ئێران و عێراق "هەوڵ دەدەن بەبیابانبوون کەم بکەنەوە"

05-08-2023
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، ئێران و عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی بەبیابانبوون و خۆڵبارین واژۆ کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیەکی دارچاندن جێبەجێ دەکرێ کە پارێزگای ئیلام شوێنی تاقیکردنەوەی دەبێت.
 
ئیبراهیم پیرزادیان، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشییەکانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی ئێران و عێراق بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و خۆڵبارین، لە شارەکانی مێران و دێلرانی پارێزگای ئیلام، نەمام دەچێندرێت.
 
بەگوتەی ئیبراهیم پیرزادیان، پرۆژەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و بڕیارە یەک ملیار نەمام تەنیا لەو پارێزگایە بچێندرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆژەی نێودەوڵەتی چاندنی یەک تریلیۆن نەمام دەبێت کە تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت.
 
پیرزادیان گوتی، لە چەند مانگی رابردوودا بەرپرسانی 6 وەزارەتی ئێران سەردانی عێراقیان کردووە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆکراوە و لەسەر ئەو بنچینەیە سێ ناوچە لە ئیلام، خوزستان و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون دیاری کراون.
 
یەعقوب عەزیزی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرچاوەی سرووشتییەکان لە پارێزگای ئیلام مانگیک لەمەوبەر گوتی، 424 هەزار و 518 هێکتاری پارێزگای ئیلام ناوچەی بیابانین.
 
ئەو کات یەعقوب عەزیزی ئاماژەی بۆ "رەوتی خێرایی زیادبوونی بیابان و هەڕەشەی زیادبوونی بەبیابانبوون لە رۆژهەڵاتی عێراق" کرد و گوتی، "هەوڵی دیپلۆماسی دەدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ عێراق پرۆژەیەک بۆ رێگری لە زیادبوونی بەبیابانبوون بکرێت و لە ئەگەری جێبەجێکردنی، دەکرێت بەبیابانبوون و خۆڵبارین کەم بێتەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان لە ماوەی نێوان ساڵانی 1017-1020ی زایینیدا دەستیان بە بانگەشەکردن بۆ ئایینەکەیان کرد و تاوەکو ساڵی 1043ی زایینی درێژبووەوە. دوای ئەوە دەرگەی داخرا، تایبەت بوو بە ئەوانەی کە لە سەرەتادا باوەڕیان بە ئایینەکە هێنا و کوڕەکانیان و ئەوانەی لێیان لەدایک دەبوون، ئیدی پەیوەندی بە ئایینی دروزییەوە بووە شتێکی قەدەخەکراو، مەگەر لە بنەڕەتدا دروزیی بووبێت.