کەس، ئاودانان 2 کەس، لە سەراوڵە، چەوار و ئیلامیش 5 کەس گەرما بردوونی.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە تۆمەتبارە بە کوشتنی چوار کەس، تۆمەتبارەکە تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە، ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە کوژراوە.
بەڕێوەبەی گومرکی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە چوار مانگی رابردوودا بایی 935 ملیۆن و 575 هەزار دۆلار کاڵا لە دەروازەکانی ئەو پارێزگایە هەناردە کراوە، دەشڵێت لەنێو هەموو گومرگەکانی ئێران، زۆرترین هەناردەیان هەبووە.
دادپزیشکی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، ئەم بەهارە 8 کەس لەو پارێزگایەدا لە کاتی مەلەکردندا خنکاون؛ هۆکارەکەشی ئەوە بووە مەلەیان نەزانیوە.
بەرپرسێکی تەندروستیی شاری دێلران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، 50 کەس بەهۆی گەرماوە نەخۆش کەوتوون و سەردانی نەخۆشخانەی سەرەکی ئەو شارەیان کردووە. بەپێی راپۆرتی کەشناسی، رۆژی رابردوو پلەی گەرما لە دێلران 51 پلەی سیلیزی بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران هۆشداری لە کاریگەرییەکانی پلەی گەرمای بەرز لەسەر تەندروستیی هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هاووڵاتییانی ئێران دەدات و دەڵێت، باشتر وایە لە کاژێر 10ی بەیانی تاوەکو 4ی دوانیوەڕۆ لە ماڵ نەچنە دەرەوە.
پڕۆژەیاسای باڵاپۆشی ئێستا لە گۆڕەپانی پەرلەمانی ئێراندایە؛ لیژنەی یاسایی و دادوەریی پەرلەمان پەسندی کردووە و ناردوویەتییە پەرلەمان؛ پڕۆژەیاساکە سنوورداریێتی زۆر بۆ ژنان دروست دەکات.
لە بازاڕی عەلوەی تاران هەرکەس هەرچەند لە توانایدا بێت مریشک دەکڕێت، چونکە لەو بازاڕەدا کیلۆیەکی بە 75 هەزار تمەنە (زیاتر لە یەک دۆلار و نیو) کە ئەمە نرخی دیاریکراوی حکومییە، لەکاتێکدا لە بازاڕەکانی دیکە نرخی کیلۆیەکی بە زیاتر لە 100 هەزار تمەنە (نزیکەی سێ دۆلار).
بەڕێوەبەری دانەوێڵە و خزمەتگوزاریی بازرگانیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، تاوەکو ئێستا تەنیا 24٪ی پارەی گەنمی جووتیاران دراوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، لە هاوینی ئەمساڵدا 54 هاونیشتمانیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، هەروەها 11 هاونیشتمانی بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست و قاچاخیکردن بە مادەی هۆشبەر" لەسێدارە دراون.
بەپێی لێکۆڵینەوەی زانکۆیەکی ئێران، مەترسیی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ تاوەکو پاییز، لە ئارادایە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە زانکۆی شەریفی تاران کردوویەتی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بۆ کەمترین ئاست لە 60 ساڵی رابردوو دابەزیوە و بەراورد بە پار، نیوە زیاتری رووبەری دەریاچەکە وشکبووە.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە ساڵی رابردووی هەتاوییدا واتە 21-3-2022 تاوەکو 21-3-2023 زیاتر لە 11 هەزار و 100 کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن لەو پارێزگایەدا دەستگیرکردووە و ئەوەش 19٪ زیاتر لە ساڵی پێشتر بووە.
گەڕانەوەی پۆلیس بۆ شەقامەکان بەهۆی لێکەوتە و کاردانەوەی کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسییەکانییەوە، وادیارە ناکۆکی لەنێوان دامودەزگا جیاوازەکاندا دروستکردووە و ئامادەنین بەرپرسیاریەتییەکەی بکەوێتە ئەستۆیان.
سێ هاونیشتمانی لە شاری کرماشان تۆمارێکی ڤیدیۆیی خۆیان لە ناوچەی تاقوەسان بڵاوکردووەتەوە و یەکێکیان دەڵێت، رۆژی 16-07-2023 ویستوویانە بچنە نێو تاقوەسان، بەڵام ئەو کەسەی بلیتی چوونە ژوورەوەی فرۆشتووە، گوتوویەتی ئەو پیاو و ژنانەی جلوبەرگی کوردییان لەبەردا بێت، چوونە ژوورەوەیان قەدەخەیە.
بەهۆی بارانی بەلێزمە لە بەشێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لافاو دروستبوو و هاونیشتمانییەک لە ناوچەی فەیروەرەق سەر بە شاری خۆی گیانی لەدەستدا؛ لافاو زیانی بە کشتوکاڵ، باخ و مەڕوماڵاتی هاونیشتمانییانیش گەیاند.
بەرپرسی حەج و زیارەتی پارێزگای سنە دەڵێت، شەشەمین حاجی خەڵکی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە کۆچی دواییکرد.
بەیانیی ئەمڕۆ دەیان کەس لە کرێکارانی پترۆکیمیایی دێلران، لە دژی داخستنی کارگەکە، لەبەردەم قایمقامیەتی ئەو شارەدا کۆبوونەوە. کرێکاران داوایان کرد پترۆکیمیایی دێلران دانەخرێت و دەڵێن، ئەگەر دابخرێت، سەرەتای کارەساتێکی گەورەیە، داوایانکرد دیسان چالاک بکرێتەوە و بەرپرسان بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکەن.
ژمارەیەکی دیاریکراو و روون نییە بۆ ئەوەی چەند خانووی چۆڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن، بەرپرسان باس لە دوو تاوەکو سێ ملیۆن دەکەن.
لە راپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری ئێراندا پارێزگای کرماشان ریکۆردی زیاترین ژمارەی بێکاریی تۆمار نەکردووەتەوە؛ رێژەی بێکاریی کرماشان بەراورد بە بەهاری پار زیاتر لە 5%یش دابەزیوە، کە بەهاری ساڵی پار رێژەی بێکاری لە کرماشان 15.4% بوو
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەسپی کورد، کە لە یاریگەی شۆڕشی کرماشان لە دوو رۆژی رابردوودا بەڕێوەچوو، 100 ئەسپی کورد پێشان دران. بەپێی ئامارەکان؛ نزیکەی 10 هەزار ئەسپی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە.
عەلی رەزا بەیرانوەند، گۆڵچی یانەی پرسپۆلیس، دوای ئەوەی داواکارییەکانی لەو یانەیەدا جێبەجێ نەبوو، بڕیاریدا یەکلایەنە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بەو بڕیارەیشی تۆپی پێی ئێرانی هەژاند
رەخنەکان لە حکومەتی ئیبراهیم رەئیسی لە بابەتە ئابوورییەکاندا زیادی کردووە. رەخنەگران حکومەت تۆمەتبار دەکەن بەوەی توانای چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی نییە و بە گوتاردەرمانی، دەیەوێ چارەسەریان بکات.
بەرپرسێکی باڵای مانگی سووری ئێران دەڵێت، 60 حاجیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سعودیە نەخۆش کەوتوون و لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون. ئاماژە بەوەش دەکات، چاوەڕوان دەکرا ژمارەی حاجییە نەخۆشەکان بەهۆی گەرماوە زیاتر بێت
بەپێی راپۆرتێکی فەرمیی نوێ، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرگرتنی باجدا نادادپەروەریی زۆر هەیە. رێکخراوی کاروباری باج بڵاوی کردووەتەوە، نیوەی دووکانداران باج نادەن، زێڕنگەران باجێکی زۆر زۆر کەم دەدەن، کەچی فەرمانبەران پێش وەرگرتنی مووچە، باجیان لێ وەردەگیرێت.
سەرۆکی رێکخراوی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێران دەڵێت: ناوچەی زاگرۆس یەک جۆر داری تێدا ماوە و لەبەر چەند هۆکارێک، ئەم دارستانە خەریکە وەردە وردە دەبێتە لەوەڕگە، ئەمەش زیانی زۆری بە خەڵکی ناوچەکە گەیاندووە و بووەتە هۆی کۆچی دانیشتووانەکەی.
بە تەمەنترین حاجیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە خەڵکی شاری بانە بوو، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و لە تەمەنی 111 ساڵیدا، کۆچی دواییکرد.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچەی کۆساڵان لە پارێزگای سنە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "شەڕ رێگەچارەی راستەقینەی کێشەکان" نییە.
کوللە دار و دیواری داپۆشیوە و ئارامیی لە خەڵکی گوندی لارانی خواروو هەڵگرتووە، کە سەر بە شاری پاوەیە. باخ و دەشتودەر پڕ لە کوللەیە، مەترسیی بۆسەر باخ و کشتوکاڵ دروستکردووە و لەنێو گوندیش هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات
زەبیحوڵڵا کازمی، قایمقامی شاری خۆی گوتی، لە کاتی روودانی بوومەلەرزەکەدا خەڵک رایکردووەتە دەرەوە و لەو کاتەشدا 30 کەس بریندار بوون.
سوپای پاسداران دەڵێت، چەکدارێکیان کە خەڵکی ناوچەکەیە لە پارێزگای سنە کوژراوە، ئەوەش لە میانی ئەو شەڕەی چەند رۆژێکە لەنێوان باڵی چەکداریی پژاک و سوپای پاسداران بەردەوامە.
فەرماندەی سوپای پاسداران لە باکووری رۆژئاوای ئێران دەڵێت، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی ''دژبەرانی شۆڕش'' لە ناوچەی کۆساڵان سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە ئەنجامداوە. سوپای پاسداران رەتی دەکاتەوە، پاسدارێک لە کۆساڵان کوژرابێت
ئیسماعیل سوڵتانیان، ئەکتەر، نووسەر و دەرهێنەری خەڵکی کرماشان، شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشی و راوەستانی دڵەوە، لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، پاسدارێک لە شەڕێکدا لە شاری شاباد کوژراوە و دوو پاسداری دیکەش بریندار بوون.
فەرماندی هێزی پاسەوانی سنووری ئێران دەڵێت، "دوژمنان هەموو هەوڵی خۆیان خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئاسایش لە سنوورەکان نەمێنێت" و، بۆ ئەو مەبەستەش چەک هاوردە دەکەن.
بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، زیاتر لە 20٪ی پۆلەکانی خوێندنی ئەم پارێزگایە کۆن و بێکەڵکن و پێویستە بڕووخێنرێن، یان نۆژەن بکرێنەوە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا ژمارەیەک ژن و کچ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی کەسوکاریان کوژراون، یەکێک لەوانە رۆژین عەزیمی-ی 17 ساڵانە کە لە دیواندەرە براکەی بە کوتەک کوشتوویەتی. بەپێی رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 14 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
کەشناسیی پارێزگای ورمێ دەڵێت، 56٪ـی رووبەری ئەو پارێزگایە رووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە و تەنیا 12٪ـی لە دۆخی ئاساییدایە. پێشبینیش دەکات هاوینی ئەمساڵ گەرمتر بێت.
خانووی کۆن و بێ کەڵک، کۆڵانی تەنگەبەر، کەمیی خزمەتگوزاری، ئەم جۆرە خانووانە لە کرماشان دیاردەیەکی بەربڵاون.
لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سنە سێ هاونیشتمانییان دەستبەسەر کردووە، بەمەش ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، گەیشتووەتە 54 هاونیشتمانی.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان، لە 10 ساڵی رابردوودا 16 هەزار هێکتار دارستانی پارێزگاکە سووتاون و لەنێوچوون.
کەمال لوتفی، باوکی یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دەستبەسەرکرانی، نزیکەی دوو هەفتەیە لە زیندانی شاری کامێرانی سەر بە پارێزگای سنە، مانی لە خواردن گرتووە.
بارینی تەرزە لە هەندێ ناوچەی سەر بە شارەکانی خۆی و سەردەشت لە پارێزگای ورمێ زیانی بە باخ و کشتوکاڵ گەیاند؛ لە خوراسانی باکووریش، کە پارێزگایەکی ئێرانە و زۆربەی دانیشتووانەکەی کوردن، چوار کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا.
دەیان خێزانی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران داوا لە لە چالاکڤانان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دەکەن، هەوڵبدەن سزای لەسێدارەدانی خۆپێشاندەران هەڵبووەشێنرێتەوە.
ئێران، دروستکردنی بنکەیەکی ئەتۆمی دیکە لە پارێزگای ئیسفەهان رەتدەکاتەوە و ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەو بارەوە تۆمەتبار دەکات، رەتکردنەوەکە لە کاتێکدایە، بەپێی وێنەکانی سەتەلایت و زانیارییە هەواڵگرییە دزەپێکراوەکان، ئێران لە نەتەنز وێستگەیەکی ئەتۆمی بە قوڵایی 100 مەتر لە ژێر زەوی دروستکردووە کە زۆر قوڵترە لە وێستگەکانی دیکەی.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای سنە دەڵێت، ئەمساڵ بەنداوەکانی سنووری پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بوون و هۆکاری ئەوەشی بۆ بارینی بەفر و بارانی زۆر گەڕاندەوە.