گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران: چەناگەم شکاوە و دەبێت نەشتەرگەری بکەم

21-06-2023
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

عەلیڕەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دەڵێت، لە یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و ئۆزبەکستاندا چەناگەی شکاوە و دەبێت نەشتەرگەری بکات.
 
رۆژی سێشەممە یاریی کۆتایی تۆپی پێی کافا – فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیای نێوەڕاست لەنێوان ئێران و ئۆزبەکستاندا کرا؛ لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا عەلیڕەزا بەیرانوەند تووشی پێکان بوو و نەیتوانی تاوەکو کۆتایی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران بێت.
 
هەڵبژاردەی ئێران ئەو یارییەی بردەوە و بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە. بەیرانوەند نەیتوانی لە رێوڕەسمی خەڵاتکردنەکەیشدا بەشداری بکات. ئەو بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە و دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە چووە دەرەوە، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە مەدالیای لەملدایە و چەناکەی برینپێچ کراوە.
 
بەیرانوەند کوردە و خەڵکی پارێزگای لوڕستانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
ئەو دوای چوونەدەرەوە لە نەخۆشخانە لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسی، "بەداخەوە چەناگەم شکاوە و ئازارێکی زۆرم هەیە و دەبێت نەشتەرگەریش بکەم."
 
بەیرانوەند لە یارییەکانی جامی جیهانی ساڵی رابردووی قەتەریشدا تووشی پێکان بوو و چەندین هەفتە بە ماسکی تایبەتەوە یاری دەکرد.
 
بەیرانوەند گۆڵپارێزی یانەی پێرسپۆلیسی تارانیشە و لەم خولەی یارییەکانی خولی پلە نایابەکانی ئێراندا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دوای تەقینەوەکەی بەندەر عەباس

خامنەیی داوای لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس دەکات

عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران داوا لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات، لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی بەندەری رەجایی بکەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە هەر کەس و لایەنێکدا بکەن، کە بەهۆی کەمتەرخەمی یان بەئەنقەست بووبنە هۆکاری رووداوەکە.