سەرچاوە سرووشتییەکانی ئیلام: ئێران و عێراق هەوڵ دەدەن بەبیابانبوون کەم بکەنەوە

05-08-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، ئێران و عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی بەبیابانبوون و خۆڵبارین واژۆ کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەکی دارچاندن جێبەجێ دەکرێت کە پارێزگای ئیلام شوێنی تاقیکردنەوەی دەبێت.

ئیبراهیم پیرزادیان، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشییەکانی پارێزگای ئیلام دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی ئێران و عێراق بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و خۆڵبارین، لە شارەکانی مێران و دێلرانی پارێزگای ئیلام، نەمام دەچێندرێت.
 
بەگوتەی ئیبراهیم پیرزادیان، پڕۆژەکە بۆ ماوەی چوار ساڵە و بڕیارە یەک ملیار نەمام تەنیا لەو پارێزگایە بچێندرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی نێودەوڵەتیی چاندنی یەک تریلیۆن نەمام دەبێت کە تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت.
 
پیرزادیان گوتی، لە چەند مانگی رابردوودا بەرپرسانی 6 وەزارەتی ئێران سەردانی عێراقیان کردووە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆکراوە و لەسەر ئەو بنچینەیە سێ ناوچە لە ئیلام، خوزستان و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون دیاری کراون.
 
یەعقوب عەزیزی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرچاوەی سرووشتییەکان لە پارێزگای ئیلام مانگیک لەمەوبەر گوتی، 424 هەزار و 518 هێکتاری پارێزگای ئیلام ناوچەی بیابانین.
 
ئەو کات یەعقوب عەزیزی ئاماژەی بۆ "رەوتی خێرای زیادبوونی بیابان و هەڕەشەی زیادبوونی بەبیابانبوون لە رۆژهەڵاتی عێراق" کرد و گوتی، "هەوڵی دیپلۆماسی دەدرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ عێراق پڕۆژەیەک بۆ رێگری لە زیادبوونی بەبیابانبوون بکرێت و لە ئەگەری جێبەجێکردنی، دەکرێت بەبیابانبوون و خۆڵبارین کەم بێتەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووەم دیداری نەجەف - هەولێر لە نەجەف لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو رێکخرا.

لە دیداری نەجەف - هەولێر کورد داوای پابەندبوون بە دەستوور دەکات

کورد و شیعە لە دووەم دیداری نەجەف - هەولێر، تاوتوێی پەیوەندی نێوانیان لە عێراقی نوێ دەکەن. دوو دەیە بەسەر ئەو دەستوورەدا تێپەڕێوە کە کورد و شیعە زامنیان کرد، بەڵام مافەکانی کورد لەنێویاندا پرسی کورد بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.