ناوچەی ئازادیی پیشەسازی و بازرگانی لە بانە و مەریوان کرایەوە

05-11-2023
فواد حەقیقی
ناوچە ئازادەکانی بانە و مەریوان
ناوچە ئازادەکانی بانە و مەریوان
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پاش هاتنی بەڕێوەبەری ناوچە ئازادەکانی ئێران بۆ پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، چاوەڕوانییەکان بۆ کردنەوەی ناوچەی ئازادیی پیشەسازی و بازرگانیی بانە و مەریوان کۆتاییهات و دەستپێکردنی چالاکی لەو ناوچە ئازادانە راگەیاند.
 
ئەو ناوچە ئازادانەی کراونەتەوە دەکەونە سنووری دەروازە سنوورییەکانی باشماخ لە مەریوان و سەیرانبەن لە بانە. حوجەتوڵڵا عەبدولمەلەکی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەڵێت، "ئێمە بەرنامەمان داناوە، ناوچە ئازادەکانی بانە و مەریوان باشترین ناوچەی ئازاد بێت و دەستبکات بە کارکردن، تەنیا ناوچەیەکی دیکەی ئازاد دەمێنێت لێرە ئینشاڵڵا لە داهاتوو ئەوەش دەکەینەوە، ئێرە شار و ناوچەی خۆمانە کارە بنەڕەتییەکان دەکەین." 
 
ناوچەی ئازادیی بازرگانیی و پیشەسازیی هەندێک تایبەتمەندییان هەیە، وەکو یاساکانی گومرگ و باجیان بە تەواوی لەسەر جێبەجێ ناکرێت، هەروەها بۆ هێنانی ماددەی خاو بۆ ئەو ناوچەیە و بەرهەمهێنانیش تێیدا، رێوشوێنی تایبەت پەیڕەو دەکرێت.
 
ئامانج لە کردنەوەی ناوچەی ئازاد ئەوەیە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر ببێت، بەرهەمهێنانی تێدا بکرێت، هەلی کار بڕەخسێت، تەکنۆلۆژیای بۆ رابکێشرێت، هەناردە هەبێت. پارێزگای سنە پارێزگایەکی گەشەسەندوو نییە؛ بۆیە خەڵک، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان، هەر چاویان لە سنوورە، بەڵکوو هەلێکیان بۆ بڕەخسێت.
 
شیوا قاسمی پوور، نوێنەری مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلەمانی ئێران لەو بارەیەوە گوتی، "لەم کات و ساتەدا هەردەم کێشە و گرفتیان بەردەوام زۆرە، بێکاری بەڕاستی لە کوردستاندا نمرەی باڵای هەیە، لەوێ کۆڵبەری و کێشەی بژێوی زۆر هەیە، ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ ناوچەکە." 
 
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادە بازرگانی و پیشەسازییەکان، باسی لەوەشکرد، "ئەگەر ژێرخانەکانی ئامادە بکرێت، داواکاریی زۆرمان بۆ وەبەرهێنان لەم دوو ناوچەیەدا هەیە، هەم لەلایەن وەبەرهێنەرانی کوردستانی ئێران و هەم سەرمایەگوزارەکانی کوردستانی عێراقە. توانایەکی زۆر ناوازەی هەیە. پێموایە لە ساڵانی داهاتوودا هۆکارێکی سەرەکیی پەرەسەندنی پارێزگای کوردستان دەبێت."
 
ساڵی 2010 بەردی بناخەی ناوچەی ئازادیی بانە دانرا، بەڵام پەسندکردنی پرۆژەیاساکەی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا رووبەڕووی گرفتی زۆر بووەوە. ساڵی رابردوو بەڕێوەبەری پێشووی ناوچە ئازادەکان بەردی بناخەی نووسینگەی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوانی دانا. ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران بڕیاری داوە لە ئیلام و کرماشانیشدا دوو ناوچەی ئازاد بکرێتەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا شتێکی بەرچاو نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی رێگەکە کە پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە

پارێزگای هەولێر: دووسایدکردنی رێگەی کۆیە – هەولێر کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنەوە.