پارێزگای لوڕستان لە 10 ساڵدا 16 هەزار هێکتار دارستان سووتاون

31-05-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان، لە 10 ساڵی رابردوودا 16 هەزار هێکتار دارستانی پارێزگاکە سووتاون و لەنێوچوون.
 
حوسێن میرزایی، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە یەک دەیەی رابردوودا 875 جار دارستانەکانی پارێزگای لوڕستان سووتاون و شەش شاری ئەو پارێزگایە لە سووتانی دارستانەکان بارودۆخێکی زۆر مەترسیدارتریان هەیە.
 
بەگوتەی حوسێن میرزایی، "75٪ی رووبەری پارێزگای لوڕستان دارستان و لەوەڕگەیە، دارستانە بەڕووەکانی ئەو پارێزگایە لە دارستانە ستراتیژییەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆسن." 
 
بەپێی راپۆرتی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان، 14 هەزار کەسی خۆبەخش، وەک هاوکار ناویان تۆمارکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا، ئاگربکوژێننەوە.
 
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، هەموو ساڵێک لە ئێران 20 هەزار هێکتار دارستان و سەتان هەزار دار دەسوتێن.
 
هۆکارە مرۆییەکان هۆکاری بەشی زۆری سووتانی دارستانەکانن، بەڵام هۆکاری سرووشتییەکانیش رۆڵیان لە سووتانیاندا هەیە.
 
لەنێوچوونی بەشێکی بەرچاوی دارستانەکانی پارێزگای لوڕستان، زیانی زۆری بەم پارێزگایە گەیاندووە. هەروەها لە ساڵانی رابردوودا چەندینجار لافاو ناوچەکەی گرتووەتەوە و بە سەتان ملیۆن دۆلار زیانی مادی و گیانی هەبووە. دارستانەکانیش بۆ رێگریی لە لافاو، بەربەستێکی گرنگن. 
 
دارستانەکان هەروەها بۆ گلدانەوە و پاشکەوتی ئاو، هۆکارێکی گرنگن. بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، سەرەڕای بارینی باشی ئەمساڵ، بەڵام بەراورد بە درێژماوە، یەک لەسەد کەمتر باریوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  ​

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."