بەفر رێگەی دەیان گوندی رۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە

14-01-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بارینی بەفر رێگەی دەیان گوندی رۆژهەڵاتی کوردستانی داخستووە. ئەمڕۆ یەکشەممەش لە هەندێک شوێن دەوامی قوتابخانە بە هەمان هۆکار راگیرا.
 
ئیرەج دەستنشان، بەڕێوەبەری رێگەوبانی پارێزگای ورمێ دەڵێت، رێگەی نێوان شاری سائین قەڵا بۆ شاری تیکاب لە باشووری پارێزگاکە و رێگەی 80 گوندی ئەو پارێزگایە بەهۆی بارینی بەفرەوە گیراوە.
 
ئەو 80 گوندە لە سنووری شارەکانی چاڵدێران، خۆی، شنۆ، تیکاب و ورمێن.
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە قوتابخانەکانی سنووری شاری چاڵدێران و هەندێک لە ناوچەکانی شاری خۆی بەهۆی بەفر و سەرماوە دادەخرێن.
 
بەفرێکی زۆریش لە بەشێکی پارێزگای سنە و کرماشان باریوە، بەتایبەتی لە سنووری هەورامان.
 
کیومەرس حەبیبی، جێگری پارێزگاری سنە دەڵێت، رۆژی شەممە رێگەی هاتووچۆی 38 گوند گیرابوو، بەڵام ئێستا رێگەی 23ی کراوەتەوە. هەر بە هەمان هۆکار، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرجەم قوتابخانەکانی شار و گوندەکانی سنووری شاری دیواندەرەی پارێزگای سنە دادەخرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی رێگەکە کە پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە

پارێزگای هەولێر: دووسایدکردنی رێگەی کۆیە – هەولێر کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنەوە.