400 هەزار کەس لە کرماشان لە خانووی کۆندا دەژین

02-06-2023
فواد حەقیقی
گەڕەکێکی کۆنی شاری کرماشان
گەڕەکێکی کۆنی شاری کرماشان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خانووی کۆن و بێ کەڵک، کۆڵانی تەنگەبەر، کەمیی خزمەتگوزاری، ئەم جۆرە خانووانە لە کرماشان دیاردەیەکی بەربڵاون. 
 
محەممەد رەزا ئامویی، قایمقامی بەوەکالەتی کرماشان دەڵێت، 13 گەڕەکی شارەکە زێدەڕۆن، 36 گەڕەک کێشەیان هەیە و 400 هەزار کەسیش لە گەڕەکە کۆنەکاندا دەژین. محەممەد رەزا ئامویی هۆشدار دەدات، ئەگەر ئەم کێشانە کۆنترۆڵ نەکرێن، زیاتر پەرەدەستێنن و دەبنە کێشەی زاڵی کرماشان.
 
دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە لە بارودۆخی ژیان ناڕازین، بەڵام ئەوان خەڵکی کەم داهاتن و توانای نۆژەنکردنەوەیان نییە، یان ناتوانن لە جێگەی دیکە خانوو بکڕن. حکومەت بڕیاریداوە 300 ملیۆن تمەن قەرزی بانکی بدات بەو کەسانەی دەیانەوێت نۆژەنی بکەنەوە، بەڵام دانیشتووانی گەڕەکە کۆنەکانی کرماشان دەڵێن، رێکارەکانی وەرگرتنی قەرزی بانکی هێندە ئاڵۆزە کە دەستڕاگەیشتن بەو قەرزەی ئەستەم کردووە.
 
دانیشتوویەکی گەڕەکە کۆنەکانی کرماشان گوتی، "ئەگەر ئەم خانووە بڕووخێت، کۆڵانەکە دادەخرێت، نە ئاگرکوژێنەوە دەتوانێت هاوکاری بکات، نە مانگی سوور دەتوانێت، نە هێزە یارمەتیدەرەکان دەتوانن، هیچ کەس ناتوانێت هاوکاری بکات."
 
بێهزاد مەسعودی ئەسڵ، جێگری سەرۆکی شارەوانیی کرماشان بۆ کاروباری بیناسازی، 3 مانگ لەمەوبەر گوتی: گەڕەکە کۆنەکان 35 ساڵە کێشەی شاری کرماشانە و بەڕێوەبەرایەتیی شار هێشتا نەیتوانیوە رێگەیەکی کاریگەر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی کێشەی گەڕەکە کۆنەکان چارەسەر بکات.
 
ئەو گەڕەکانە مەترسین بۆ سەر دانیشتووانەکەشیان، لە بوومەلەرزەیەکی بچووکدا دەڕووخێن و یان بارانێکی بەخوڕ بۆیان دەبێتە مەترسی، ئەگەر خانوویەک ئاگر بگرێت، ئاگرکوژێنەوە فریا ناکەوێت، یان کەسێک نەخۆش بێت، ئۆتۆمبیل ناتوانێت لە فریای بکەوێت. تەنیا چارەسەریان ئەوەیە بڕووخێنرێن و سەر لە نوێ بەپێی پێوانەکانی شارسازیی مۆدێڕن، دروست بکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی رێگەکە کە پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە

پارێزگای هەولێر: دووسایدکردنی رێگەی کۆیە – هەولێر کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنەوە.