دوو هاونیشتمانی لە جوانڕۆ بەهۆی ئاهەنگگێڕان بۆ دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران دەستگیرکراون

17-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوو کەس لە شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لەبەر ئەوەی لە ئاهەنگگێڕانی دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەکانی جامی ئاسیادا بەشدارییان کردبوو، لە رۆژانی رابردوودا دەستگیرکراون. ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، لانیکەم 10 مێرمنداڵ لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کراون.
 
محەممەد مەحموودی، هاونیشتمانیی 16 ساڵ تەمەن، رۆژی 14-02-2024، و محەممەد یوسفی، هاونیشتمانیی 17 ساڵ تەمەن، رۆژی 07.02.2024 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
 
ژیلا موستەئجر، بەرپرس لە رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسانەی بەهۆی ئاهەنگگێڕان بۆ دۆڕانی هەڵبژاردەی ئێران دەستگیرکراون، 10 کەس دەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی دووانیان نەمانتوانیوە پشتراستی بکەینەوە."
 
بە گوتەی ژیلا موستەئجر، دەزگا ئەمنییەکان بە بنەماڵەی محەممەد مەحموودییان راگەیاندووە، کە کوڕەکەیان بەهۆی دەربڕینی خۆشحاڵی دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆ کرماشان گوێزراوەتەوە.
 
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران رۆژی 07-02-2024، لە یارییەکانی جامی ئاسیادا بە قەتەر دۆڕا، بەشێکی خەڵک لە شارەکانی جوانڕۆ و دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوونە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.
 
رۆژی 07-2-2024 هەڵبژاردەی قەتەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بەسەر هەڵبژاردەی ئێران سەرکەوت و بەو جۆرەش ئێران نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی رێگەکە کە پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە

پارێزگای هەولێر: دووسایدکردنی رێگەی کۆیە – هەولێر کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 560 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر - كۆیه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنەوە.